پارتی و یەکێتی زۆرخۆشن، زۆرجار بە گوتاری پۆپۆلیستی و هەڵوێستی دیماگۆجیانەی کوردایەتی بۆ ئیستهلاکی محەلی،سیپاڵی پیسی یەکتری هەڵدەخەن لەبەر تافهترین شت سەنگەر لە یەکتر دەگرن بەڵام لە مەسەلەستراتیجیە نەتەوەیەکاندا هەمیشە سەرقاڵی هەڵدانەوەی پاشەڵ و پۆخڵەواتی یەکترین، گەر وتاری سیاسییان لەسەر ئاستی محەللی بۆ بچێتە سەر، ئەوا هەمیشە و هەردەم لەبەردەم و دوژمن و نەیاراندا وەرەقەیان کەشفە و هیچ نهێنیەکیان نیە، بگرە و لەوانەیشە بۆ ڕازی کردنی هێز و وڵاتە ئیقلیمیەکان شۆڤاری بەسەریەکترەوە بکەن پێشبڕکێیان بێت لەسەر خستنەڕوی وەلائو دڵسۆزییان.


هێز و وڵاتە ئەقلیمیەکان لە هەمووان باشتر خاڵە لاوازەکانی ئەم دەسەڵاتە دەزانن و زیرەکانە بەکاریان دەهێنن، هەروەها هاوڵاتیە بزێو و ڕۆژنامە نوسە نەدۆڕاوەکانیش زۆرباش دەتوانن ڕوبەڕوی ئاوێنەکە بیان وەستێنن و دەست بخەنە سەر شورەییەکانیان ولەم خاڵانەدا بۆیان چڕ دەکەینەوە:


۱-ئەو هێزە چەکدارانەی لە هەرێمدا هەیە هەرگیز نەبووەتە پێشمەرگەو هێزی نیشتمانی وەلائی بۆ کوردستان بێت، ئەوەی هەیە هێزی حزبین، داکۆکی لە بەرژەوەندی بنەماڵەو حزب وکوتلە و ئەشخاسی ناو حزب دەکەن،هەرکەس لەدەرەوەی ئەم خوێندنەوەیە شتێکی تر وەدی بکات خۆی دەخەڵەتێنێت.


۲ - شتێک نیە لە کوردستاندا بەناوی ئابوری پلانی پەرەپێدانی ئابوری ژێرخانی ئابوری، وەزارەت بەناو هەیە، بەڵام تەنها ناوەو پوچەڵ کراوەتەوە لە ناوەڕۆک، موحاسیبێک لە پلەی وەزیردا مانگانە چاوەڕێی خێرو سەدەقەی حزب و ئەمریکا و بەغداد دەکات مەبلەغێکی پێ ببەخشن ئەویش بە نیوەو ناتەواوی تەنها دابەشی دەکات ، ئەم کارەش بە کارمەندێکی ئاسایی ژمێریاری کەرتی تایبەت دەکرێت.


۳- شتێک نیە لە کوردستاندا ناوی ئۆپۆزسیۆن بێت، ئەو حزبانەی دوێنێ ئۆپۆزسیۆنی سەرسەخت بون ئەمڕۆ عاقڵ بون!!!!! یا عاقڵکراون و بەشدارن بە لەرزۆکی لە دەسەڵات و شەرمنانەبەیداخی کارکردن لەناو حکومەتدا هەڵدەگرن وەهم دەفرۆشن بە وتارێکی پۆپۆلیستیانە ، ئاوی ڕوخساریان تکاوە، بەناو ئۆپۆزسیۆنەکانیش لەمپەڕی ڕاستەوە بۆ ئەو پەڕی چەپ بە بێ ڕیزپەڕی کردنیان، جگە لە دوکانی سیاسی چیتر نین و دەستیان گرتوە بەکڵاوەکانیانەوە با نەیبات.


٤- گروپێک قەڵەم بەدەستی بەناو ڕۆژنامە نوس هێندە بازبازێنیان کردوە هەرچی بەهاو مۆرالە لە پێناو چنگێک پارە هەمویان هەراج کردو نائومێدییەکی گەورەیان لەهەناوی کومەڵگەدا چاندوە، کەس بڕوا بە ڕاستگۆکانیش ناکات، هەندێکیان بە موچەی سەربازی بندیوار خانەنشینن و لە شاشەی تیڤیەکانەوە زۆرجار وەک پاڵەوان خۆیان نمایش دەکەن نازانن عەورەتیان خراپ دیارە.


٥- ئێمەی هاوڵاتیانیش پشکێکی گەورەی نەهامەتیەکان لە ئەستۆ دەگرین ، بەشێکمان لە پێناو چڵکاوە پارەیەکی کەمی مانگانە ئامادەن بەحەق و ناحەق چەپڵە بۆ حزبەکان لێدەدەن، هێشتا زۆرێکیان بڕوایان وایە حزب ڕزقیان دەیات و دەیانژێنێت و حکومەت باوکی میللەتە، نازانن حکومەت خزمەتکارو نۆکەری میللەتە و مردن و ژیان و ڕزق و ڕۆزی بەدەستی مرۆڤە خۆێنمژەکان نیە و نابێت، زۆرێکمان و لەبەر زۆری ئەو موسیبەتانەی سێ حزبی دەسەڵات هێناویانە و دەیهێنن بەسەرماندا بە نوکتە و توانج و کۆمێنتی گاڵتەجاری گوزارش لە توڕەبونمان دەکەین و فەیسبوک بووەتە شوێنێکی گونجاو بۆ خۆ خاڵی کردنەوە، لەم میانەدا سۆشیال میدیا گەورەترین خزمەتیان بە حزبەکانی دەسەڵات کردوە، هاوڵاتیان شوێنیان دەستکەوتوە بۆ خۆ خاڵی کردنەوە ئەگەر سۆشیال میدیا نەبوایە خوا دەیزانی چۆن دەتەقیەوە، دەسەڵاتدارانیش دەزانن سۆشیال میدیا هیچ سەوز ناکات بێباکانەپێمان دەڵێن تفی خۆتان بکەن و بڕۆن، خۆیان وتیان و دەڵێن بە شەڕو تفەنگ و خوێن هاتون هەروایش دەڕۆن و بە ئاسانی چۆڵی ناکەن، ڕەوتی مێژویش وامان پێدەڵێت ، ئەمە ئاوێنەکەیە بەبێ ڕتوش و ماستاو و ڕوپامایی.

وتارەکانی تری ئەم نوسەرە
یاسین ڕەسول عوسمان
سەما کردن لەگەڵ گورگ
یاسین ڕەسول عوسمان
کۆمەڵگەی شڵەژاو
یاسین ڕەسول عوسمان
لەنێوان فۆرم و شوناس گۆڕین
یاسین ڕەسول عوسمان
هەولێر تەنها نیە!
یاسین ڕەسول عوسمان
دیارە بەغدا خۆشە !
یاسین ڕەسول عوسمان
کورد بوون و کوردایەتی
یاسین ڕەسول عوسمان
درۆ،دەروازەی بێ متمانەیی...
یاسین ڕەسول عوسمان
ڕیسکی زەنگی گەشتەکەی کازمی
یاسین ڕەسول عوسمان
خەمێک بۆ پەروەردە

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©