بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، مەترسی گەورە بۆ سەر مووچەخۆران دروست دەکات، هاوکات جوڵەی بازاڕ دەوەستێنێت.


ئەگەر چی پەرلەمانی عێراق ناتوانن هیچ کاریگەری لەسەر بڕیارەکەی بانکی ناوەندی هەبێت،بەڵام دەتوانن نەهێڵن پڕۆژە یاسای بوجەی 2021 تێپەڕێت و بیگێڕنەوە بۆ حکومەت.


ئەو دۆخە شکستی حکومەتەکەی کازمی دەردەخات، ئیدی تائێستا پەرلەمانی عێراق هەنگاوی بۆ متمانە لێسەندنەوەی نەخستۆتە بەرباس، بەڵام ئەگەر سەفقەی کڕینی پەرلەمانتاران بهێڵێت، ئەوا بێ یەکودوو کازمی بەرەو تووەبونی شەقامی عێراقی هەنگاو دەنێت، بۆئەوەش دەبێت چاو دێر بین، چونکە دواین بڕیارەکانی کازمی و حکومەتەکەی نەک ژیانی عێراقییەکان ناگۆڕێت، بەڵکو مەترسی دروستدەکات.


هۆکارەکانی ئەم دوایەی ئاڵۆزییەکانی عێراق، جگە لەشکستی کازمی وحکومەتەکەی، بەڵکو بەشێکی قەیرانە جیهانیەکەو ململانێی ناو خۆییە، جگە لە تای هەڵبژادن، بەوەش دوا قوربانی هەر هەوڵاتییە.

وتارەکانی تری ئەم نوسەرە
چۆمان عوسمان معروف
ڕۆژنامەنوسی ساختە...!

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©