گۆڕان و یەکێتی غەدرێکی دیکەیان خستە سەرخەرمانی بچوکردنەوەی پارێزگای هەڵەبجە، کە هاوپەیمانیەتیەکە کاندیدیان نابێت لەو پارێزگایە.
بەمەش کە ئەم هەڵبژاردنە نوییەی عێراق، نوێنەرایەتی پارێزگاو ناوچەکانی بەگشتی تێدایە لە عێراق و گرنگیەکەی لەوەدایە،کەچی ئەم دووهێزە کاندیدیان نییە.


لە ماددەی شەشەمدا بەم جۆرە ڕێککەوتن لەسەر کاندیی بازنەکان کراوە: بازنەکانی هەڵبژاردن
١- پارێزگای سلێمانی: جگە لە بازنەی (٣) هەڵەبجەو سەیدسادق و پێنجوێن کە بزوتنەوەی گۆڕان کاندیدی نابێت، لە بازنەکانی تر (٥،٤،٢،١) هەریەکەو کاندیدێکی دەبێت.
٢- کەرکوک: بزوتنەوەی گۆڕان کاندیدی دەبێت.
٣- هەولێر: بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەی رۆژهەڵات و بازنەی کۆیەو خەبات کاندیدی دەبێت.
٤- یەکێتی لە پارێزگای (سلێمانی، دهۆک، هەولێر، کەرکوک، نەینەوا، سەلاحەدین، دیالە، بەغداد) کاندیدی دەبێت.


پارێزگای هەڵەبجە، لەسەردەستی یەکێتی وگۆڕان و پارتی واخەریکە وردە وردە لەباردەچێت و بەمەش بەدرێژای پارێزگا بونی، نەک خزمەت نەکرا زیاتر بەهای هەڵەبجەیان بچووکردەوە.


بێکاری هەڵەبجەی گوشیووە،نوزە لە وەبەرهێنان نابینرێت،مەرزەکانی قاچاخی گەورەی تێدا دەکرێت و پارەکەی بۆ گیرفانی چەند کەسێک دەڕوات، هەڵەبجە، ئێستا وێرانەیە وێرانە.


ئێستا پارێزگای هەڵەبجە وای لێهاتووە، ئەوەی ڕۆژانە دەبیندرێت، کۆچێکی زۆۆر دەکرێت وهاووڵاتیانی ئەم شارە زوڵم لێکراوە،بەرەو شارەکانی دیکە کۆچ دەکەن، ڕۆژانە خۆم بەچاوی خۆم ماڵی نوێ دەبینم هەڵەبجە بەجێدەهێڵن.

وتارەکانی تری ئەم نوسەرە
چۆمان عوسمان معروف
ڕۆژنامەنوسی ساختە...!

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©