گەر کۆمەڵگەی ئێمە هەموو شتێکی تێدابێت، ئەوا لەشتێکدا زۆر کڵۆڵ و داماوە، بێ بەشە ئەویش عەقلانیەتە،عەقڵانیەت بەمانای دیدگایەک کە دەخوازێت لۆژیک و عەقڵ وەک بنەماو سەرچاوەی مەعریفە دانرێت،بەواتایەکی تر عەقلانيەت واتە ئەو تیۆرو میتۆدەی کە حەقیقەت تیایدا ستانداردێکی فکری هەڵهێنجراو بێت .


جڤاتی ئێمە کۆمەڵگەیەکی سۆزداری هەڵەشەی هەڵچووە،گەر وێنای کۆمەڵگەکەمان بە کەسێک بچوێنین ،بەدڵنیاییەوە مرۆڤێکی ناکامڵی شۆک ئامێزی دەرون شڵەژاوی گرفتاری شیزوفرینیا دەبینین، هیچ کات تاکەکانی لەبیرکردنەوەیەکی قوڵ و عومقێکی ستراتیژیەوە نەهاتونەتەگۆ، هەمیشە بەهەڵچونێکی توند و کاردانەوەیەکی ناتەندروست لەژێر کاریگەری گوتارێکی میدیایی پۆپۆلیستیدا خۆی نمایشکردوەو دەکات، لەم میانەشدا سۆشیال میدیا بۆتە لۆکەیشنی خۆ خاڵی کردنەوەیەکی پڕ لە کەراهیەت، هەندێکجار بەپۆشاکی ئاینی و هەندێکجاری تر لەژێر بەیداخ و ئیدیۆمی مەدەنیەت و ئازادیەکی ڕواڵەت ئامێز و دیماگۆجیەتێکی بێ بەها فریو دەخوات!!


پەندو عیبرەت ناگرێت و لە ڕوداوەکانی دواتردا بە هەمان عەقڵیەتی خێڵەکی و سیخناخ لە ترادسیۆنێکی دۆگما تێهەڵدەچێتەوە.

وتارەکانی تری ئەم نوسەرە
یاسین ڕەسول عوسمان
سەما کردن لەگەڵ گورگ
یاسین ڕەسول عوسمان
لەنێوان فۆرم و شوناس گۆڕین
یاسین ڕەسول عوسمان
هەولێر تەنها نیە!
یاسین ڕەسول عوسمان
دیارە بەغدا خۆشە !
یاسین ڕەسول عوسمان
کورد بوون و کوردایەتی
یاسین ڕەسول عوسمان
درۆ،دەروازەی بێ متمانەیی...
یاسین ڕەسول عوسمان
ڕیسکی زەنگی گەشتەکەی کازمی
یاسین ڕەسول عوسمان
خەمێک بۆ پەروەردە

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©