مڕۆڤ بوون لە کوردستاندا نییە ،و هەبوونی پەیوەستە بەکۆمەڵێک شتانی سروشتی تۆ کە خۆت توانات نەبێت بەسەریاندا هەندێک کات ،خەڵکی کوێیت لەکوێوەهاتویت ،کێ دەناسیت و دۆستان کێیە ،لایانگری وپشتگیرکەری کام پارت وڕێکخروایت ،دژی کامانەیت ،دیاریکردنی کۆمەڵێک سنوری و دانانی هەندێک سنوری ویژدانی و سیاسی و کۆمەلایەتی و ئایینی تۆ دەکەنە هاوڵاتی ،هاوڵاتی بەو کەسانەدەوترێت کە کەتوانای بریاردانی سەربەخۆیت هەبێ بۆ هەموو بوارەکان لەژێرفشاردانەبیت وە لەهەمان کاتدا مافی یەکسانیشت هەمووشێوەی گشتی بێت ،یەکسانیش بەڕوالەت بریاڕی لەسەرنادڕێت و بە واقیع بوونی دەسەلەمێت وە واقیع ئێستاشمان دەڵێت یەکسانی و هاولاتییبوون نییە ،تۆدەبیتەهاوڵاتی کاتێک زۆرینە گوێ پێنەدەیت ، دژی ڕاستیەکان بیت ، چەپلە بۆ خ،ولقێنەرانی نامڕۆڤبوون لێبدەیت ،هەزاران گەنج و دەنگی بوێڕ کەیتە قوربانی بڕێک داهات.



مڕۆڤەکان لەدوای بەرژەوەندییە تاکەکەسیەکانەوەبێت ،تاکو بەرژەوەنیەکانی نێو تاک مسۆگەر نەبووبێت مسۆکەری بوونی بەڕژەوەندی گشتی بەرقەرار نابێت وە بەرقەراریبوونیشی بە بوونی جیاوازیێکی زۆرە کە زۆر لەخەیالەوە نزیکترە.


مڕۆڤەکان لەدوای بەرژەوەدیەکانی مادیەکانی بەرپرسەکانەوەیە ،بەرپرسانی نابەرپرس ،هەردەم بۆ پلەو پۆست کاریانکردوە ،هەردەم کاریگەری نەرێنیان هەبووە و هەمووکات بارگرانی بوون و ڕێگربوون دروستبوونی یەکسانی لە مافی هاوڵاتیبوون چونکە هۆکاری چینایەتی بوون و داهاتیان بێئەندازە جیاوازە بەرانبەر بە هاولاتیان.


مڕۆڤەکان لەدوای بەژەوەندیەیەکانی ،حیزبەکانەوەیە ،حیزەکان بەتایبەت حیزبەکانی خاوە هێزە زۆرتر و خێراتر لەبێبەشوونی بوون بەهاولاتی و پێدانی مافی مڕۆڤ و هاوڵاتیبوون بە وێنەیێکی ناشیرنکراوە لەلایەن حیزەکانەوە هتد...



مڕۆڤبوون لەدوای هەموو پرسەکانە پێچەوانەی رەوتی سیاسەت بەڕژەوەندییەکان و سیاسەت لەپێناو مڕۆڤەکاندابێت و گرنکی سەرەکی لەخزمەتی مڕۆڤەکاندابێت ، بەو فکرەیە تەماشاناکرێت هەموویان وەکو یەک بن و وەک یەک خزمەتگوزاریان پێشکەش بگرێت ،لەکوردستادا چینی سەرەوە و چیینی خوارەوە بەدی دەگرێت چینەکانی وارەوە کەزۆرینە کراونەتە قوربانی بەرژەوەندیەکانی چینی سەرەوە کە کەمینەی کۆمەڵگایی پێکدینن.


"بوونی ئینسانی بوون ئەوکاتە دەبێت تۆ ئەوی تر بەهەموو جیاوازیەکانەوە قبوڵ بێت"
〖بوونی فرەڕای جیاوازی، فرە شێوازی. بوونی فڕە
بیرکردنەوە ،بوونی فڕەدینی 〗هتد...
ڕێزگرتنیان دانیان پیانەنرێت و وەک یەک سەیرنەکرێت ئەوا شتێک بەناوی ئینسان بوونەوە نامێنێت.
وتارەکانی تری ئەم نوسەرە
خەڵات فەرهاد هەورامانی
کۆچکردن بۆچی بووەتە دیاردە

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©