"نوخبەی سیاسی ئێستا لەکەسانێک ئەچن دە تەجمیلیان کردبێ و دەیان ساڵۆنیان گۆڕیبێ" ئەم ئامۆژگاریە لەبەرچاو بگرن، کاری پێ بکەن.

 ئەویش ئەمەیە:_ (واز لە سێ شت بێنە زۆر خواردن، زؤر قسەکردن، زۆر خەوتن."پێغەمبەر د.خ" ).زۆر خواردن، خراپە، تەنیا ئەوەندە بۆتان رەوایە کە بەیاساو بەپلەی وەزیفی بۆتان دیایکراوە. لەوە زیاتر گەندەڵیە.

لەمەدا خواردن بەمەجازی بەکاردێت. زۆر گوتن هەڵەیەو کوردیش ئەڵێ: ئەوەی زۆر بڵێ هەڵەی زۆر ئەکات.

هەر ئەوەندە بڵێن کە جێگا بگرێت و خۆشت کاری پێ بکەیت. قسە بجوە ئینجا بیدرکێنە. زۆر خەوتن نەخۆشیە، لە راپەڕاندنی ئەرک دورت دەخاتەوە، توشی تەوەزەلیت ئەکات. بێ ئاگات ئەکا لە رووداوو دەوروربەر.

ئەم وتەیە بۆ تەندروستی گونجاوە بەڵام لە خوازەدا پڕ بەپێستە هەمیشە بیری نوخبەی سیاسی کوردی بهێنرێتەوە. چونکە ئەم سیفەتە بوە بە پەتایەکی کەمەر شکێن لە دونیای ئەمڕۆدا. پێویستە خۆ بگۆڕن بچنەوە ئاست و ژیانی خەڵک ئیلهام لەدەرەوەی سنورەوە وەرمەگرن لە خەڵکەوە وزەو هێز پێویستە بژین وەک ئەوان بخەون وەک ئەوان بخۆن وەک ئەوان سەکردی راستەقینە ئەوانەن ژیان لەگەڵ خەڵکی خۆیان دابەش دەکەن.

دوا وتەم نوخبەی هەشاکان و حەفتاکان و تەنانەت نەدەکانی سەدەی رابردوو جیاوازتربون لە نوخبەی سیاسی ئێستا. هەندێ سیفات و کردار بەداخەوە، "نوخبەی سیاسی ئێستا لەکەسانێک ئەچن دە تەجمیلیان کردبێ و چەندان ساڵۆنی جوانکاریان گۆڕیبێ". ئەو کاتەی خۆیان ناناسنەوەو نزیکەکانیشیان نایاناسنەوە. ئەمەش کۆتایی فیلمێکی تراژیدیمان بەر چاو ئەخات.

وتارەکانی تری ئەم نوسەرە

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©