ناوی لیۆنێل میسی دوور نابێت لە مانشێتی میدیاکان و ڕۆژنامەکانی جیهان، تا ئەو ماوەیەی یاری تۆپی پێ دەکات، بێگومان ئەم هاوینەە کاپتنەکەی تانگۆ لە کوپا ئەمریکا ڕابەرایەتی وڵاتەکەی دەکات و لەگەڵ کۆڵۆمبیا لە ئاسۆدا یاری پێش کۆتایی هەیە ، هەروەها یاریزانێکی ئازادە کە هەفتەی ڕابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا بەسەرچوو.

ئەرجەنتین لە شەوی شەممەی رابردوودا دا لە یاریگای ئۆلیمپیکۆ پیدرۆ لودڤیکۆ، 3-0 لە ئیکوادۆری بردەوە و لیۆنێل مێسی گۆڵێکی تۆمارکرد و گۆڵێکی دروست کرد و بە باشترین یاریزانی یارییەکەش دیاریکرا،  تانگۆی بردە  قۆناغی پێش کۆتایی کۆپا ئەمریکا

زۆر دەوترێت لەسەر مێسی و بەردەوام بابەتی یەکەمی میدیاکانە، ئاستە بەرزەکەی لە کۆپا ئەمریکا دەبێتە هۆکاری یەکەمی ئەوەی بارسێلۆنا پەلەی زیاتر بکات لە دڵنیایی مانەوەی مێسی هەرچەندە ئێستا لیۆ ئازادە و دەتوانێت بڕوات. ناوی مێسی تا ئەو ڕۆژەی لە یارکردن بەردەوام دەبێت مانشێتی سەرەکیی هەموو میدیایەکە لە جیهاندا ! کاتێک وازی لە یارکردن هێنا هێدی هێدی ناوەکەی دەبێتە مێژوو، ئەوەی پێویستە بوترێت مێسی لەبەر خۆشەویستی خۆی بۆ بارسا ئەستەمە بتوانێت یاری بۆ یانەیەکی دیکە بکات،

ئەو دەیەوێت تەنها وەک یاریزانی بارسا ناوی بهێندرێت، راستە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەگەیشتۆتە بن بەست، بەڵام ئەفسانەکەی تانگۆ دەیەوێت دوای بردنەوەی کۆپا ئەمریکا و بەدەستهێنانی یەکەم نازناو بۆ هەڵبژاردەکەی مژدەش بداتە بارسا بۆندەکەی نوێدەکاتەوە!! لیۆ هەر لە منداڵییەوە بابەتێکی گەرمی میدیاکان بووەو تا ئاوابوونی خۆری یاریکردنیشی هەر بە گەورەیی و بابەتی میدیاکان دەمێنێتەوە.

وتارەکانی تری ئەم نوسەرە

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©