ملنەدانی ترەمپ بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دۆخێکی پڕ دڵە راوکێی لەناوخۆی ئەمریکا دروست کردوە. بۆ هەموو لایەک دەرکەوت ترەمپ نایەوێ بەئاسانی دەستبەرداری دەسەڵاتەکەی ببێ. هەرچەندە دوا رۆژەکانی سەرۆکایەتی زۆر بە سەلبی لەسەر ئەمریکا بەڕێ دەکات. سومعەی ئەمریکای لەسەر ئاستی ناوخۆو پێشتریش لەسەر ئاستی دەرەوە رووشاند.


ناکۆکی گەورەی خستۆتە ناو حزبەکەی خۆشیەوە، نەک کۆنگرێس و دامەزراوەکانی دەوڵەت.


ترەمپ بوو بە رووداوێکی دەگمەن لە مێژووی سیاسی ئەمریکاو مێژووی سەرۆکەکانی ئەمریکا.


ئەم رووداوەی پەلاماری سەر کۆنگرێس بەهاندانی خودی ترامپ لەلایەن هەوادارەکانیەوە، رەوتی پۆپۆلیست لە جیهاندا زیاتر پەرەپێدەدات. ماوەی دووسەدساڵە کۆنگرێسی ئەمریکا تووشی پەلاماری لەو جۆرە نەبوەتەوە. سەرەتای ساڵی ۱۸۱٤ لەلایەن بەریتانیای عوزماوە داگیرکراو سوتێنرا.


کونگرێس ساڵی ۱۷۸۹ دامەزراوە
لە هەردوو نوێنەران و ئەنجومەنی پیران پێک هاتوە.
٥۳٥ ئەندامی هەیە، ۱٠٠ سینات و ٤۳٥ ئەندام.
کۆنگرێس دڵی دەوڵەت و هەیبەتی باڵای مێژووی سیاسی ئەمریکایە. جگە لە یاسا دانان
گرنگترین کارەکانی دامەزراندنی حاکمی مەحکەمەی باڵاو مەحکەمەی فیدراڵیشە. لەگەڵ پەسەندکردنی پەیماننامە نێودەوڵەیەکان.
ئەمریکا بەم رووداوە توشی بومەلەرزەیەکی ناوخۆیی بۆتەوە. جگە لەوەی دوا بزماری دا لە تابوتی سیاسی خۆی، ترەمپ توشی دادگایی کردن دەبێتەوە.
لەناو پارتەکەی خۆشیەوە لایەنگیری دادگایی کردنی بۆ دروست دەبێت.

وتارەکانی تری ئەم نوسەرە

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©