فراکسێۆنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بزوتنەوەی گۆڕان،لەوەڵامی، بەڕێز ڕێکخەری گشتی گۆڕاندا کەبەیاننامەکە توند و تۆمەت ئامێزە، دەڵێت، گۆڕان مانگانە بڕە پارەیەک لە پارتی وەردەگرێت، بۆمن گرنگ نیە ڕەقەمی ئەو پارەیە چەندە،هێندەی بەڵگە بۆ پدانی پارەکە گرنگە،بەڵام تا ئێستاش خودی بزوتنەوەی گۆڕان، بێ وەڵامە! تەنانەت بچوکترین هەڵوێستى هەبێت،چونکە گۆڕان لە زۆۆر بابەتی ئاسایشدا بەیاننامەی دەرکردووە.


دۆخی بزوتنەوەی گۆڕان وەی لێهاتووە، هەم ئەوانەی لەدەرەوەی بزوتنەوەکە قسە دەکەن بونەتە جێگای گومان و هەم ئەوانەی بەرگری لێدەکەن جێگای گومانن.


ئەوانەی قسەی توند لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن، دەیان بەڵگە هەن کە ئاڕاستەکراون مانگانە دەعمی مادی دەکرێن. پەرلەمانتاری وا هەن ئەوەی لەم چەند ساڵەدا کۆی کردووەتەوە،بازرگانە گەندەڵەکانی سلێمانی و هەولێریش ناتوانن ئەو ڤیلا و شوقەو ئۆتۆمبێل و سەرمایانەی کۆیکردونەتەوە، بەدەستی بێنن.


ئەوانەی لەناو بزوتەوەکە بەرگریدەکەن لە سیاسەتی ئێستای بزوتنەوەی گۆڕان،دەیان بەڵگەی سیڤی کە بۆ تەماحی شەخسی لەناو بزوتنەوەکە ماون و هەندێک بازرگانی لەسەر گۆڕان دەکەن.


دۆخی گۆڕان هیچ کات بەقەد ئێستا مەترسیدار نەبووە،چونکە بەرەی ڕیفۆرم خوازی نەلەناوەوەو نە لەدەرەوەی نابیندرێت.

وتارەکانی تری ئەم نوسەرە
چۆمان عوسمان معروف
ڕۆژنامەنوسی ساختە...!

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©