لەدابونەریتی قورەیشیەکان ئەوەبوو، خزمەتکارانی بتەکان بە بت پەرستەکانیان دەگوت:بتەکان و خواکانتان داوای مانگایەکتان لێدەکات بیکەنە قوربانی بۆ ئەوەی داواکاری و نزاکانتان قبوڵ بێت وداواکاریەکانتان بێتەدی ! بێگومان بتە کان قسە ناکەن،ئەوەی مانگاکە بۆ خۆی دەبات و سودی لێوەردەگرێت (کاهن) خزمەتکاری بتەکانە، ئەگەر خزمەتکاری بتەکان بەخەڵکی بگوتایە مانگایەکم بۆ بهێنن یا بیدەن بەخۆم، بێگومان هیچ کەس مانگاکەی نەدەبردو پێی نەدەدا، بۆیە پێویستی بەفێڵێک بوو ، کە هێنانی بتێکە بۆ خەڵک و بیپەرستن و پیرۆز و شکۆداری بکەن و لەپێناویدا گیان بەخت بکەن! پاشان کاهنەکە وەک وتە بێژی بتەکان دەردەکەوت و خەڵکی بانگهێشت دەکرد بۆ پەرستن و شکۆدار کردنی بتەکان، بۆئەوەی هەرکات پێویستی بەشتێک بوو بەناوی پیرۆزی بتەکان داوای بکات و ئەوانیش بە خواهیشتی خۆیان و بەو پەڕی دڵخۆشیەوە دەیبەخشن،تەنانەت چاوەڕێی ئەوەیان دەکرد کاهینەکە پێیان بڵێت بتەکان لێتان ڕازین وقوربانیەکەیان قبوڵ کردوە!!!

پێش جەنگی جیهانی دووەم هتلەر لە وتارێکیدا وتی: خوایەک لەسەر زەویدا بۆ ئەڵمانەکان دروست دەکەم لە بری خوای گەورە بیپەرستن، ئەویش خاک و نیشتمانی ئەڵمانەکانە و لەپێناو سەربەرزی و شکۆیدا بمرن و قوربانی بدەن! بێگومان نیشتمان وەثەنێکی پەرستراوەو وەک بتەکان قسە ناکات ، ئەوانەی بەناوی نیشتمانەوە قسە دەکەن سیاسیەکانن کە ڕۆڵی کاهینەکە بۆ بتەکان دەگێڕن کاتێک داوا لە خەڵک دەکەن لە پێناو نیشتماندا قوربانی بدەن، ئەمە لە ڕووە ڕاستیەکەیدا ئەوەیە سیاسیەکان داوا لە خەڵک دەکەن لە پێناوی ئەواندا قوربانی بدەن،لەپێناو بەردەوامی دەسەڵاتداریان بەسەر خەڵکی ڕەشۆکیدا ئەو بانگەشەیە دەکەن،خەڵکیش بەدڵخۆشیەوە نیشتمان دەپەرستن و لەپێناویدا ڕۆح بەفیدای دەکەن،سیاسیەکانیش شوناس و نازناوی ( شەهیدی نیشتمانیان) پێ دەبەخشن، لە کاتێکدا سیاسیەکان نەخۆیان نە منداڵەکانیان لە پێناو نیشتماندا نامرن و قوربانی نادەن،چونکە خۆیان نیشتمانن و نیشتمان پەرستەکان لە پێناو ئەماندا دەمرن.

زۆرجار وشەی زەق و بریقەدار دەبیستین وەک ( داهاتی دەوڵەت، زەوی و زاری دەوڵەت،شکۆی دەوڵەت، سەرۆکی دەوڵەت ) هەمووان دەمرن لە پێناو شکست نەهێنان و هەرەس نەهێنانی دەوڵەت،دەوڵەت دەوڵەت دەوڵەت،،،کەسیش نیە لەخۆی بپەرستێت :دەوڵەت چیە؟!ئەم نازناوە خوازراوە چیە وا پیرۆز کراوە و ئەو هەموو شکۆیەی پێبەخشراوە؟!! مافی هەیە هەموو شتێکتان لێ زەوت بکات! دینتان،ڕۆحتان، کەرامەتتان، پاروەنانتان، ژیانتان!! ئەم بتە پیرۆزکراوە چیە کە داوا دەکرێت لە خەڵکی هەموو برسی بن لە پێناو تێری و شکۆی ئەودا؟ ئێوە سک هەڵگوشن و ئەو بە ئاسودەیی بژی!ئێوە بمرن بۆ ئەوەی ئەو بژی!!ئێوە سوکایەتی و ئیهانە دەکرێن لە پێناو شکۆداری ئەودا؟!!! لە ڕاستیدا: دەوڵەت بتێکی وەهمی و هیچ دەسەڵاتێکی نی یە، نیشتمان و دەوڵەت واتە پێگەو هێزو دەسەڵاتی سیاسیەکان!بۆ ئەوەی خەڵکی بیرۆکەی ملکەچی و سەرشۆڕییان قبوڵ کەن.

سیاسیەکان هەمیشە دەڵێن: هەموو ئەو کارانەی دەیکەن لە پێناو خۆیان و ماڵ و منداڵ ماڵباتەکانیان نیە، بەڵکو لە پێناو دەوڵەت و بەرژەوەندی نیشتماندایە!!! پارەو پولت دەدزن،مافت زەوت دەکەن، پاشان دەڵێن: ئەوان بۆیە پارەو پولی تۆیان زەوتکردوەو دزیوە، لەپێناو دابین کردنی داهاتە بۆ دەوڵەت و بەرژەوەندی نیشتمان!!چەکدارەکان بەکاردەهێنن بۆ پاراستنی کورسیەکانیان و ئاراستەی مەرگیان دەکەن و بەکوشتیان دەدەن، پاشان سیاسیەکان دەڵێن: خاکی نیشتمانیان پاراستوە!!! بەڵام ئەگەر ڕاشکاوانە پێیان بڵێن: ئێمە بەکوشتتان دەدەین، سوکایەتیتان پێدەکەین، ماڵو موڵک و پارەو سەروەت و سامانتان تاڵان دەکەین لە پێناو دەسەڵاتماندا !!!

هیچ کەس ئەمەی قبوڵ نەدەکردو ڕازی نەدەبوو، جا بۆ ئەوەی شکۆ و پیرۆزی زیاتر بدەنە ئەم بتپەرستیە ناویان لێناوە خاکی نیشتمان و خۆشەویستی و پیرۆزی نیشتمان، بۆ نمونە: خەڵکی مصر وایان لێکراوە هەردەم بڵێن :ئەمرین...

ئەمرین و بژی مصر و بە قوربانی مصر بین،بژی مصر بەسەربەرزی و ئازادی!!!!! کەواتە پێویستە لەسەر خەڵکی مصر بمرن بۆ ئەوەی مصر بژی!!!! هەقی خۆمانە بپرسین: مصر چیە هەتا گەلەکەی بمرێت و زیندانی بکرێت و سوکایەتی پێبکرێت؟!! کەواتە مصر بریتی نیە لە خەڵکەکەی، بەڵکو پارچە زەویەکەیە!!! ئەگەر پارچە زەویەکەیە !!کێ سنور و مەرزی بۆ کێشاوە؟!! لەکاتێکدا بەدرێژایی مێژوو مەرزو سنورەکەی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، ئەوەی نەگۆڕەو ماوەتەوە تەنها ناوەکەیەتی و بەس،زۆرینەی سنورەکانی خاک و نیشتمانەکانی ئەمڕۆ هێزە کۆلۆنیالیستەکان ڕەنگڕێژییان بۆ کردوە،(ئینگلیزەکان و فەرەنسیەکان ) باوک و باپیری من و تۆ ڕەنگڕێژییان نەکردوە!!

باشە با وادانێیین من و تۆ کۆک بوین لەسەر سنور و مەرزی نیشتمان، ئایا زەوی موڵکی خەڵکە، یا خەڵک موڵکی زەوی یە!!!! بەڕێزان: زۆرینەی ئەو خانوو شوققانەی تیایدا نیشتەجێن موڵکی خۆتان نیە، هەرکەسێکتان پارچە زەوی یەک یا شوققەیەکی هەبێت ئەبێ باج بداتە دەوڵەت،وەک ئەوەی لەسەرۆکی دەوڵەت و حکومەت و حزبی سەرۆکت بەکرێت گرتبێت، هەمووتان پارە بەخاکی نیشتمان دەدەن،تەنانەت ئەو پارچە زەویەش کە دەبێتە گڵکۆتان، دەبێت بە پارە بیکڕن!!

کەواتە ئەو زەویەی لە پێناویدادەمرن و بەرگری لێدەکەن کوا؟ ئەو زەویە کاهینی دەوڵەت،سەرۆکی دەوڵەت دەیبەخشێتە شوێن کەوتەو کلک و شایەرەکانی بۆ کڕینی وەلائیان، دەیداتە بزنسمانە گەندەڵەکان و وەبەرهێنە بیانیەکان بۆ ئەوەی خۆیان دەستکەوت و داهاتیان زیادو زیاتربکات، هەروەک کاهینە قورەیشیەکە و مانگا وەرگرتنەکەی لە بت پەرستەکان!! کەواتە دەوڵەت و نیشتمان بریتی نیە لە پارچە زەوی!! چی دەمێنێتەوە لە ماناو واتای دەوڵەت هەتا خەڵکی لە پێناویدا بمرن و خۆیان بە کوشت بدەن!!!

نوسینی جلال الجاک، کاتب سودانی

وتارەکانی تری ئەم نوسەرە
یاسین ڕەسول عوسمان
سەما کردن لەگەڵ گورگ
یاسین ڕەسول عوسمان
کۆمەڵگەی شڵەژاو
یاسین ڕەسول عوسمان
لەنێوان فۆرم و شوناس گۆڕین
یاسین ڕەسول عوسمان
هەولێر تەنها نیە!
یاسین ڕەسول عوسمان
دیارە بەغدا خۆشە !
یاسین ڕەسول عوسمان
کورد بوون و کوردایەتی
یاسین ڕەسول عوسمان
درۆ،دەروازەی بێ متمانەیی...
یاسین ڕەسول عوسمان
ڕیسکی زەنگی گەشتەکەی کازمی
یاسین ڕەسول عوسمان
خەمێک بۆ پەروەردە

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©