پەروەردە پێش فێرکردنە،پەروەردە مرۆڤسازی و ژیانسازی و پیشەسازی مرۆڤە، بونیادنانی تواناکانە، متمانە بەخۆبون و ئایندەسازی و گەشبینی بەهای باڵان لەپەروەردەدا بەرجەستە دەبێت، فێربوون و فێرکردن پاش پەروەردە کۆڵەکەی هەستانەوەو ژیانەوەو ڕێنسانسی هەرنەتەوەو خاک و خەڵک نیشتمانێکە،لاوان،گەنجان ئاسکە کچان و کەڵەکوڕان مەشخەڵی ئایندەی وڵات دەگرنە ئەستۆ، پوچکردن وخاڵی و بێئەرزش کردنی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن لەبەرژەوەندی کێ و کام نەتەوەیەیە؟ بزر بونی دادگەری کۆمەڵایەتی شیرازەی کۆمەڵگە هەپرون هەپرون دەکات.
نمرەی بەرز چەند هاتوە و چۆن هاتووە،کێشەی کچان و کوڕانی خوێندکارنیە، نمرەیەو هێناویانە، مافی خۆیانە لەو کۆلێژەی شیاویانەو حەزیان لێیەتی درێژە بە خوێندن بدەن،ئەمە وەک بەدیهیاتێک.
گەر پێکەوە هەڵوێستەیەکی جدی بکەین و قامک بخەینە سەر خەلەل و ناتەواویەکان بەئومێدی گەڕان وەدوی چارەسەردا ،لەبری جوینەوەی تراژیدیا کارێکە خزمەت دەکات.
مرۆڤ هەوڵی دابین کردنی ژیانی شایستە و خۆشگوزەرانی دەدات و ئەمەش مافێکی ڕەوایە،لەکۆمەڵگەی ئێمەدا کۆلێژە پزیشکیەکان و ئەو بەشانەی وابەستەن بە نەخۆشخانە و تەندروستیەوە ئەولەویەتیان هەیە ،چونکە دامەزراندن و هەلی کارکردنی زیاترە و داهاتی زۆرباشە،کۆلێژەکانی تر و لەم قۆناغەدا بە کۆلێژی ئەندازیاریشەوە بەهایەکی بەرچاویان نەماوە،کەواتە ئەمە پنت و خاڵێکی جەوهەریەو دەبێت هەڵوێستی جدی لەسەر بکرێت و وەدوی چارەسەریدا بگەڕێین.
چۆن ئەو هەموو نمرە زۆر و بەرزانە تۆمار کراون؟
1-فۆرم و شێوازی تاقیکردنەوەکان و چڕکردنەوەی لە پرسیاری بابەتی ( هەڵبژاردن) و تەنانەت پرسیارەکانی بابەتی قۆناغی سێیەمی هەرەمی ( بلۆم )ی تێنەپەڕاندوە و فەرامۆش کردن و گوێنەدان بەتەرزی پرسیاری ( مەقالی ) نوسین، تاقیکردنەوەی بێ بەهاکردوە، هاوکات کەڵەکە بونی پرسیاری چەندساڵێک و نەمانی بابەت بۆ تەرزی پرسیاری نوێ دانان و تەنانەت پرسیارەکانی ساڵانی پێشوو کراوەتە مەلزەمەو لەبازاڕدا بەسانایی دەفرۆشرێت، ئیدی ئەمە ماندوبونێکی ئەوتۆی ناوێت و وەڵامی تاقیکردنەوەکان حازرو بەردەستە.
2- جاران کەم خێزان و خوێندکار پشتیان بە وانەی تایبەت( الدروس الخصوصیە )دەبەست، بەڵام هەنوکە هێندە زۆربووە ،تەنانەت پەیمانگاو شوێنی تایبەت بۆ ئەوکارە دانراوە، ( ئەمەش مافێکی ڕەوای خوێندکارانە و هەوڵی خۆی دەدات نمرەی بەرز بهێنێت) بەڵام ئەم کارە لێزانانە چڕ دەکرێتەوە و پرۆگرامەکانی خوێندن کورت و پوخت دەرخواردی خوێندکاران دەدرێت.
3- کورت و کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن ( بەپاساوی کۆرۆنا) کارئاسانی کردوە و فەرامۆشکردنی زۆر بابەتی ناو پرۆگرام ئەمەش پێداچونەوەی دەوێت.
چارەسەرەکان ،ئەوەی پەیوەستە بەخەڵک و خێزان و خوێندکارانەوە مافی خۆیانە، بەڵام سستمی پەروەردەوفێرکردن و پرۆگرامەکانی خوێندن و تەرزو میتودی تاقیکردنەوەکان و دەستەبەر کردنی دەرفەتی دامەزراندن و فەراهەم کردنی هەلی کار بۆ دەرچوانی بەشەکانی تری کولێژەکان دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشاری دەرونی و شاڵاوبردن بۆ بەشە پزیشکیەکان و ڕیفۆرم لە سستمی قبوڵ مەرکەزی و لە پۆلی ۱۰ ی ئامادەییەوە خوێندن پولێن کردن و ئامادەسازی خوێندکاران بۆ قۆناغی خوێندنی زانکۆ ئەرکی هەنوکەیی حکومەت و وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵایە و ئەمانەتەکە لە ئەستۆی ئەواندایە.
وتارەکانی تری ئەم نوسەرە
یاسین ڕەسول عوسمان
سەما کردن لەگەڵ گورگ
یاسین ڕەسول عوسمان
کۆمەڵگەی شڵەژاو
یاسین ڕەسول عوسمان
لەنێوان فۆرم و شوناس گۆڕین
یاسین ڕەسول عوسمان
هەولێر تەنها نیە!
یاسین ڕەسول عوسمان
دیارە بەغدا خۆشە !
یاسین ڕەسول عوسمان
کورد بوون و کوردایەتی
یاسین ڕەسول عوسمان
درۆ،دەروازەی بێ متمانەیی...
یاسین ڕەسول عوسمان
ڕیسکی زەنگی گەشتەکەی کازمی
یاسین ڕەسول عوسمان
خەمێک بۆ پەروەردە

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©