کێ هەیە نەزانێ مەلەفی نەوت لەباخەڵی کێدایە ، کەی و کێ و چۆن مامەڵەیەکی دۆڕاوی پێوە کراوە نەوت وەک سامانێکی سروشتی و نەتەوەیی لە هەموو دونیا بووەو دەبێ بە خێرو خۆشی بۆ میللەتان بەڵام بۆ گەلی ئێمە لە چیرۆکێکی تاقەت بروکێن بەولاوە هیچی دی نەبووە.

هەر لە سەرەتایی ساڵی ۲۰۰٦وە کە نەوت دەرهێنراو وە لە ساڵی ۲۰۱٤ وە بە فەرمی هەناردەی دەرەوەکرا لە ناوێکی گەورەو زەبەلاح و بێ کەڵک نەبێ تاوێ ماندوێتی نەحەساندینەوە مەلەفێک چوار لیتری لە ژێر کۆنترۆڵی خۆتاندا نەمابێ و لە ژێر ناوی ئابوری سەر بەخۆ بۆندی ٥۰ ساڵەتان واژوو کربێ و بڕە پارەی پێشەکیتان وەرگرتبێ ئیتر وەزیری پڕ لە شەهادەو پسپۆری بۆ چییە ؟

ئێوەیەک بۆ چرکەیەک کارتان بە یاساکانی ئابوری و کارگێڕی و داراییەوە نەکردبێ و ئیتر دامەزراوەو وەزارەت و وەزیری بۆ چییە؟ لەبری ئەم لادانە باشتر وایە حاڵیمانکەن نەوت دەکڕن یان نەوت دەفرۆشن ئەو هەموو قەرزەتان لە کۆڵ ناوین ئەو هەموو دۆڕانەی گرێ بەستەکانی لە پای چی بوو کە نزیک بە ٤۰ ملیار دۆلار بووە یان بە دێڕێ پێناسی یاسای کارگێڕی و ئابوریمان بۆ بکەن بزانین لە کوێ ئەم پێناسەدا خۆتان و ئابوریی سەربەخۆ دەبیننەوە تێبینی یاسای دارای گشتی چییە بریتییە لە چۆنێتی ڕێکخستنی داهات و خەرجی ووڵات.

بەجۆرێ کار لەسەر ئەوە بکرێ هەمیشە داهاتی گشتی زیاتر بێ لە خەرجییە گشتییەکان یاسای ئابوری گشتی چییە یەکێکە لە بنەما گرنگەکانی بەڕێوبردنی ووڵات کە ئەویش لە سەر سێ پایە وەستاوە کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی وە فەراهەمکرن و ئیدارەدانیان لە پێناو خۆشگوزەرانی کۆمەڵگەدا. پسپۆری ئابوری

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©