هەموومان ئەوە دەزانین کەئافرەت شایەنی ئەوەیەڕێزی لێبگیرێت ..خاوەن بڕیاری خۆی بێت. تواناکانی لەئاستی پیاواندا بەکەمتردانەندرێت، گەرچی من زۆرباوەڕم بەئازادی ئافرەت هەیە بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانییە لەم سەردەمەی ئێستاماندا ئافرەتان بەشێوەییەکی نەشیاو نیشان دەدرێن، لەبەهاوجوانەکانیان کەم دەکرێتەوە، ئەوەش بەهۆکاری ئەوەی کۆمەڵە کەسانێک پەیدابوون کارلەسەر بێڕێزی کردنی ئافرەتان دەکەن کەوەکو کاڵایەک ئا فرەت تەماشابکرێت ..بەداخەوە هەندێک لەمانە خودی ئافرەت خۆیانن .

هەربۆنموونە ..لەم چەند هەفتەیی ڕابردودا سۆشیال میدیا پڕببوو لەباس وخواستی کەسێک، کەتاوان بارە بەدروست کردنی گروپێک بۆکاری لەش فرۆشی .

من وەک خۆم بەبیستنی ئەم هەواڵە زۆردڵخۆش بووم ..ئەم جۆرەلەمرۆڤ وەک ژەهرێکی کوشندەن بۆکۆمەڵگا. هەرچەندە کاری دەوڵەتە بۆنەهێشتنی ئەم جۆرەژەهرە .

بەڵام مایەیی نیگەرانیە کەسانی بەرپرس لەدەوڵەتا خۆیان دروست کەری ئەم ژەهرەن؟!.. چەندین کارەکتەریان وەک بوکەڵە دروست کردووە لەژێرناونیشانی جۆراوجۆردا..بوکەڵەی مۆدێرن و..بوکەڵەی بێژەرو. بوکەڵەی....هەتد......

ئەمانە بەشێوازێک کاریان کردۆتە سەرکۆمەڵگا تالێواری ڕوخان. کەسانێک پەیدابوون دێنە سەرشاشەی تیڤیەکان و زۆربەڕونی بێهیچ بەهایەکی کۆمەڵایەتی باس لەوەدەکات بەناشەرعی لەکوڕەهاوڕێکەی دوگیان بوو پاش تێکچونی پەوەندیە کەیان کۆتای بەدوگیانیەکەی هێناوە.

ئەم جۆرە بوکەڵانە بایەخێکی زۆریان پێدەدرێت ،وەک ئەستێرە نیشان دەدرێن، کەڕاستیداجگە لەبوکەڵەیەک بەدەست کۆمەڵە کەسانێکەوە کاری تایبەتی خۆیان پێدەکەن هیچی ترنین.

ئەم جۆرە دەروون نەخۆشانە هێندە کاری کردۆتە سەرکۆمەڵگا ڕێژەی جیابونەوە زۆرترە لەهاوسەرگیری ... بەشێوەیەک کاری کردۆتە سەرگەنجەکانمان متمانەیان بەچوار دەوریان نەماوە ناوێرن پڕۆسەی هاوسەر گیری ئەنجام بدەن.

ئافرەت وەک کاڵایەک دەبینن .نەک وەک بەهاجوانەکەی خۆی، کەهەیەتی ..گەرجی لەڕاستیدا هاوسەر گیری بۆخۆشی ژیانە ..بەڵام گەنجەکانمان ڕولەکافتریاو (گازینۆکان) دەکەن بۆئاسودەی دەرونیان .ئاکامەکەشی کۆمەڵگا یەکی لێک هەڵوەشاو دروست دەبێت .

زۆرجارهەرلەمیدیاکانەوە دەبیستین لەلایەن ئاسایشی ووڵاتەوە دەست گیراوە بەسەربڕێکی زۆر لەمادەی هۆشبەر..مایەی دەست خۆشییە بۆئاسایش وپۆلیس لەوجۆرە کەسانە دەسگیربکەن.بەڵام پرسیارەکە لێرەدائەوەیە ئەم ڕێژە زۆرەلە مادەی هۆشبەر هاتۆتە ووڵات .

ئەوەمان پێدەڵێت ،کەسانێکی زۆرمان هەیە کەئاوێتەی ئەومادەیە بوون کڕیارن ..ئەمەش زنگێکی مەترسیدارە ..ئەرکی هەریەکێک لەئێمەیە زۆرقورستر بووە دەبێت خێزانەکان چاوکراوە تربن ..بەرامبەر جگەر گۆشەکانیان ،لەم جۆرەژەهرانە بەدوریان بگرن تا بەهەموان کۆمەڵگایەکی تەندروستیان لێێ درووست بکەین...

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©