ڕۆشنبیری بەم جۆرە هەندێک کات لێیدەروانین وە بەنزیکی دەتوانین بڵێین بۆتە عادەت و تەقالید لەنێو گەنجاندا.


بەزمانی خۆمان بەکوردی قسەبکەین : قسەکردن و نووسینو و نامە گرینەوە بەنووسینی کوردی بێت و سەربابەتەکان و سلاوکردنمان بەزمانی شیرینی خۆمان بێ نابێت ، بۆ ئاوها بێبایەخ بێت لامان زمانی کوردی خۆمان،زمانی کوردی یەکێکە لەوزمانانەی کەلەلیستی یونسکۆدا هەیەو مەترسی لەناوچوونی هەیە لەسەدسالی داهاتوودا، زمان گرنگە بۆفێربوون و ئاشنابوون بەدونیای دەرەوە نەکو کۆمەڵک مەسەلەی دی کەپەیوەندیان بەزمانەوەیە نەک جۆرەبەدبەختیانەی ئێمە... هتد.


مێژوومان بێبایەخ سەیربکەین:مێژووی شکودارمان هێندەی مێژوویێکی ڕۆژئاوای پرشەرو شۆرو دایگیرکاری پێکرنک نەبێ تۆمارکەرانی بەزێنەرانی دوژمنان قسەی سەرزارمان نەبێ ..هتد.


زۆربەدواکەوتووی بزانین بڵێین ئیسلامین: ئەم خالە زۆر لەهەموویان سەرنجراکێشترە هەندێک کات، بگرە بکاتە سەرنوێژو و فەرزەکان و سونەتەکان یاحود پشتگیرکردنی قسەکانت بە سەنەدێکی نووسراو و یان ئایەتێکی قورئان تەواو، نامەوێ زۆر پێداگیری بکەم چون هەموو ئەمان هەستپێکراون، ئەوەش چاک هەستپێکراو تەشەنەسەندی ئیسلام لەپێشەنگی پەیامە ئاسمان و زەمینەیەکانیشنایە.


زۆر بەعیبی بزانین جل و بەرگی رەسەنی خۆمان بپۆشین: جلو بەرگی ڕەسەن بێئەندازە بێ بایەخە لەلای رۆشنبیران و سالی جارێکیان بۆدانابێت! بپرسیت وەڵامێکی بێ وەڵامیان دەبێ بۆت، بەڕستی جل و بەرگ ڕەسەنایەی نەتەوەیە!


باسی نووسەرانی ڕابردوومان پیبایەخەنەبێت: نەکردنە نموونەی نووسەرانی کورد و گرنکی پێنەدانیان و نەبوونیان لەکتێبخانەکانماندا و گەرمنەبووی بازاری فرۆشتنیان شایەتی ئەمەن، بەپێچەوانەوە باسکردنی دوو تیۆر دانەروو سیان لەفەلسەفەکەراننیان ناوی ڕۆشنبیر دەبەخشرێتە قسەکەر.سەلاحەدینی ئەیوبی و قاسملو و قازی محمد و ناوی میرنشیینەکان ببێتەهۆی ناڕۆشنبیری ئێمە!


بەکارنەهێنانی تەکنەڵۆژیا: ئەوخالەیە دەبێتە هۆی بزەیەی لێوی گوێکر ، راستە تەکنەڵۆژیا پێویستە، بەڵام چ تەکنەڵۆژیا و چ بەرنامەو پرۆگرامێک نەک ئەوەی ئێمە پێی حالی بووین، دابران ڵێشی مانای نارۆشنبیری نیە. کام پڕۆفیسۆرو رۆشنبیر وەک ڕۆشنبیرێکی کورد لەنێو دونیای تەکنەڵۆژیدایە، دونیای تەکنەڵۆژی لەپەرەدایە بۆ بەکارهێنەرانی نەک بۆ بەڕهەمێنەرانی!


نیشتەجێبوون لەلادێکان و شوانکاری و کشتوکال ناڕۆشنبیریبێت: بەخێوکردنی مەرۆمالات و ڕاگرتنی سەگ لەلادێدا و کشتوکالکردن و ناشتنی بەرهمی خۆمانەی بەسوود و تەندروست سیمای کەسێکی سادەو روخۆش و خاکی بیت دواکەوتوو و ناڕۆشنبیری، پێچەوانەی ئەمانە لایەنەڕاستەکەی بێت و رۆشنبیربیت!


رۆشنبیری بەبوونی بروانامە: بروانامە بەهێزی هەڵگری خاوەن بروانامە دەدەخات سەلمێنەری هێزی تۆیە لەوبوارەدا، بەڵام نەبشبوونی مانای بێ رۆشنبیری وبێهێزی مڕۆڤ نیە و زۆرجار گەنج بەمە تێدەکەوێ کەبێ بروانامە بوون بەچاوێکی لاوازەوە دەروانێت بۆی و بێ توانا سەیری دەکات، ئەوەندەی روونبێت زۆرترین ئەو داهێنەرانەی جیهان و دروستکەران بێ بروانامەبوون، بێ برواناماەکان زیاتر ناویان بەدەردەکەوێ و ماوەتەوە لەوانەی کە خاوەن بروانامەن


رۆشنبیری ئاوهاحالیبن و ئاواتێبگەین بەلەبیرکردنی و بایەخپێنەدانی ئەم خاڵانە کە ئاماژەمپێدان پێمان بووترێت رۆشنبیر!
ڕۆشنبیر زۆر فرەمانایا دەتوانین بلێین 〖رۆشنبیر بەبوونی خالێک و بەنەبوونی خالێک نییە ، بەشوێن و بەسەردەم نیە رۆشنبیر خولقێنەری ئەقلێکی بەئاگایە بۆ واقیع〗.


تائێستا کوان ئەوانەی کوان ئەو رۆشنبیرو نووسەرانەی وڵاتانی رۆژئاوا و تەواوی ولاتانی دونیا تۆزقاڵێک گرنکیان داوە بە زمانی ئێمە بە مێژوومان کە مێژووی کوردی پێچەوانەی ئێستامان مایەی شانازی هەموانە بە نەتەوەمان بە کلتورمان بەنووسەرانمان بە وانەی کەئێستا وا دەبێتەعیبەو دواکەوتووی.


تێبینی:
زۆرلەوەزیاتر دەکرێتەخۆ ئەم خالانە بەپێشەنگی خالەکانی کەم زانیون و بەم خالانە خوێنەرتێدەکات لەناونیشانی بابەتەکە پێموابێت.


وتارەکانی تری ئەم نوسەرە
خەڵات فەرهاد هەورامانی
کۆچکردن بۆچی بووەتە دیاردە

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©