لەدوای ڕاپەڕینەوەهەستمان بەکەمێک ئازادیی وسەربەستی خۆمان کرد،دەنگماندابەحوکمەتێکی کوردی تاچیدی کوردلەچوارچێوەی ڕەسەنایەتی کەلەپوری کوردیی وکلتووروبەهاجوانەکانی مێژووی خۆیدابمێنێتەوە، ئەوەی جێی دڵخۆشکەری بوو،لەسەرشاشەی تەلەفیزۆنەکانمان پەخشی کوردیمان بینی، ولەپاش چەندساڵێک پەخشی میدیاکان بوون بەپەخشی ئاسمانی ئەمەزیاتردڵخۆشکەربووئیترئێمەش وەکومیلەتانی تردەتوانین لەڕێی دەسەڵاتی چوارەمەوەخۆمان بەجیهان بناسێنین ..
ڕابردوومان پیشان بدەین ،ئەوزوڵم وزۆردارییانەی بەرامبەرگەلی کوردکراون.

کیمیابارانی هەڵەبجەوئەنفال وکوردبەتەعریبکردن وچەندین بەندیخانەی وەک ئەمنەسوورەکەبۆسادەترین بەهاکانی ئینسانییەت وچەوسانەوەی ئینسانەشۆڕشگێڕەکان.

دەستدرێژیی کردنەسەرئابڕوی خێزانەکانیان گۆڕی بەکۆمەڵ وکۆچ وڕەو،ئەمانەو چەندین وچەندان کاری تری نامرۆڤانە بەرامبەرگەلی کورد، بەڵام ئەوەی جێگەیی داخە پەخشی میدیاکان بوون بەپەخشی ڕۆژئاوایی وکلیپی بێمەعناودوورلەعادەت وتەقالیدی کوردیی ،دوبلاژکردنی زنجیرەی بیانیی.

ئەمانەبەشێوەیەک کاریی کردۆتەسەرکۆمەڵگاتائەوڕادەیی بەشێک لەخێزانەکان پەرتبوون و لێک هەڵوەشاندنی لێبکەوێتەوە، وەک ڕوونەمیدیاکان لەم هەرێمەی ئێمەدالەلایەن چەند حیزبێکەوەئاڕاستەدەکرێن، هەندێک لەمیدیابەئاشکرازمان حاڵی حیزبەکەیانن ،هەندێکیی تریشیان بەناوی میدیای سەربەخۆوەڕیگلامی بازرگانی وسیاسی دەکات ماکیاج بۆحیزب دەکات، لەکاتێکداڕوونەئەوجۆرەش لەمیدیامیدیای سێبەرن، زۆرێک لەمیدیاکان بەرنامەیی تەرفهیی پەخش دەکەن، وەک چێژبڕکێ ونمایشی جل وبەرگ و بەزمی بەزمووچەندەهابەرنامەی دیکەکەپارەیەکی خەیاڵیان بۆتەرخان کراوە،لەکاتێکداکەبەهەزارەهاهەژارهەیەلەم هەرێمەداسەرسفرەوخوانی بەتاڵەوجل وبەرگیی جوان نییەلەبەریاندالەسەرتەختی شانۆی کوردایەتی باجی بەکوردبوونی خۆی دەدات،کەچی لەبەرنامەیەکی وەک بەزمی بەزم وەک گاڵتەجاڕی نمایشی چیرۆکەکانی ژیانیان دەکات.

ئەوەجێگەی نیگەرانی زیاترەلەم هەرێمەی ئێمەداسەڕای بونی ئەوهەموومیدیایەکەچەندین کەناڵی ئاسمانیی وناوخۆیی ومیدیای بینراوبیستراومان هەیەنەیان توانیوەتائاستێکی باش خزمەت بەنەتەوەی کوردبکەن، سەڕەڕایی ئەوەی ئەم میدیانەلەلایەن بەرپرس وسەرکردە گەورەکانیی کوردەوەچاودێری دەکرێن .

من لێرەوەبەمیدیاکوردییەکان دەڵێم دەستان خۆش ،ئەمەیەئاوڕدانەوەلەزامەڕەشەکانی قووربانیانی ئەم گەلە، ئاواکوردبەجیهان دەناسێنن تاوەکوقوربانیانی میللەتانی ترووڵاتێکی سەربەخۆی خۆمان هەبێت، ئەوەندەئەندێشەوکارەساتمان زۆرەبەشی چەندین ڕۆمان وشیعرودراماهەیە ،،لەدواجاردادەڵێم دەبوایە میدیاکوردییەکان هەمیشە باسی ئەندێشەکانی کوردی بکردایە،تاکەمێک گەنجەکانمان ڕابردووی خۆیان بناسیایەنەک بەشێوازێک کەلەئەخلاقییەت وڕەسەنایەتی کوردیی وەلانرێن..

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©