مرۆڤ دەبێت پەند و چاکە و ئە زموونی باش لە نەیارو دوژمن و ناحەزیشی وەرگرێت، دوور لە ڕق و کینەو نەفرەت و قسەی بازاڕی،ئەبێ دادگەرانەو دروست خوێندنەوە بکەین ،بۆ دروست تێگەیشتن و هەڵوێست گرتن و هەنگاونان بەرەو ئایندەسازی. ئیسرائیل پاش کۆنگرەی زایۆنیزم 1897 بەسەرۆکایەتی هرتزل و بەڵێنی بەلفور ـ1917ـ و دوای ئەوەی ڕوبەڕووی هولۆکۆست بونەوە لەسەردەستی نازیەکان لە ساڵانی 1933 ـ1946ـ کۆڵنەدەرانە و پاش پاشەکشێی ئینتدابی بەریتانی و لە 14ـ5ـ1948بەڕابەرایەتی دیفید بن گۆریۆنی سەرۆک وەزیران وحاییم فایتسمانی سەرۆکی دەوڵەت، دەوڵەتیان ڕاگەیاند، پاش چەند کاتژمێرێک سۆڤێت و ئەمریکا ئیعترافیان بەو دەوڵەتە کرد، پاش بیست و چوار سەعات دوڵەتە عەرەبیەکان ( عراق، میسر، ئوردون، سوریا، لوبنان ) پەلاماریان داو شەڕ هەڵگیرسا و زیاتر لە ٦۰۰۰ جولەکە کوژران، بەڵام شەڕ وەستێنراو زایۆنیەکان کۆڵیان نەدا، سەرەڕای مەتولکەیی دەوڵەت و نەبون و وێرانی ژێرخانی ئابوری و زۆر پێداویستی تر بەڵام چونکە ئیرادەو ئیدارە و سەرکردەو سەرۆک و سیاسی خەمخۆر و دڵسۆزیان هەبوو و هەیە، یەکێتی و یەکبونیان هەبوو،خواستی دەوڵەتداری و سەرکەوتن و بونیادنانی نەوەیەکی کاراو لێهاتوو پرەنسیپ و ئیمانیان بوو، گەشتن بەئاواتیان.


پاش ۱۰ ساڵ بە پاڵپشتی ئەمریکاو جولەکە سەرمایەدارەکانی دەرەوەو قەرەبووەکانی ئەڵمانیا، توانییان گەلەک خانوو بۆ جولەکە هاوردەکان بونیاد بنێن و جێنشینیان بکەن و دیموگرافیای فەلەستینیان گۆڕی، کشتوکاڵیان پەرەپێدا، کەشتیگەل و فڕۆکەوانی و هاتوچۆی دەریاییان فراوان کرد،پیشەسازییان گەشەپێدا و تۆڕی ڕێگاوبان و هاتوچۆیان فراوانتر کرد، پەروەردەو فێرکردنیان برەو پێداو خوێندنیان کردە ئیلزامی و خۆڕایی، کەلتورو هونەریان بوژانەوە و لە پاش ئەم دەساڵە و پاش بەشداری شەڕی 1956 یش لە دژی میسر و دواتریش سەرکەوتنی گەورەیان لە ئۆکتۆوبەری 1967 بەسەر میسر و نەکبەی 1973 کە بەسەریانداهات، زۆرێک لە لێکۆڵەرەوانیش دەڵێن پاش شەڕی ۱۹٦۷ توانا نەوەویەکانی برەو پێدا و ئێستە لەنێوان ۹۰ تا ٤۰۰ جۆر چەک و بۆمبی ئەتۆمی هەیە و ئیسرائیل پاش چوار جەنگی سەخت و دوای سێ دەیە حوکمداری بوویە یەکێک لە دەوڵەتە بەناوبانگ و دیموکراتەکانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژێرخانێکی ئابوری تۆکمە و سستەمێکی پەروەردەو فێرکردنی مۆدێرن و ساڵانە ملیۆنان دۆلار بۆ توێژینەوە ئەکادیمیە جدییەکان دابین دەکات !!! بەکوێرایی چاوی ئێمەی ناحەز !!! زیاتر لەسەری ناڕۆم و هێندە بەسە!!


بەڵام لە کوردستانەکەی لەمەڕ خۆمان هیچ ناڵێم ، پاش ۳۰ ساڵ حوکمڕانی و ئەزموون و پاڵپشتی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان و دونیای دەرەوە ، بەراوردێک لە نێوان کارەکانی سەرۆک و سەرکردە و خەڵک و دانیشتوان و ئیرادەی ئەوان ،لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەو خەڵک و دانیشتوانی خۆمان بکەین، بەڕونی بۆمان دەردەکەوێت کە خەلەل و کەموکورتی و ناتەواویەکانمان لە کوێدایە، ئیتر ئەو کەسە کەسە ئەلفێکی بەسە!!!!

وتارەکانی تری ئەم نوسەرە
یاسین ڕەسول عوسمان
سەما کردن لەگەڵ گورگ
یاسین ڕەسول عوسمان
کۆمەڵگەی شڵەژاو
یاسین ڕەسول عوسمان
لەنێوان فۆرم و شوناس گۆڕین
یاسین ڕەسول عوسمان
هەولێر تەنها نیە!
یاسین ڕەسول عوسمان
دیارە بەغدا خۆشە !
یاسین ڕەسول عوسمان
کورد بوون و کوردایەتی
یاسین ڕەسول عوسمان
درۆ،دەروازەی بێ متمانەیی...
یاسین ڕەسول عوسمان
ڕیسکی زەنگی گەشتەکەی کازمی
یاسین ڕەسول عوسمان
خەمێک بۆ پەروەردە

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©