لەسەرەتاکانی سەدەی ڕابردوو،لەویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمەریکالەویلایەتی شیگاگۆ کۆمەڵێک ژن ماندەگرن  لەمینی فاکتۆرێکدا ،پاش ئەم ڕووداوەمینی  فاکتۆرەکەدەسوتێت وبیست وپێنج ژن  دەبنەقووربانیی  ودەسووتێن.

ئەم ڕوداوە دەکەوێتەهەشتی  مارسەوە.لەوڕۆژەوەئەم ڕووداوە  بۆتەدەسپێک  بۆبەئاگاهێنانەوەی ناڕەزایی ژنان بەرامبەر بەوپێشێلکاریانەی  بەرامبەریان دەکرێت وهەروەها بۆبەئاگاهێنانەوەی دەنگی ناڕەزایی ژنان بەرامبەر ئەوپێشێلکاریی وزوڵمو زۆرەی  دەرحەق  بەمافەکانیان دەکرێت .

بەهەرحاڵ، ئەم یادەیادی ئافرەتانی جیهانەو بۆتەڕۆژی ژنان،ئێمەی  کوردیش  وەکوهەر نەتەوەیەکی ترلەویادەدا هاوسۆزین و هاوبیرین  بەرامبەربە  مافەکانی ژنانی کورد لەچوار چێوەی نەتەوەیەکی زامداربەکێشەکانی پێشو ئێستا ، ژنی کوردهەردەم بێبەش نەبووە لەپێشێلکاری  وزەوتکردنی مافەکانی وبەستنەوەی  لەکونجی داخراووتاریکی دەست کۆمەڵێک دابونەریتی دواکەوتوو، وەکوژن بەژن و گەورە بەپچوک وژن لەخوێنادان  وشیربایی و ڕێگەنەدان بەخوێندن وتێکەڵ بەژیانی  شارستانی.
هەروەهاژنی  کوردستان شان  بەشانی  پیاوبەرەنگاریی زوڵم وزۆری  ڕژێمە فاشیەکانی  پێشووبۆتەوە چەندینیان لێ زیندانی و ئەشکەنجەو لەسێدارەدراوە  ،ودایکی شەهیدوخوشک وخێزانی  پێشمەرگەبووە.

سەرەڕای بوونی ئەم هەمووئاستەنگە بەرامبەربەژنی کوردو ئەم  هەموو سانسۆرە زەقانە، وەلێ ژنی کورد بوێرانەو ئازایانە توانیووییەتی  چەندین مۆمی گەشاوە لەشەوە دەیجورەکانی  نەهامەتی ووڵاتدا دابگیرسێنێت.
ئەمڕۆ کەلەپاش  ڕاپەڕین  وگەشانەوەی  ووڵات  بەهەوای ئازادیی وهەڵمژینی  سروەی  بەهاری  ڕزگاریی و لەپاش تێگەیشتنمان  لەدیموکراسی و چەمکەکانی  ژیانی مەدەنییەت  توانرا چەندین  ڕێخراوو کۆمەڵە بەناوی  ژنان وئافرەتانەوە بێتەکایەوە تابتوانن  ڕۆڵی خۆیان بگێڕن بۆساڕێژ کردنەوەی  برینەکۆنەکانی  دەستی دابونەریتە نەشیاوەکان و هەڵدانەوەی  پەڕەیەکی  نوێ  لەفەرهەنگی شارستانییەتی  نوێ و ژیانی  تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو.

لەگەڵ ئەوەی بونی ئەم  ڕێخراوانە بۆخۆی  کارێکی پۆزە تیڤانەی  گەورەی  هەیەلەبونی  بیرو ئایدیای  جیاوازو فرەڕەنگی  بیرو بۆچوو نەکان.
هەروەها  توانیوویانە بەشێوەیەکی  دیایکراو ئەگەر بشڵێین کەم  کاریگەرییان  هەبووە  لەسەر گۆڕانکارییە سیاسی وکۆمەڵایەتی  وڕۆشنبیرییەکان ، بەڵام  لەهەمان کاتدا چەند کەسانێک  بووەتە خاڵی لاوازو نێگەتیڤ  لەسەرئەم ڕێخراوانە و چەندپرسیارێکی  بۆخۆی  دروست کردووە. کەوەڵامەکەی  لای پسپۆران  وکارگێڕانی  بواری ژنانە ، ئەگەربپرسین  هۆکاری  لەبیرچوونەوەی  دیاردەدزێوەکان دەگەڕێتەوە بۆچی  لەلایەن  ڕێخراوەکانەوە ؟ 

ئایەنەبوونی  هۆشیاری  تەواوی  ئەم  ڕێخراوانەیە ،یان دەستێک  هەیە لەپشت  ئەم  ڕێخراوانەوە کەدەبێت بەسیاسەتی  ئەوبجوڵێنەوە  خوادەیزانێت  سەربەخۆیی ڕێخراوبوون  مەدەنیە تبوونی  کۆمەڵگا چی بەسەردێت ئایە ئەوهەموو وەزیرو ئەندام  پەرلەمان  وکاربەدەستەژنانە  کەخۆی  لەخۆیدا  ئەمانە  جێگای  دڵخۆشکەرن لەهەر ڕووداوێکی  دزێودادژ بەژنان  چییە هەڵوێستیان؟

لەو شوێنەدا کەبەرپرسن  هەروەک  پیاوێک  دادەنیشن کاردەکەن  ،یان  بەژن  بوون و کارامەیی  خۆیان دەسەلمێنن ،یان  لەپێش  هەر ڕووداوێکی  دزێوداخەڵک بەشێوەیەکی  بەرجەستەیی بۆوشیار ناکرێتەوە تائەو کارەدزێوانە ڕوونەدات، کۆمەڵگەش  لەنەبوونی هۆشیارییدا وەک  ئەوەوایە خەوتبێت  هاوارێک  نەبێت بەئاگایان بهێنێتەوە...
ڕاگەیاندنی  حیزب  و ڕێخراو ئایە بەنیشاندانی  کارەدزێوەکان  دەرحەق  بەژنان  دەکرێت  دەیانەوێت  سفرەی  ڕاگەیاندنی  خۆیان  پڕبکەنەوە ،ئافەرینیان  بەربکەوێت  یان  دەیانەوێت  بوونی خۆیان  وبواری ڕاگەیاندنی  کوردیی  بەرەوپێش  بەرن..

بۆچی  تائەمڕۆ دەزگای  ڕاپرسی تەواو نییە لەم کۆمەڵگەیه دا تاوەکو لێکۆڵینوەی زانستییانەی هاوچەرخ  بکات لەسەر سایکۆلۆژیای  هۆشیاریی ژنی  کورد؟هەروەها دەزگا،حیزبەبییەکان  و ڕێکخراوە مەدەنیە کانیان لێ ئاگادار ناکرێنەوە؟بەشێوەیەکی پراکتیکاڵی هەوڵ  نادەن لایەنە نێگەتیڤەکان  چارەسەر بێت لەم  ڕۆژەدا وێڕای  پیرۆزبایی گەرم  بۆهەمووژنای جیهان  بەگشتی  وژنی کورد بەتایبەتی هیوا،خوازین  دەنگی  ژنان  هەردەنگێکی  بوێربێت ولەسەر داواکاریی  زیاتری  بەمەدەنییبوونی  کۆمڵگەو؟ ئازادیی وخەسڵەتەکانی  دیموکراسییەت  ببێتە دروشموو  پراکتیزەبێت..

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©