ئەوان بەگوتەی خۆیان کەبەیانیان لەخەو هەڵدەسن بە ڕق و کینە و بوغز و بێئەدەبی و سوکایەتی و بێ ڕێزی تف کردنە سیمبوڵەکانی نەتەوەکەمان دەست پێدەکەن،ڕەیسیزم و ڕەگەزپەرستی بەرچاوی گرتون بۆیە ناتوانن ڕێز لەئاین و پیرۆزیەکانی خەڵکی تر بگرن و ئاشتی کۆمەڵایەتی تێک دەدەن و بڕوایان بە پێکەوە ژیان نیە.


ئێمەی موسڵمان کە بەیانیان لەخەو هەڵدەسین لەدەستپێکدا دەست و دەموچاومان دەشۆین بەتایبەت ئاو ڕادەدەین لەدەممان بۆگەناوی لێ نەیەتە دەرەوە، پاشا دەستنوێژێکی جوان دەگرین و ڕۆژەکەمان بەنوێژ و نزاکردن و قسەی جوان و پڕ خێر دەست پێدەکەین ، دوعا بۆ خۆمان و خەڵکی دەکەین وپاشان وەدوی بژێوی ڕۆژانەمان دەکەوین.


ساڵانێکی پێشووتر لە ڕۆژنامەی ئاوێنە بەگوتارێک بەناوی( گەمە کردن بەئاگر) باری سەرنجمان ئاراستەی وەزارەتی ئەوقاف کرد کە ئەم غەوغائیەتە ئاشتی کۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسی، پاشان لە لێکۆڵینەوەیەکماندا لە گۆڤاری لڤین زۆر بابەتی لۆژیکیمان لەمەڕ دینێکی گریماناوی گوماناوی بەناوی زەردەشتیەت خستە ڕوو،هاوکات مەترسی ئەو هەوڵانەمان خستەڕوو کە دەیانەوێت کورد دابڕن لە سەلاحەدینی ئەیوبی وئیبنولمستەوفی و ئیبنوخەلەکان و نالی و مەحوی و سالم و کوردی و فەقێی تەیران و حاجی قادری کۆیی مەلای گەورەو مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس وشێخ سەعیدی نوورسی و شێخ عوبەیدوڵای نەهری وشێخ سەعیدی پیران و شێخ مەحمودی نەمر و قازی محمد و شێخ عبدالسلام و شێخ ئەحمەدی بارزانی ، گوتمان گەر ئەم ناوانە و فیگەرە کۆمەڵایەتی و ئەدەبی و سیاسیانە لە مێژووی کورد دەر بکەین ئیدی کورد وەک نەتەوە چی دەمێنێتەوە شانازی پێوە بکات؟!!!!!پێمان ناڵێن چیمان هەیە؟!!


دەبێ زۆر وریا بین و عەقڵانیانە مامەڵە لەگەڵ هەندێک خەڵکی لاپرسەنی و بێسەرو بەر و لاخەبەر بکەین، بەئاگا بین ڕامان نەکێشێتە زۆنگاوی عەقڵی داخراوی خۆی . چونکە ئەو شەیدای شوهرەت و هاتنەوە بەر زومی کامێراکان و بونەدەنگوباسی میدیاکانە و لەوانەیە کەیسێکی دۆڕاوی هەبێت لە ئەوروپا و بەم هەڵەوەڕیە باری ڕاست بکاتەوە.


کوردایەتی کراوەتە کاڵایەکی بازرگانی و هەڕاجی کوردایەتی بۆ وەدەست خستنی دوو عانە و ڕوپیە گەرمە، یەکێک لەو مەیدانی بازاڕ گەرمیە هەوڵێکی نەزۆکە بۆ گەڕاندنەوەی کورد بۆ ئاینێکی گوماناوی گریمانەیی بێ ئەسڵ و فەسڵی ساسانیەکان ، کە دەوڵەتی ساسانی و ئەخمینی و میراتگرەکانیان تاهەنوکەمایەی سەر ئێشەو ماڵوێرانی کورد بوون. پێویستە وریا بین ڕامان نەکێشێتەبازاڕی بێ ئەرزشی خۆیی و تەنانەت گەر وەڵامیش درایەوە ناوی نەهێنرێت و هیچ کۆمێنتیکی بۆ نەنوسرێت.


ئێستە ئیسلام بە دەستی هەندێک موسڵمانی گێل و هاوکات دوژمنەکانیەوە ستەمی لێدەکرێت ، سەڵاحەدین بێ دڕکە بۆیە دەتوانن پەلاماری بدەن ، پێویستە وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایان و حزبە ئیسلامیەکان ژیرانە و بێ کردنە دەنگوباس ئەم کورت عەقڵانە تەمبێ بکەن .بەناو موغەکە ئێستەسوکایەتی بە سەڵاحەدین دەکات و دەسەڵاتی نیە و ناتوانێت وەگەرنا تفی لە سەرکردەکانی مێژووی هاوچەرخی کوردیش دەکات،چونکە ئەوان نسکۆیان بەکورد کردو ئەوان ئێمەیان گەڕاندەوە ئامێزی عیراقی عەرەبی !!! پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێم هەموو ڕێکارێک دژی ئەم عەقڵیەتانە بگرێتە بەر .


پرسیارەکە ئەوەیە ئەگەر ئەم بەناو موغە بەو شێوە دژوێنباران و سوکایەتی کردنە قسەی بەرامبەر مەلا موستەفای بارزانی و مام جەلال و نەوشیروان موستەفا و ئۆجالان بکردایە ،وەیاخود هەر سەرکردەیەکی حزبی کوردی تری بکردایە کاردانەوەیان وەک هەنوکە سارد سڕ دەبوو؟ یا دونیایان لێ دەکردە چەرمە چۆلەکە؟


ئەگەر مەلایەکی موسڵمان باسی ئەوەی بکردایە لە دینی زەردەشتیەتدا بۆئەوەی لە ژنەکەت جیا بیتەوە دەبێت باری پشتی گوێدرێژێک باڵی مێش کۆکەیتەوە ئەنجا دەتوانیت تەڵاقی بدەیت!!!!!،نەدەدرایە دادگا بەناوی سوکایەتی بە بیروباوەڕو سیمبوڵەئاینیەکان؟
بۆئەوەی ئاشتی کۆمەڵایەتیمان پارێزراو بێت و کاردانەوەی شەقامی عاتیفی موسڵمانانی وەدودا نەیەت ، پێویستەو دەبێت ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەر بۆ پایانێک بۆ ئەم بێسەرو بەریە.

وتارەکانی تری ئەم نوسەرە
یاسین ڕەسول عوسمان
سەما کردن لەگەڵ گورگ
یاسین ڕەسول عوسمان
کۆمەڵگەی شڵەژاو
یاسین ڕەسول عوسمان
لەنێوان فۆرم و شوناس گۆڕین
یاسین ڕەسول عوسمان
هەولێر تەنها نیە!
یاسین ڕەسول عوسمان
دیارە بەغدا خۆشە !
یاسین ڕەسول عوسمان
کورد بوون و کوردایەتی
یاسین ڕەسول عوسمان
درۆ،دەروازەی بێ متمانەیی...
یاسین ڕەسول عوسمان
ڕیسکی زەنگی گەشتەکەی کازمی
یاسین ڕەسول عوسمان
خەمێک بۆ پەروەردە

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©