فیكرەیەكی بەهێز لە پشت یاساكاتیەكەی بودجە و تەنگژەكەی پەرلەمانی عێراق و دواكەوتنی 320 ملیار دینارەكەوەیە،ئەویش ئەوەیە گروپەكەی پشت كازمی خودی كازمی بەیەك ڕێگا چەندین ئامانج دەپێكن.


یەكەم:بەدەست هێنانی متمانەی شەقامی ناڕەزای عێراقی و ئەو گروپ و حیزب و لیستانەی پەرلەمانی عێراق لە هەرێم ناڕازین.


دووەم:بچوكردنەوەی دەسەڵاتدارانی هەرێم و لاواز كردنیان، كە خودی هەرێم و لایەنەسیاسیەكانی لە قەیرانێكی خراپی سیاسیدان و حكومەتی هەرێم لەو پەڕی لاوازیدایە.


سێیەم:بەدەستهێنانی ئەو ناڕزایەتیەی كەلەهەرێم هەیە بەرامبەر دەسەڵاتداران و مەیلی موچەخۆران بۆ بەدەست هێنانی ئەو ئومێدەی كە لەبەغداوەیە بۆ دەسكەوتنی قوتی مووچە خۆران.

چوارەم:بەرزكردنەوەی ئەو دەنگە ناڕەزایەتیەی لە شەقامی عێراق و هەرێمەوەهەیە،بۆ ئەوەی خۆی وەك فریاد رەس پیشان بدات وبەدەنگە ناڕزاكان بڵێت،ئەوە حكومەتەكەی كازمییە دوومووچەی بەیەكەوە دەبەش دەكات و دەسەڵاتەسیاسیەكەی هەرێم ناتوانێت بەدەنگ مووچەخۆرانیەوە بێت.

بە گشتی كازمی دەیەوێت،ئەو هەنگاوانەی دەینێت،بەكەمترین ناڕەزایەتی حیزبە دەسەڵاتدارەكان، گورزی خۆی بوەشێنێت و ئامانجەكانی خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردن بەدەست بهێنێت.

ئەگەرچی حكومەتەكەی كازمی لەوپەڕی لاوازیدایە،ئەگەر یاسای قەرز و ئەو پشتیوانیە بەهێزەی ئەمریكا و ناچار بونی لایەنەسیاسیەكانی عێراق نەبوایە،هەرزوو ناچار بەدەستلەكار كێشانەوە دەكرا،رونتر بڵێم،ئێستا لە هەموكات زیاتر لایەنەسیاسیەكانی عێراق و هەرێم لەو پەڕی لاوازیدان،بەتایبەت هیچ كات بەقەد ئێستا حكومەتی هەرێم ناچار بەسازشكردن نەكراوە.

كازمی دەرفەتی زۆر باشی لەبەردەستدایە،هەم ئەجندای لایەنەسیاسیەكانی دژبەهەرێم جێبەجێدەكات ،چونكە هەرێم لاوازە،هەم زۆر بەئاسانی خۆی ئامادەدەكات بۆ هەڵبژاردن،هاوكات لە هەرێم بەوردی لەڕێگەی چەندین كەسایەتی و میدیاوە،دەستی بە خۆئامادەكردن و ئیشكردن كردووە لەسەر ئەو لاوازیەی حكومەتی هەرێم و ئامادەكردنی ئەو كەسانە بۆخۆپاڵاوتن لە هەڵبژاردنەكاندا.

 

 

 




وتارەکانی تری ئەم نوسەرە
چۆمان عوسمان معروف
ڕۆژنامەنوسی ساختە...!

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©