زۆر درێژەی پێنادەم و ڕاستەوخۆ دەچمە سەر ناوەڕۆکی بابەتەکە...
دەنگدان، واتە بەخشینی متمانە. واتە هەڵبژاردنی نوێنەر. بۆیە کەسی دەنگدەر، ئەگەر خۆی دەنگ نادات بە لایەنی ( ئەلف یان ب)، واتە ئەو لایەنانەی بەدڵ نییە. چونکە ئەگەر بەدڵی بوایە، ئەوا دەنگی نەدەدا بە لایەنی (ج)...
هەربۆیە لایەنی (ج)ی هەڵبژاردووە، چونکە پێی وایە کە دولایەنەکەی دیکە، گەندەڵ، دز، مافیا، ،،،،،، جەردەسالارن... ئومێدێکی بەلایەنی (ج) هەیە کە کەمێک ئەو چەتەیی و مافیاییە کەم بکاتەوە و چاکسازی بکات و دژی ئەو گەندەڵی و فەسادیە ڕاوەستێت...
تەبعەن، لایەنی (ج) لای خۆشیەوە، هیچ نامێنێت کە بە دولایەنەکەی دیکەی نەڵێت و لەباسی خراپی و وێرانکاری و گەندەڵی مەملەکەت، سەرباریان نەنێت.
بەڵام............ هەر دوای ئەوەی کە لایەنی (ج) دەنگی نەیارەکانی لایەنی (ئەلف و ب) ی کۆکردەوە،، ڕێک لە دو دانیشتن و لەبەرامبەر وەرگرتنی چوار پۆستدا، هەمو دەنگە ناڕازیەکان پێکەوە دەبەخشێت بە دولایەنی (ئەلف و ب)،
هەروەک، نە بای دیبێت نە بۆران...
ئەوە سەرنجەکە...
جا پرسیارەکان لێرەدان....
١- ئایا دەنگدەر بۆچی خۆی لەپێناو بەرژەوەندی خۆی دەنگ نادات بەلایەنی (ئەلف و ب)؟ لەکاتێکدادەزانێت دواتر دەنگی ئەمیش و چەندانی دیکەی وەک ئەمیش، لە پێناو چەندپۆست و کورسییەک و بۆ بەرژەوەندی کەسێکی دیکە، دەدرێت بەلایەنی ئەلف وب؟؟؟
٢- ئایا دەنگدەر، کاتێک دەبینێت لایەنی (ج)، بەوشێوەیە دەنگەکەی دەدۆڕێنێت، یان دەفرۆشێت بەلایەنەکانی دیکە، چۆن ڕازی دەبێت؟؟ یان چۆن جارێکی دیکە سیقەی پێدەکاتەوە و دیسانەوە دەنگی پێدەداتەوە؟ لەخۆشی وایە کە دەنگی دژی گەندەڵی داوە؟
٣- ئایا دەنگدەری لایەنی (ج)، ئەو پرسیارە لەخۆی ناکات کە، ئەگەر بڕیار بێت لەکۆتاییدا دەنگەکەی من هەر بۆ لایەنی (ئەلف و ب) بێت، ئیتر بۆچی هەرلەسەرەتای ڕێگەوە دەنگەکەی خۆم لەپێناو خۆم نەدەم بەلایەنی (ئەلف و ب). لەکاتێکدا کە دواتر دەبینێت چەند ئەندامێکی لایەنی (ج) پۆست و سەیارەی مۆدێل بەرز و کیلۆمەتر سفری پێوەرگرن. جا لەوەش خراپتر، ئەو خاوەن پۆستانەی لایەنی (ج) هەر بەبەرچاوی خۆشیەوە، دەکەونە وەسف و سەنای خاوەن پۆستە باڵاکانی لایەنی (ئەلف وب).
واتە بۆچی بۆ کەسێک عەیبەبێت کە بەتەنها دەنگەکەی خۆی بدات بە کەسێک لە لایەنی (ئەلف و ب) بۆ پۆستێک کە ئەوپەڕەکەی ئەندام پەرلەمانێک بێت، بەڵام بۆ لایەنی (ج) عەیبە نەبێت و بگرە شانازی بێت کە تەواوی دەنگە نارازیەکان بەیەکجار ببەخشێت بە کەسێکی لایەنی (ئەلف و ب) بۆ وەرگرتنی پۆستێکی باڵا و مەملەکەتەکەی بخاتە ژێر دەست؟
٤- ئایا لایەنی (ج)، ئەوەی بەخەیاڵدا نەهاتووە کە ئەگەر ڕۆژێک لەڕۆژان، دەنگدەرەکانیان یەک تۆز بیر بکەنەوە لە چۆنیەتی مامەڵەکردنی ئەوان بەدەنگەکانیانەوە، ئیتر دەستیان لەبنی هەمانەکەوە دەردەچێت و بەڕەکەیان لەژێرئێ دەردەهێنرێت؟؟ یان نەخێر،، چاک لەوە تێگەشتوون کە ئەگەر دەنگدەرەکانی لایەنی (ئەلف وب) لەپێناو بەرژەوەندییەکی تایبەتی و بەدروشمی گەورەوە دەنگ بە لایەنەکانیان بدەن، ئەوا دەنگدەرانی ئەمان هەمیشە ئامادەن خۆبەخشانە و بێ بیرکردنەوە دەنگەکانی خۆیان بەمان بدەن، چونکە نوێنەرایەتی دەنگە ناڕازیەکان دەکەنو...، ئاخر لەوانەیە ئەوە بزانن کە دەنگدەرەکانیان، تەنها چاویان لە دروشمەکانی پێش هەڵبژاردنەکەیە، ئیدی ئاگایان لە مامەڵەکەی دواتر نامێنێت...
لەکۆتاییشدا،، وەک وتراوە، من بەرپرسم لەوەی وتوومە و نوسیومە، بەرپرس نیم لەوەی تۆ چۆن لێی تێدەگەیت...

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©