لەئێستادا وەرگرتنی بچوکتریین و نزمتریین پلەی حیزبیی و حکومیی پەیوەندیدارەبە ملکەچ بوون و وابەستەییت بەسەرۆکی حیزب و کوڕ و ئامۆزاکانی سەرۆکەوە، لەزۆربەی حیزبەکانی کوردستنادا ئەم مۆدێلە لەوەرگرتن و دابەشکردنی پلەی حیزبیی و حکومیی گەشتۆتەئاستێکی مەترسیدار، بەجۆرێک بچوکتریین دابەشکردنی پلەی وەزیفی دەبێت حیزب و لەناوحیزبدا سەرۆک یان باڵەکەی سەرۆک بڕیاری لێبدەن!


یەکێتیی تائاستێکی مەترسیدارلەئێستادا سیاسەتی خۆی لەسەرئەم مۆدێلە داڕشتووە، لەڕابردوو و ئێستاشدا پارتیی سەرمەشقی ئەم جۆرە لەسیاسەت کردن بووە، تاوەکودانانی نوێتریین پارێزگاری هەولێریش ئەم جۆرە سیاسەتە پەیڕەو دەکات، ئومێدخۆشناو سەرڕاستریین و بچوکتریین و خۆبەکەم زانینتریین ئەندامی پارتیی بووە، هەمیشە خۆی بەغوڵام و خزمەتکاری پارتیی و لەناوپارتیدا بنامەڵەaبارزانیی زانیوە، بۆیە لەتێگەشتنی پارتیی و بارزانییەکانەوە ئەم جۆرە لەئەندام باشتریین و بەهێزتریینە بۆبوون بەپارێزگار یان وەرگرتنی بەرزتریین پلەی حیزبیی و حکومی، لەبەرچی لەبەرئەوەی وەک فەرمانبەرێکی بنامەڵەی بارزانیی بێت!


ئەم مۆدێلە لەسیاسەت کردن تائاستێکی مەترسیدار ڕۆچۆتە ناو هەموودامودەزگاکانەوە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەکاتی مردنی ڕۆژ نوری شاوەیسدا کاتێک مەسعودبارزانی دەگریەت، هێمن هەورامی جێگری گەورەترین دامەزراوەی کوردستان بەبێ هیچ شتێک دەست دەکات بەگریان!( هەرچەندە هێمن هەورامی بەم گریانە دەیەوێت بۆبنەماڵەی بارزانی بسەلمێنێت هیچ کەسێک لەناوپارتیدا بەقەد من دڵسۆزی پارتیی و بنەماڵەی بارزانیی نییە) بەڵام ئەمە ئەوساتەترسناکەیە کۆمەڵگە تێیکەوتووە، ئێستاگەشتووین بەوقۆناغەی کاتێ سەرۆک گریا دەبێت هەموومان بگرییەن، وەکاتێ سەرۆک پێبکەنێت دەبێت هەموومان پێبکەنیین! ئەم مۆدێلە لەسیاسەت کردن و دەستمۆکردن و کۆیلەکرنی خەڵکی ئامانجی یەکەمی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانە لەدونیادا!


یەکێتیی ( کەدرووشمی نوێبوونەوەی هەڵگرتبوو) دەیەوێت خۆی ڕەنگ بکات بەهەمان سیاسەتی پارتیی، کۆتاکۆنگرەی یەکێتیی دەرخەری ئەو ڕاستییەبوو، هەرکات وابەستەییت بۆ سەرۆک و لەپاڵ سەرۆکدا بۆ مناڵەکان و ئامۆزاکانی سەرۆک زیاتر بوو، ئەوا ئەندامبوون لەکۆنگرەدا و ئەندامبوون لەسەرکردایەتیی و بگرە ئەندامبوون لەمەکتەبی سیاسییشدا مسۆگەردەبێت! ئەم مۆدێلە لەدابەشکردن و پێدانی پۆست و ئەندامبوون لەکۆنگرەوسەرکردایەتییەکاندا، مێژووەکەی بۆناوڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا _باڵی موستەفا بارزانی دەگەڕێتەوە، لەکۆنگرەی شەشی پارتی لە۱ی تەموزی ۱۹٦٤ لەقەڵادزێ بەسترا، بەسەرۆکایەتی موستەفا بارزانی، سەرکردایەتییەکی نوێی دانا کەگوێڕایەڵی خۆیبوون، زۆر لەوانە هیچ کات خەویان بەوپۆستانەوە نەدەبینی کەوەریان گرتبوو، لەبەرئەوە ناچاربوون وەک فەرمان بەری بارزانی کاربکەن.
سەبارەت بەکۆنگرەی شەشی پارتی_باڵی موستەفا بارزانی جرجیس فتح اللە دەڵێت :
ئەوکەسانەی پۆستی باڵایان دەویست لەحیزبدا، لەڕوانگەی ئەوەهەڵدەبژێران، چەند دڵسۆزی بارزانیین، نەک لەسەر بناغەی بۆچوونی سیاسیی و قورسایی ئایدۆلۆجیان.

ئەندازیاری ئەم جۆرەلەسیاسەتکردن لەناو یەکێتیدا هاوسەرۆکانی یەکێتیین، هاوسەرۆکان بەهاوبەشی هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی داهات و ئاسایش و میدیای یەکێتیی دەدەن، لەم ڕێگەیەوە دەستیان بەم جۆرە لەڕەنگکردن کردووە، ڕەنگی یەکێتیی دەکەن بەڕەنگی زەرد، هەمان ئەو ڕەنگ و سیاسەتەی پارتیی لەکۆنگرەی چوارەمی خۆیانەوە لە شەستەکانەوە پەیڕەوی دەکەن، دەرئەنجامی ئەم جۆرە لەسیاسەت کردن هێنانە ئارای حیزبێکی تاکڕەو و سەرۆکێکی تاکڕەو و دەسەڵاتێکی تاکڕەو و تۆتالیتارە!


لەناو یەکێتییدا هیچ ئاسۆیەک نییە بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ئەم جۆرە لەسیاسەت کردن، سەرجەم ئەندامانی قبوڵیانە، تەنانەت ئومێدێکی گەورەیان لەسەر ئەم هاوسەرۆکانە هەڵچنیوە، بەفریادڕەس ناویان دەبەن، نازانن لەئایندەدا شوشەی ڕەنگکردنەکە لەسەری تاک بەتاکیاندا دەشکێنرێت!

وتارەکانی تری ئەم نوسەرە
باست عوسمان
پارتیی ناسی!

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©