درۆکردن خویەکی ناشیرینە، بەڵام ئەوە بزانە کەزانایان دەڵێن درۆکردن لەلای منداڵانی تەمەن 4 ـ 5 ساڵان جێگەی نیگەرانی زۆر نیە، چونکە منداڵ لەم قۆناغەدا ناتوانێت جیاوازی لەنێوان خەیاڵ و ڕاستیدابکات و بەپێویستی نازانێت قسەکانی هاوتای ڕوداوەکان بکات.


بۆچارەسەری درۆکردن لەمنداڵی گەورەتر، هەوڵ مەدە منداڵ لەگۆشەیەکی بەرتەسکدا زیندانی بکەی و هەڕەشەی داننان بەهەڵەکەی لێبکەی، هەوڵ بدە چەند بەڵگەیەک بەدەست بێنی تا ڕێگا خوارەکەی ببینێ!


زۆرجار بوە منداڵ بۆقەرەبوکردنەوەی شتانێک درۆی کردوە کەنیەتی، وەک زیرەکی خۆی، دەوڵەمەندی خێزانەکەی، چەندینی تر، بۆیە هاوڕێیەتی دایک و باوک و بەعەیبەنەزانینی ئەوشتانەی کەنیەتی وای لێدەکات لەدرۆ دورکەوێتەوە.
ڕاستگۆیی باوک، یان فراوانتر بڵێین ڕاستگۆیی گەورە تەمەنانی ناو خێزان دەبێتە بناغەی پەروەردە کردنێکی ڕاستگۆیانە، یان ڕاستکردنەوەی درۆکاری لەمنداڵانی تەمەن بچوکدا.
ئەوانە چەند ڕێکارێکی بچوکە و دەتوانرێ چەندین هۆکاروچارەسەری تر لەسەر ئەم بابەتە باس بکەین لەکاتی تردا..
بەهیوای پەروەردەیەکی تەندروست بۆ منداڵەکانمان

وتارەکانی تری ئەم نوسەرە

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©