ئەگەر کورد یەکگرتوو نەبێت و، خاوەن یەک پرۆژەی هاوبەشی نیشتمانی نەبێت، بە دڵنییایەوە بایدن و ئیدارەکەی بە خۆڕایی پشتیوانی دۆزەکەمان نابن.


بەم بێ بەرنامەیی و پەرتەوازەییەی ماڵی کوردو نەبوونی پرۆژەی چاکسازیی راستەقینەو، بەردەوامی گەندەڵی و ناشەفافیەت. دۆستەکان لەدەست دران. بایدنی ئێستا هەمان بایدنی سەردەمی مام جەلال نیە.
ئەم بۆچوونە بۆ بریت ماکگۆرکیش تەواوە.


دەرفەتێکی نوێیە بۆ گرێدانەوەی پەیوەندیەکان لەگەڵ ئیدارەی جۆبایدن لەسەر بنەمای هەبوونی پرۆژەو یەک گوتاری لە ئاستی عیراق و جیهان.
چاکسازی و بەخۆداچوونەوەش لەناوخۆی کوردستان.


سەردەمی ترامپ بڕواو نەیەتەوە بە بەخوێن ساردی ئەوان و، هەڵەی خۆمان کوردستان گەڕێنرایەوە بۆ ساڵی۲٠٠۳.

وتارەکانی تری ئەم نوسەرە

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©