ئەوەی روودەدات لە لێشاوی کۆچ کردنی هاوڵاتیانی کوردستان، لەئەستۆی دەسەڵاتداران و حیزبەکانە بەبێ جیاوازی، بەرپرسیاریەتی قورس لەئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و دەبێت بەزوترین کات پێداچونەوە بە سیاسەتی خۆی بکات.


دەبێت هەرچی زووە، چاکسازی بکات و گۆڕانکاری لە سیاسەتی خۆی بهێنێت و دەرفەتی کار زیاد بکات.


لەڕوی خزمەت گوزاریەوە،لەسەرجەم سێکتەرەکان هەنگاوی خزمەت گوزاری زیاتر بکات بۆ هاوڵاتیان.


دەرفەتی دامەزراندن بەرەخسێنێت و کات و وادەی خزمەتی فەرمان بەرن بۆ خانەنیشینی بهێنێت خوارەوە، بۆ ئەوەی هەلی دامەزراندن بڕەخسێنیت.
هانی کەرتی تایبەت بدات بۆ ڕەخساندنی هەلیکار ودەستی کار.


ئەو لێشاوی کۆچە، ئاسای وسادە نیە، هەرچی زووە دەبێت حکومەت فریا بکەوێت، ئەگینا ناو و ناوبانی لەوە زیاتر خراپتر دەبێت.

وتارەکانی تری ئەم نوسەرە
چۆمان عوسمان معروف
ڕۆژنامەنوسی ساختە...!

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©