لەدرووستکردنی باڵی ڕیفۆرمەوە لەناویەکێتیدا و لەدامەزراندن و دروستکردنی کۆمپانیای ووشەوە تاوەکو دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان و بوون بەئۆپۆزسیۆن و بەشدار لەحکومەتدا، نەوشیروان موستەفا لەهەمووئەم قۆناغانەدا بۆچارەسەرکردنی هەمووکێشەکان پەرلەمانی وەک مەرجەع سەیرکردووە، واتەپەرلەمانی کوردستان ڕێگەی چارەسەری هەمووکێشەکان و شاڕێی گۆڕانکاری بووە، هەر پرۆژەیەکی سیاسیی پێشکەش کردبێت بۆگۆرانکاریی و بەدیهێنانی عەدالەتی کۆمەڵایەتی ئەوا میکانزمی جێبەجێ کردنەکەی لەپەرلەمانەوە بووە!


بۆدڵنییابوونەوە لەم بۆچوونە سەیرێکی هەمووچاوپێکەوتنەڕۆژنامەوانییەکانی بکە لەساڵی ۲٠٠٦ وە تاوەکو ۲٠٠۹، بۆنمونە هەمووئەوچاوپێکەوتنانەی ئەنجامی داوە لەگەل تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان ساڵی ۲٠٠٦، ڕۆژنامەی ئاوێنە ۱۸/٤/۲٠٠۸، ژمارە ۱٥. ڕۆژنامەی چاودێر،ژمارە۷٤، ۲٤/٤/۲٠٠٦. ڕۆژنامەی ئاسۆ، ۲۷/٦/۲٠٠٦. هاوڵاتی، ژمارە ۳۱٠، ۲٤/۱/۲٠٠۷. الشرق الاوسط، ۹ ی ۱۲/ ۲٠٠۷. The Middle East ئایاری ۲٠٠۸. ئیلاف ۱۸ ی ۱ ی ۲٠٠۸. ڕادیۆی نەوا ۲٦ ی ۹ ی ۲٠٠۸. گۆڤاری گوڵان ۳ ی ۱۱ ی ۲٠٠۸. الشرق الاوسط، ۱٠ ی ٤ ی ۲٠٠۹. هاوڵاتی ۱٠ ی ٤ ی ۲٠٠۹. لڤین ۱٥ ی ٥ ی ۲٠٠۹. ئەلجەزیرە ۷ ی ٦ ی ۲٠٠۹.


بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە لەکۆتاییەکانی تەمەنیدا و لەکۆنفرانسی گۆڕان لەلەندەن کاری پەرلەمانی دەخاتە ژێرپرسیارەوەو دەڵێت: کاری پەڕلەمانی لەژێرپرسیاردایە! لەمەش سەیرتر ئەوەیە بەدیلی کاری پەڕلەمانی ناخاتە ڕوو، تائێستا لەهیچ لێدوانو نوسینێکی لەدوای ئەولێدوانەیەوە نەوشیروان مستەفادا نەم دیوە هیچ بەدیلێکی بۆجێبەجێکردنی پرۆژەسیاسییەکانی خستبێتەڕوو جگە پەرلەمان!

وتارەکانی تری ئەم نوسەرە
باست عوسمان
پارتیی ناسی!

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©