دوابەدوای ئەو گۆڕانکارییەی بەسەر بەهای دینار هات بەرامبەر دۆلار فشارێکی دەرونی لە ڕادەبەدەر بەسەر هەڵسوکەوتی بەکاربەر هاتووە.


ئەم ڕاڕاییە بەشێکی واقیعییە و مافی خۆیەتی بەڵام بەشێکی دی دەروننیە و ڕەنگە بەکاربەر خۆی بەشێک بێ لەو هەڵئاوسانەی نرخ کە دروستی دەکات ئەوەی ڕوونە و پێویستە بیزانین.


یەکەم. بەهای دۆلارکە جێگیر کراوەو لەوەی ئێستا هەیە نرخی کاڵاکان زیاتر گران نابێ .


دووەم. کاڵایەکت پێویست نییە مەیکڕەو هۆکار مەبە لە دروست بوونی هەڵئاوسانی نرخ.


سێیەم. هۆکار مەبە بۆ بەکارهێنانی کەلوپەلی بەسەر چوو چونکە ئەو هەلە لە ئێستادا بە ئاسانترین شێوە بەر بڵاو دەبێ.


چوارەم. هۆکار مەبە بۆ نەهێشتنی کێبڕکێ و ڕکابەری وەبازاڕگەر(فرۆشیار) واتە فرۆشیار بێ منەت دەکەیت لە نرخ وکوالێتیدا.


سەرەڕای هەموو ئەمانە هێشتا ئەو گۆڕانکارییە لە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار قابیلی هەڵوەشانەوەو گەڕانەوەیەتی بۆ دۆخی پێش گۆڕانکاری

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©