بۆئەوەی لەدۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان تێبگەین ئەوا پێویستمان بەپارتیی ناسی هەیە!
بۆتێگەشتن لەسیاسەت و هەڵوێست و ڕەفتاری پارتیی و بارزانییەکان پێوستە بەتەوای تێبگەین لەسیاسەتی پارتیی و بۆچوون و دونیابینیینی بارزانییەکان!
کێشەی گەورەی لایەنەکانی دەرەوەی پارتی ئەوەیە لەپارتیی و سیاسەتی پارتیی تێنەگەشتوون! وەکێشەی گەورەی خەڵکیی و ڕۆشنبیر و نوخبەی کۆمەڵگەی کوردیی ئەوەیە لەپارتیی و بارزانییەکان تێنەگەشتوون!
پارتیی وبارزانییەکان بەبڕوای من سیاسەتی هەمووشتێک لەپێناو مانەوەدا پەیڕەو دەکەن، بەجۆرێکی تر هەمووڕەفتار و هەڵوێستێک لەپێناو پارتیی و بارزانییەکاندا ئاساییە،ئەگەر ئەو ڕەفتار و هەڵوێستانەش نائەخلاقی بێت و پێچەوانەی هەڵوێست و ڕەفتارەکانی ڕابردوویان بێت! ئەم سیاسەتەیەوادەکات لەڕابردودا پ ک ک بەتیرۆرست و لەشەڕی داعشدا بەڕزگارکەر و برا ناوببەن، تەنانەت بارزانی لەگەل سێ فەرماندەیاندا کۆبوویەوە، ئێستا بارزانی پ ک ک بەتێکدەر و دەرچوو لەیاسا نیشان دەدات!
كتێبی نوسه‌ر و مێژوونوس (ئه‌یوب بارزانی) به‌ناوی (بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردیی و زۆرانبازی هێزه‌ ئیقلیمیه‌كان ١٩٥٨ -١٩٧٥ ). چەند دەیە پێش ئێستا باس لەسیاسەتی مەکیاڤیللیانەی پارتیی و بنەماڵەی مەلامصطفا دەکات، لەلاپەڕە ۳۸٦ دا، نمونەیەکی بنەماڵەی بارزانی دەهێنێتەوە لەبڕیاردان لەکوشتنی ( جمیل محمد أغای مێرگەسوری ) دا، دواتر چۆن لەلایەک بڕیاری کوشتنی دەدەن و لەلایەک مسعود و ئیدریسی کوڕی دەنێرن بۆپرسەکەیان!
ئەو سیاسەتەیە وادەکات ڕۆژێک یەکیەتیی بەخائین و ڕۆژێک بەبرای خۆیان دابنێن! ڕۆژێک گۆڕان بەتێکدەر و نەوشیروان مصطفای سەرۆکی کۆچکردووی بزووتنەوەکە بەتیرۆرست و هەڕەشەبۆسەرئاسایشی نەتەوەیی لەقەڵەم بدەن و لەدادگا سکاڵا دژی تۆماربکەن و ڕۆژێکیش هەر ئەو تێکدەرە بەفریاد ڕەس دابنێن! ڕۆژێک کۆمەڵ و یەککگرتوو بەهاوبەشی خۆیان و ڕۆژێک بەدەستی دەرەکی ناودەبەن! ڕۆژێک عێراق بەدوژمن و ڕۆژێک دەبنە وەزیری دەرەوە و شەڕ لەسەر هەڵگرتن و بەرزکردنەوەی ئاڵای عێراق دەکەن!
بۆیە دەبێت ئەوە ڕوونبێت بۆهەموولایەک پارتیی و بارزانییەکان سیاسەتی نەدۆستی هەمیشەیی، نەدوژمنی هەمیشەیی، بەڵکو بەرژەوەندی هەمیشەیی پەیڕەو دەکەن!

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©