ئەگەر ئێمە خاوەنی ئەوهەمووە سیاسیە عاقڵەین،بۆچی دۆخی سیاسیمان ئاوهایە؟
ئەگەر ئێمە خاوەنی عەقڵی ڕۆژنامەگەری و ڕۆژنامەنوسی بەتوانامان هەیە بۆچی دۆخی میدیامان ئاوهایە؟
ئەگەر ئێمە زانکۆی پێشکەوتومان هەیە، بۆچی ناوەندی زانستیمان لەودۆخەدایە؟
ئەگەر ئێمەحکومڕانی عاقڵمان هەیە، بۆچی دۆخی حکومەت و حکومڕانی بەو شێوەیە؟
ئەگەر ئێمە خاوەنی نەوتین، بۆ بێ نەوتین؟
ئەگەر ئێمە حاکمی عادیلمان هەیە، بۆچی دۆخی دادگاکان بەدەست هێنەوەیە؟
ئەگەر ئێمە خاوەنی حیزبی خەڵکین، بۆچی ژیان خەڵکمان بەو شێوەیە؟
ئەگەر ئێمە خاوەنی کۆمپانیای بەئەخلاق و بەویژدانین، بۆچی شارەکان داگیرکراوە؟
ئەگەر ئێمە ڕێکخراوی مەدەنیمان هەیە، بۆچی؟خاوەنی عەقڵێکی نامەدەنی دژە بیرکدنەوەین؟
ئەگەر ئێمە خاوەنی عەقڵێکی وەرزشین، بۆچی دۆخی وەرزش بەدەست هینەوەیە؟
ئەگەر ئێمە خاوەنی دکتۆری زیرەک و بەتواناین، بۆچی ئەو هەموو بازرگانە پزیشکیانە هەن؟
ئەگەر ئێمە خاوەنی مەرجەع و کارێزماین، بۆچی بێ مەرجەع و بێکەسین؟
ئەگەر ئێمە خاوەنی کەسانی ژینگە پارێزین، بۆچی ژینگە پارێزان لە خەڵکی ئاسای خراپترن؟
ئەگەر ئێمە خاوەنی یەکەم بەروبومی کشتوکاڵین، بۆ بێ بەرهەمین؟
وتارەکانی تری ئەم نوسەرە
چۆمان عوسمان معروف
ڕۆژنامەنوسی ساختە...!

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©