زۆر بەداخەوە هۆکارەکانی کۆچکردن لە هەمووشوێنکی دونیا لەبەر کۆمەلێک هۆکارە وەک (هەژاری و نەداری و جەنگ کلتور و ئایین و سیاستکردن ژینگە وکارەسات هتد...) کەوادەکات خەللک لەو جێگەییەوە کۆچ بکەن بۆ جێگەیێکی تر لەسەرزەمینی دونیا ، بۆ باشتر بەرجەستکردن و گوزەراندنی ژیانێکی شایستەتر بەو کەسە
لە کوردستان بە تێروانینی من شێوازی سیاسەتکردن تاکە هۆکارە بۆ کۆچکردنی بەڵێشاو، شێوازی سیاستکردن کە لەوپەڕی دیکتاتۆریدایە لە نزمترین ئاستی دیموکراسیدایە وای کردوە کۆچکردن بێتە دیاردەیێک لەهەڕێمی کوردستاندا
بە چەند حالێکی کورد ئاماژە بەو ستایلی سیاسەتکردنە فاشلە دەدەم کە حیزبەکان پەیروەی دەکەن، و لە هەمووکەس بێ منەتن

داڕمانی پەروردە و خوێندن
ماوەی سالانێکی زۆرە پرسی دامەزراندن و پرسی بروانامە بۆتە پرسێکی پێکەنینای لە کۆمەلگاکەماندا، کەسێک دێت ماوەی چەند سالێکی زۆرە ئەوائیلی بەش بووە هێشتا دانەمەزراوە کەسێک، دێت نمرەی نەوەدو نۆ زیاتر ناوی نەهاتوەتەوە، لەملاشەوە کەسێک دێت بەبێ ئەوائیلی و بە بێ هەبوونی بروانامەی بەرز خاوەنی زانکۆیە و هەشە وەزیرە تازە نیازیەتی قۆناغی دوانزە ببڕێت، هتد

دیموکراسی و ئازادی ڕادەربین
زیندانیان و گیراوان و چالاکوان و هاولاتیانی ویژدان زیندوو دەڵێن نەخێر، کۆیلەو خۆفڕۆش و چلکاو خۆر و بەگڕێکیراوان و ویژدان مردووان دەلێن هەرێم سەیمبوولی ئازدای ڕادەربرین و دیموکراسیەتە

جیاوازی چینایەتی
لەماوەی چەند سالی پێشوودا سێ چین لە گۆمەلکادا بەرچاو بوون (هەژار ،مامناوەن دەولەمەند) ژیانی چینایەی ئاسای بوو تا حەدێک بەڵام، ئێستاکە دووچین بەدی دەکڕێت(هەژار دەولەمەند) ، چینێک لەدونیای شەهوەت و گوزارنی سێکسی و چێژی شەراب و کۆشک و تەلار و پاسۆرتی ولاتاندا، چینێک لە خەمی پەیداکردنی پاروێک ناندابن، و خەمی کرینی جلوبەرکی ڕێگی بیلا روسیا بێت خەمیان

ئابووری و سامان و داهات
داهاتی هەرێمی کوردستان لای هەمووان روونە داهاتێکی زەبەلاحە و زۆرە بەلاژم بەداخەوە دیارنامێنێ و بەهەدەر دەدڕێ و دەدزرێت لەلایەن بەرپرسانی حیزبیەوە، پارە و داهاتی بووتە مولکی دووحیزبو خەللک بێبەشەتێدا

نەمانی رولی دادگا و پەرلەمان
پەرلەمان بۆتە جێگەی باسە لاوەکیەکان و بابەتە گرنک و باسەکێشە جدییەکان ڕێگەی پێنادڕێت تێیدا باسبکرێت و ،دادگا تەواو بۆتە حیزبی و هەق و ناهەق بەهانیە بۆ تاوانبار بەرپرس و حیزب پێوەرە ،توانایی حیزب لەپێش توانایی دادگاکانەو دەبینڕێت

نەبوونی هەلی کار یاخود هەبوونی هەلی کار
بۆ دەرچوان بۆ هاولاتی بۆ بێکار دەرفەتی کارکردن نیە و ئەگەری هەبوونی زەحمەتە ،بۆ خەلکی بێ بروانامە و بێ بەهرەمەندان کۆمەلگەشێونەرەکان، وە بۆ خەلکی ولاتانی دیکە دەرفەتی کارکردن هەیە، واقیع شایەتی ئەمە دەدات،هتد

قۆرزخکردنی سێکتەری حکومی و ئەهلی لەلایەن حیزبەکان
کۆمپانیاکان و بازرگانان کە ناوی خۆیان ناوە حیزب و حکومەت و خەمخۆرانی خەلک هەڕێمی کوردستان ،سەرەرای تێرنەبوونیان لەسامانی ولات و نەوت و سەرچاوەکانی داهات هاتوون دەستیان خستۆتە نێو هەموو سێکتەرە ئەهلییەکان


ئەمە ئەو خالە گرنگانە بوون کەئاماژەم پێدان لە چۆنیەتی سیاسەتکردنی لە هەڕێمی کورستاندا، کە ئەم دۆخەی ئێستای خولقاندووە کە کۆچ بۆتە دیاردەیێکی بەرچاو و هەستپێکاروو لای هاولاتیانی هەڕێمی کوردستان
وتارەکانی تری ئەم نوسەرە

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©