ئەو فەوزای کە قۆناغی ڕۆژنامەگەری گەیاندە ئەم ڕۆژە لە کوردستان،نەبونی وشیاری بوو،لەلایەن ئەوکارەکتەرانەی هاتنە ناو میدیاوە،یان میدیایان دەمەزراند،وەک بەڵا و تاعون بون بەبار بەسەر میدیاوە،ڕۆژ بەڕۆژ وێرانی دەکەن.


کاتێک چاو بەو میدیایانەدا دەخشێنیت،لەوە تێ دەگەیت،برسێی ئەو بەڵایانە کە بێ بنەما بون بە ڕۆژنامەنوسی ساختە،بۆمن گرنگ نییە سەرچاوەی دارای ،بەڵام نا هۆشیاری ئەو کەسانە کارەساتە، بەناوی ڕۆژنامەنوسەوە، سایتێک یان پەیجێک بەڕێوە دەبەن،حەتمەن ئەو لێشاوە لە بەتاڵی و ئاڵۆزییە،سۆشیال میدیای پڕکردوە لە مرۆڤی ساختە،چجای سایت میدیا و و پەیجی ساختەو بێ مۆڕاڵ.لەناو سۆشیال میدیا.!


وەک وتم، پێشتر بۆمن گرنگ نییە سەرچاوەی دارایت کوییە،بەڵام ئەمانە گرنگن بۆ میدیا.


ڕۆژنامەنوسی پیشەی و خوێندەوار،بەومانایەی شارەزای کاری میدیا بێت.لەڕوی ئەخلاقی و پیشەی و سەرچاوەی هەواڵ،جگە لەوەش شارەزای داڕێژانی هەواڵ و یاساکانی بێت.


لەڕوی سەرچاوەی هەواڵەوە،بەدواداچونی ورد بکات و تەنها سەرچاوەیەک وەرنەگرێت.سەرەڕای ئەمانەش پێویستە ڕۆژنامەنوس خەڵکی سیقە پێ کراو بناسێت، یان هاوکارانی بۆ چونە سەرسەرچاوەی هەواڵ.


ئەوەی مەترسییە،لەو قۆناغە خێراییەی هەواڵدا،کەسێک هەواڵ سازی دەکات،بێ چەند و چون هەرچی لە سۆشیال میدیا دەبینیت دای دەگرێت،یان بەکۆپی کراوی هەواڵ دەبات و دای دەگرێت.بێ ئەوەی لەگرنگی هەواڵەکە بگات.نازانێت ئەوە بچوکردنەوەی خۆی و میدیاکەیەتی هاوکات،بەچاوی بچوک تێڕوانینی خوێنەرە.


مەترسییەکی دیکە ئەوەیە،ئەو میدیایانە بۆ پێویستی دروست نەبون، بەڵکوو،تەنها لایەنە مادیەکەیەتی،چونکە هێندەی کەسێکی ئاسایی لە سۆشیال میدیا خوێنەریان نییە.


هەڵەی زۆر لەتایپ و تێکست،جیانەکردنەوەی لێدو مانشێت،جارێکی دیکە بێ ئاگای وگرنگی نەدانی بەرپرسی ئەو میدیا دەردەخات،کە بەهیچ شێوەیەک ئاگای لە میدیاکەنییە.


نابەرپرسارییەتی لە میدیادا،مەترسییەکی گەورە لەسەر ئاستی هۆشیاری تاک و ئاسایشی نەتەوەی دروست دەکات.تەنانەت لەسەرئاستی نوسین و زمانی ئاخاوتنیش لە وڵاتدا.


هەرچەندە ئەو لێشاوە میدیاییە ،کە ڕۆژانە زیاد دەکەن نەک مانگانەوساڵانە،کاتین و هەندێک مرۆڤ لە برسێتی قوتاردەکەن، ئەوانەی پشتیشیان هەندێک وردە ئامانج دەپێکن،بەڵام ئەوەی گرنگە هەردوو لا لەوە تێ بگەن، لەیەک کاتدا دەتوانن میدییایەکی بەهێز و هەواڵی بە میسداقیەت و بەبەرپرسییاریەوە بە خوێنەر بگەیەنن،ئەوکات خوێنەری جدی و میدیای پرۆفیشناڵ زیاتر دروست دەبێت و میدیاکار و ڕۆژنامەنوسی بەتوانا دروست دەکات.


هیوادارم، ئەو میدیاو پەیجانە، لەڕوی ئەخلاقی و سەرچاوەوە، بەخۆداچون بکەن،بۆ ئەوەی لەسەر شەخسیاتیان نەکەوێت.

وتارەکانی تری ئەم نوسەرە

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©