دەزگا ئەمنیە سیخوڕیەکانی پارتی و یەکێتی ئەوەی بیانەوێت بەهەندێک ڕۆژنامەنوس و میدیای بەناو ئەهلی و سێبەری دەکەن.


ئەودەزگایانە قۆناغێکی جەنگی دەرونی سۆشاڵ میدیایان دەستپێکردووە، ئایندەی میدیاو کاری پیشەی خستۆتە مەترسیەوە.


جەنگە دەرونیەکە، بۆ بازرگانی کردن و ملشکاندن ولێدانە لە حیزب و کەسایەتیەکان.


لەهەموی مەترسیدارتر، دروستکردنی میدیای بەناو ئەهلی و سێبەرە،هاوکات ڕۆژنامەنوسی بێمۆراڵ خاڵی لە پیشەو ئەخلاق، لەبری کاری ڕۆژنامەنوسی، کاری سیخوڕیان پێدەکەن، بێ ئەوەی بیر لە ئامانجەکانی ڕاگەیاندن بکاتەوە، وەک سەرچاوەی پەروەردەو هۆشیاری.


ئەو میدیایانە، زۆر جار پارە لە پارتی و یەکێتیش وەردەگرن پارەی دەرەکیش بۆ قوڵکردنەوەی قەیران و ئاڵۆزیەکانی هەرێمی کوردستان.


یەکێتی و پارتی لەدۆخی میدیا و دەزگا ئەمنیەکاندا لەقوڵترین قەیرانی ئەخلاقی وپیشەیدان، ئەگەر بەربەوە نەگیرێت، ئایندەی گەنج و نەوەکانمان لەمەترسیدایە.


ژیان و گوزەرانی خەڵک، لەوپەڕی نائومێدی و خراپیدایە،کەچی سۆشیاڵ میدیا و دەزگا خراپەکانی حیزب، بوون بەسەرچاوەی نان پەیداکردنی هەزاران بەناو ڕۆژنامەنوس و پەیجەوان،پەرەی بێشوماریان بۆ خەرج دەکرێت.


یەکێتی و پارتی ئایندەی میدیا و سۆشیاڵ میدیا بەرەو ئایندەیەکی نادیار و خراپ دەبەن،ئەوەش هەر بەقازانجی خۆیان دەبێت، کە لەئایندەیەکی نزیکدا یاسای بۆ دەردەکەن بۆ کپکردنی ڕای ئازاد و میدیای ئازاد،کە بەداخەوە دەستی هاوکاری ڕۆژنامەنوسە بەناو ئەهلیەکانی لەپشتە.

وتارەکانی تری ئەم نوسەرە
چۆمان عوسمان معروف
ڕۆژنامەنوسی ساختە...!

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©