من وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ تۆ یاسا داڕیژه‌ریت له‌گه‌ڵت ده‌دوێم، بیهێنه‌ پێش چاوت كاتێك پیاوان تێبكۆشن له‌پێناو سه‌ربه‌ستی‌ خۆیاندا و رێگه‌یان پێ‌ بدرێت خۆیان بڕیارده‌ربن له‌باره‌ی‌ به‌ختیاری‌ خودی‌ خۆیانه‌وه‌، ئایا ناشیاو و ناڕه‌وا نابێت، ئافره‌ت به‌ كۆیله ‌بكرێت، ته‌نانه‌ت به‌ته‌واوه‌تی‌ باوه‌ڕت به‌وه‌ هه‌بێت كه‌تۆ به‌شێوه‌یه‌ك ره‌فتارت كردوه‌ كه ‌باشترین هه‌وڵتداوه‌ بۆبره‌ودان به‌ به‌ختیاری‌ ئه‌وان... كێ‌ پیاوی‌ كرده‌ تاقه ‌دادوه‌ر، له‌كاتێكدا ئافره‌ت شه‌ریكه‌ به‌شیه‌تی‌ له‌ ژیانتدا؟

له‌ئێستاشدا یاسای‌ گونجاوتر و هاوڵاتیه‌كانت رێك ده‌خه‌ن، هاوسه‌رگیری‌ ده‌بێته‌ شتێكی‌ پیرۆز، پیاوه‌ لاوه‌كانی‌ وڵات ده‌توانن هاوسه‌ره‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ سۆزداری‌ هه‌ڵبژێرن و عاشیقه‌كانتان واده‌كه‌ن خۆشه‌ویستی‌ ببێته‌هۆی‌ پڕوپوچی‌.

ئه‌و ئارگۆمێنته‌ی‌ كه‌ تایبه‌ت به‌ هێشتنه‌وه‌ی‌ كۆیلایه‌تی‌ ره‌گه‌ز، به‌سه‌ر پیاودا ده‌شكێته‌وه‌.زۆرینه‌ هه‌میشه‌ ژێرده‌سته‌ی‌ كه‌مینه‌بووه‌، ئه‌و جانه‌وه‌رانه‌شی‌ كه ‌به‌ده‌گمه‌ن حوكمی‌ باشیان كردوه‌ له‌باره‌ی‌ بڕیاری‌ مرۆڤه‌وه‌، بونه‌مایه‌ی‌ سه‌ركوت كردنی‌ هه‌زاران له‌هاوه‌ڵه‌كانیان، بۆچی‌ پیاوانی‌ خاوه‌ن بیروڕا ملكه‌چی‌ ئه‌م جۆره‌ له‌ سوكایه‌تی‌ كردن بون.

ئایا شتێكی‌ نه‌زانراونیه‌ كه‌ پاشاكان به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ پایه‌ نزمترن، له‌ڕوی‌ تواناو چاكه‌و به ‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاوه‌ ئاساییه‌كانی‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ ئێستا و له‌ رابردوشدا به‌جۆرێك له‌ پیرۆزی‌ پایه‌به‌رزی‌ مامه‌ڵه‌كراون، ئایا ئه‌مه‌ سوكایه‌تیكردن نیه‌ به‌هزری‌ مۆڤایه‌تی‌؟

چین تاقه‌ وڵات نییه‌ ك ه‌تێیدا مرۆڤێكی‌ زیندوكراوه‌ به‌خودا، به‌ڵكو پیاوان ملكه‌چی‌ هێزی‌ پایه‌به‌رزبون له‌پێناو چێژوه‌رگرتن له‌ سزاكانی‌ بێ‌ هه‌نوكه‌، ژنانیش هه‌مان شتیان كردوه‌، به‌وپێیه‌ش ناكرێت بسه‌لمێنرێت كه‌ ژنان به‌شێوه‌یه‌كی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ پله‌ نزمترینن له‌ پیاو له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌میشه‌ كۆیله‌بون.

هێزی‌ دڵڕه‌ق تائێستاش حوكمی‌ جیهانی‌ كردوه‌ و راستی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه ‌زانستی‌ سیاسی‌ له‌قۆناغی‌ ساوایدایه،‌ له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ فه‌یله‌سوفه‌كان له‌هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دان كه‌ ئه‌و زانینانه‌ ببه‌خشن كه‌ زۆر پێویستن بۆ مرۆڤ، ‌ئه‌و جیاكارییه‌ دیاری‌ ده‌كات.

واچاكه‌ درێژه‌ به‌و ئارگۆمێنته‌ نه‌ده‌ین زیاتر له‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌رئه‌نجامێكی‌ ئاشكرا بچه‌سپێنین، ئه‌ویش ئه‌وكاته‌ی‌ سیاسه‌تی‌ دروست ئازادی‌ په‌خش ده‌كات، مرۆڤایه‌تی‌ به‌ ژنانیشه‌وه‌ داناتر و پڕچه‌ك ترده‌بن.

ئافره‌ت به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ پیاو لاواز و خۆشگوزه‌ران ده‌بن له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و چێژه‌ هێوركه‌ره‌وانه‌ی‌ له‌ ئه‌نجامی‌ سه‌روه‌ت و سامانه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌وه‌ له‌سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وه‌، ئه‌وان ده‌كرێنه‌ كۆیله‌ی‌ خۆیان و به‌وه‌ش دڵی‌ خۆیان خۆش ده‌كه‌ن، كه‌ ره‌نگه‌ پیاو ژیری‌ خۆیان پێببه‌خشێت تاوه‌كو هه‌نگاوه‌ تێكه‌ڵه ‌و پێكه‌ڵه‌كانیان راست بكاته‌وه‌، یاخود ئه‌گه‌ر ته‌ماعی‌ زیاتریان هه‌بێت، ده‌توانن سه‌ركوتكه‌ره‌كانیان، بخه‌نه‌ ژێرده‌ستی‌ خۆیان له‌ڕێگه‌ی‌ فرتوفێڵه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ به‌بێ‌ ماف هیچ ئه‌ركێكی‌ سه‌پێ‌نراویش ناكرێت و بونی‌ هه‌بێت.

ئه‌و یاسایانه‌ی‌ كه‌ تایبه‌تن به ‌ژنان یه‌كه‌یه‌كی‌ بێمانا دروست ده‌كات له‌نێوان ژن و پیاو، كه‌ پیاوه‌كه‌ ده‌كات به‌ به‌رپرسیار و ژنه‌كه‌ بچوك ده‌كاته‌وه‌ بۆ كه‌سێكی‌ پڕوپوچ و بێ‌ بایه‌خ.

راستیه‌كی‌ تاڵه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه‌ ده‌رئه‌نجامی‌ شكۆمه‌ندی‌ شارستانیه‌ته‌! رێزدارترین ئافره‌ت سه‌ركوتكراوترینه‌، هه‌تاوه‌كو تێگه‌یشتنێكیشیان نه‌بێت كه ‌زۆر باڵاتربێت له‌  تێگه‌یشتنی‌ باو، له‌هه‌ردو ره‌گه‌زه‌كه‌ ده‌رئه‌نجام له‌وێ ‌وه‌ك بونه‌وه‌رێكی‌ بێقیمه‌ت مامه‌ڵیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، كه‌ خۆیان بێ‌ قیمه‌ت ده‌بن، چه‌ندێك ژن به‌وشێوه‌یه‌ ژیانیان به‌ فیڕۆداوه‌ و كردویانه‌ به‌ نێچیری‌ ناڕزایی‌، كه‌ ده‌كرا ببونایه‌ته‌ كێڵگه‌یه‌كیان به‌ڕێوه‌ببردایه‌ كارگه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ یان به‌ڕێوه‌ببردایه‌ كه ‌قنجوقیت رابوه‌ستانایه‌، به‌پشتیوانی‌ پیشه‌كه‌یان له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ریان نوقمی‌ شه‌ونمی‌ هه‌ستیاری‌ بكه‌ن، كه‌ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ به‌كاربردن و فه‌وتاندنی‌ ئه‌و جوانیه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تادا بریقه‌ی‌ پێبه‌خشی‌ بون، له‌به‌رئه‌وه‌ زۆر به‌كه‌می‌ و به‌ده‌گمه‌ن سۆزم بینیوه‌ كه‌ هه‌ڵقوڵاوی‌ ناخی‌ مێینه‌ بێ‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان بێت.

ئه‌گه‌ربێت و پیاوان ته‌نها به‌خشندانه ‌كۆت و به‌نده‌كانمان تێك بشكێنین و رازی‌ بین له‌ هاوه‌ڵی‌ كردنێكی‌ عه‌قڵانیانه‌ له‌بری‌ ملكه‌چ كردنێكی‌ كۆیله‌ویانه‌ ئه‌وكات ئێمه‌ كچی‌ پڕ سه‌رنج تر و خوشكی‌ پڕسۆز تر و هاوسه‌ری‌ دڵسۆزتر و دایكانی‌ مه‌عقول تر ده‌بینین، به‌كورتیه‌كه‌ی‌ هاوڵاتی‌ باشتر ده‌بینین.

ئه‌وكات پێویسته‌ له‌سه‌رمان به‌سۆزێكی‌ راسته‌قینه‌وه‌ خۆشمان بوێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ فێرده‌بین رێزی‌ خۆمان بگرین هه‌روه‌ها ئارامی‌ بیری‌ ده‌رونی‌ و پیاوێكی‌ شایسته‌ ناژاكێنرێت به‌هۆی‌ ته‌مبه‌ڵی‌ و بێبه‌رهه‌می‌ ژنه‌كه‌یه‌وه‌، ئه‌وكات كۆرپه‌كانیش ناكه‌ونه‌ باوه‌شی‌ غه‌ریبیه‌وه‌، بیروڕایه‌كی‌ زۆر كۆن هه‌یه‌ كه ‌زۆربه‌ی‌ پاشاكان له‌مێژودا كه‌سانی‌ هه‌ره‌دانا و شاره‌زای‌ كۆمه‌ڵگا نه‌بون، به‌ڵكو به‌هۆی‌ خێزانه‌وه‌ ئه‌و پۆسته‌یان بۆماوه‌ته‌وه‌ نه‌ك هه‌وڵ و كۆششی‌ خۆیان.

ده‌باهێزی‌ ملپێكه‌چكردن نه‌مێنێت له‌ كۆمه‌ڵگادا و یاساهێزی‌ ئامێزان باڵاده‌ست بێت، ئه‌وكات ره‌گه‌زه‌كان شوێنی‌ شیاوی‌ خۆیان ده‌بێت.

وتارەکانی تری ئەم نوسەرە
چۆمان عوسمان معروف
ڕۆژنامەنوسی ساختە...!

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©