لەدوای پرۆسەی ئازادیی وگۆڕانکارییەکانی نێوکۆمەڵگەی کوردەواریی بەرەوژیانێکی مۆدێرن ،گۆڕینک تەنیالەجل وبەرگ وڕازاندنەوەی ناوکۆشکەکان ،نەوەک گۆڕینێک لەناخەکاندابەئەقڵێتی سەردەم،ڕوویداوهەندێ لەودابونەریتانەی کەنەگەتیڤانەکاردەکاتەسەرکەسایەتی ئینسانەکان برەودەسەنن،یەکێک لەودابونەریتەناشارستییانەبوونی پیاوسالارییە کەخۆی لەوەدادەبینێتەوەکەژن وەک کۆیلەیەک مامەڵەی لەگەڵدابکرێت بۆپترکردنی خواست وئارەزووەکانی پیاو،لێرەوەکێشەکەبەدەرەجەی یەکەم،دەگەڕێنمەوەبۆکۆمەڵگەی کوردیی کەدەبێت ژن وەک کەسێکی لاوازتەماشابکرێت بەوشەیەک کەبەزەعیفە ناوزەندبکرێت ،هەرچەندەژنبەپێچەوانەی ئەودەستەواژەیە،هەمیشەبریتی بووەلەڕەمزی فیداکاریی وپەروەردەکردنی خودی پیاوانی دواڕۆژ،هەمیشەوەک سمبولێک ژنی کوردتوانیوێتی هاوشانی پیاولەکۆڕوخەبات ومێژووی کورددەربکەوێت ودەرکەوتووەنموونەش زۆرەوەک (مەستورەی کوردستانی -قەدەم خێرو-حەپسەخانی نەقیب-لەیلاقاسم)چەندەهای دیکە،لەهەمووبوارێکداجێگادەستیان دیاربووە.


کۆمەڵگەی کوردیی سەرەڕای بوونی هەمووئەوسانسۆروئاستەنگانەی لەبەردەم ژنی کوردادایانوە،هەرلەقەتیس کردن ومەژغەڵەتکردنی بەکاروباری ماڵ وبەکارهێنای هەندێ دەستەواژەی هەڵە بەناوی شەرەف وئەخلاقییەتەوەتوانیوێتی چەندین ئەستێرەی درەوشاوەی ئەم ڕەگەزەلەئاسمانی پڕبەهای ئەدەب وفەرهەنگی نەتەوایەتی بەنادرەوشاوەیی بهێڵێتەوە،جاچ لەمێژووی دوێنێمان ولەژیانی ئەمڕۆمان ولەسبەینێی ئاواتەکانماندا،ئەمانەی سەرەوەکەئاماژەی پێکراهەندێ لەوهۆکارانەیەکەکاری کردۆتەسەردواکەوتنی ڕەوتی خەباتی ژنان ولەهەمان کاتدازاڵبوون بەسەرزۆران بازیی ئەوکلتورەدواکەوتوانە،بەڵام بەدەرەجەی دووەم ئاستەنگی نوێ لەژیانی ئەمڕۆماندالەسایەی ئەوهەموو ئازادیی وهەوڵدانەبۆمۆدێرنەکردنی بوونی ژن وەک تاکێکی کاریگەرونیوەی کۆمەڵ ،تەنانەت ئەوسەنتەرانەی بۆداخوازییەکانی ژنان کراونەتەوەنەیان توانیوەتائاستێکی پێویست کێشەی ژن چارەسەربکەن ،وەک لای هەموومان ئاشکرایەپێش پڕۆسەی ئازادیی کچانی کۆمەڵگەی ئێمەزۆریان فشاری کەسوکاریان لەسەربوو.خێزانەکان دەبوون بەبەربەستێک لەبەردەمیاندابۆتەواکردنی قۆناغەکانی خوێندن،کەئەمەیان لەقۆناغەکانی ناوەندیی ودواناوەندی زیاتردرکی پێ دەکرا،ئەم بەربەستانەیان دەگەڕاندەوەبۆئەوەی کەئەوگەنجەلەقۆناغی پێگەیشتندایەوخانەکانی مێشکی باش گەورەنەبوون وتوانای زاڵبوونی بەسەرخۆیدازۆرکەمە،ئەمەش دەبێتەهۆکارێک بۆبەدواداچوونی حەزوئارەزوەکانی ناخی ،ئیتربیریان لەوەنەکردۆتەوەسایکۆلۆژیی ئەوکەسەلەئاستێکی بەرزدایەیان نزم ،یاچ کارەساتێک بۆداهاتووی دروست دەکات،ئەوەی دەمەوێت لەسەری بدوێم لێرەوەدەست پێ دەکات ئەوگەنجەگەورەبووەهەرلەسەرەتای لاوێتیداچووەتەناوپڕۆسەی هاوسەرگیرییەوەپاش چەندساڵێک یەک دوومنداڵی بووە،ئەوەندەلەناوماڵدادەمێنێتەوەبێزاردەبێت ،تازەکارەکانی ئەوقاپ شۆردن وجل شۆردن ولێپرسراوێتی پیاومنداڵەکانییەتی.


ئەم بەرنامەیەوەک بەرنامەی کاتژمێرهەمووڕۆژێک لەژیاندادووبارەدەبێتەوەتاکاردەکاتەسەرباری دەروونی لەبەرئەوەی هیچ ڕێگەچارەیەکی نییەهەربەزوویی وازی لەخوێندن پێهێنراوەوئێستاش هیچ بڕوانامەیەکی لەبەردەستدانییە تابتوانێت لەفەرمانگەیەکداکاربکات تائەمیش هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ پیاودانەبێت وبتوانێت کەمێک لەبژێویی ژیان دابین بکات بەڵام لەگەڵ نەبوونی بڕوانامەداهەست بەکەمی لەجەستەی خۆیدادەکات گەرچی لەڕاستیدانابینانییەبەڵام وەک کەسێکی نابیناخۆی دەبینێت،هەندێ لەکێشەکۆمەڵایەتییەکان لەمەوەسەرهەڵدەدات،چونکەزۆرکات لەبەرنەبوونی ماددەوپارەبۆباش بەڕێوەبردنی ژیانیان ژنان لەگەڵ پیاوەکانیانداشەڕدەکەوێتەنێوانیان لەم کاتەداژن هێندەباری دەروونی هیلاکە زۆرجارڕووداوی جیابونەوەیان خۆسوتاندن یان خۆژەهراوی کردن بەدەرمان ،بەچارەسەرێک دەزانێت تاکۆتای بێت بەئاڵۆزیەکانی ژیانی .لەهەمان کاتیشداتێک چوونی باری خێزانیان .


ئەگەرچی لەدوای پرۆسەی ئازادییەوەچەندین وەزیروبەرپرسی حوکمەتمان هەیەکەژنن کاربۆژنان دەکەن بەڵام نەیانتوانیوەکێشەی ژن کۆتایی پێبێنن لەڕێی کردنەوەی چەندکارگەیەکەوەکەکاربەدەستەکانی ژن بن
تابتوانن بەبێ بڕوانامەلەوکارگەیەداکاربکەن وهەست بەبوونی خۆیان بکەن کەهیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ پیاودانییەوئەوکێشەماددیەشیان لەهەمان کاتداچارەسەردەبێت واتەلەڕووی ماددیی ودەروونیشەوەئاسودەدەبن ...

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©