باران بەلێزمەدەباری ،لافاوتەواوی کوچەوکۆڵانی شاری گرتبووەوە بەوێنەی شێت ڕامدەکردبەناوگۆڕستانەکەدا، هاوارم دەکردناتوخوانا چۆن دەبێت بەجێم بێڵێت.. لەناولیتاوەکەداکەوتم ،خەڵکانێک لەدەورم بوون دەستیان گرتم هەڵیانساندمەوە بەرەولای قەبرەبچووکەکەیان بردم ، دەنگەکان زۆربوون لەچواردەوورم هەریەک بەجۆرێک دەدوا ودەنگیان دەهاتەبەرگوێم ، ئایش چەندگوناهە، وەیش جەرگی سوتاوە، مەیەڵن والەخۆی بکات ، تازەبەشیوەن ناگەڕێتەوە بۆلای تۆ ،خواهەرئەوەندەی داوەبەتۆ.

لەناودەنگەکانداگوێم لەگریانەکەی بوو گریانێک پڕبوو لەدەربڕینی بێزاریی جەستەیی هەرچۆنێک بوو خۆم شۆڕکردەوەبۆناوگۆڕەکەی تاجارێکی تربیگرمەوەئامێزم ، لەهاوار هاواری خۆم لەخەوڕاپەڕیم دڵم وابەتوندی لێی دەدا دەتووت منداڵەکەبەڕاستی مردووە، سەیری لای ڕاستی خۆم کرد منداڵەکەم خەوتبوو یەکسەرباوەشم پیاکرد وئۆخەی خوایەگیان ئەوەی بینم خەوبوو، کەمێک هێووربوومەوە چاوەکانم هەڵبڕی لەپەنجەرەکەوەسەیرێکی دەرەوەم کرد، دونیاهێشتاهێمن بووچاوێکم بەدەوروبەرداگێڕادونیا ڕووناک بووەوە، بەئەسپایی لەجێگاکەم هەستام دەستم برد بۆئەڵقەڕێزی دەرگاکە، منداڵەبچووکەکەم بەدەم گریانەوە لەخەوهەستا، خێراگەڕامەوەبۆلای مناڵەکەم دیقەتم دا تەواوی جەستەی ڕەنگی گۆڕابوو لێوەکانی دەلەرزین چاوەکانی بەتەواوتی نەدەکرانەوە، نەمدەزانی چی بکەم لەوەدەترسام ئەمە خەونەکەم بێت لێم بووبێت بەڕاست کتوپڕباوەشم پیاکردبردم بۆنەخۆشخانە.

بەیانییەکی تەماویی بوو تاریک هێندەی تاریکی شەوێکی زستان ،دونیاسەهۆڵ بەندان وساردبوو،لەهەمووگوێسەبانەودیوارەکان ودرەختەکانەوە سەهۆڵ بەشێوەیەکی ڕیزبەندیی بەوێنەی کۆمەڵێ خەنجەری شووشەیی شۆڕببونەوەبەرەوزەوی، هێندەپەشۆکاوبووم ئەوسەرمازۆرەم لەبیرچوو بۆوە کەجەنگی لەگەڵ جەستەم دەکرد ، هەروەک نێچیرێک لەدەست ڕاوچییەکەی ڕایکردبێت خۆم گەیاندەژوری پزیشکەکان بەدەم گریانەوە هاوارم دەکرد، توخوافریام بکەون باجگەرگۆشەکەم ماڵ ئاواییم لێ نەکات ، نەمدەزانی چی بکەم کۆرپەکەمم لەئامێزم بۆلانەدەبرا ، پزیشکەکان پێیانووتم هیچ ترسی نییەو حاڵەتەکەی قوورس‌نییەچارەسەر دەکرێت منیان نارد بۆژورێک تاچەندڕۆژێک بمێنینەوە تاچارەسەرەکەی بۆبکرێت ، بەڵام ئەوەی کۆرپەکەی خۆی لەبیربردمەوە ئەم بەسەرهاتەبوو: لەناوژورەکەداپێنج قەڵەوێرەی تیابووبۆنەخۆشەکان ، کاتێک من چوومەئەوژورەوە یەک منداڵی تری لێ بوولەباوەشی ژنێکی کەمێک بەساڵاچوودابوو ئۆکسجین بەدەم ولووتییەوە بوو هەرهاواری دەکردودەگریا جارجارەش کۆکەیەکی توندتەواوی هەناسەی دەبڕی ژنەبەساڵاچووەکە بەدەم خۆیەوە دەیگووت خوایەگیان ئەمەش بۆدەبێت ئەم منداڵە هەرلەعەزابدابێت ، مۆنداڵەکەزۆرماندوو بوو لەپەلەقاژێی ژیان ومەرگدابوو ، لەپڕلاوێکی ڕێک و جوان هاتەژورەوە سڵاوی کرد جوابی سڵاوەکەیم دایەوە چووە لای منداڵەکە بانگی کرد هیوا، هیوا گیان دەسەیرێکم بکە ئیترگریان بەسە ، ڕووی کردە من گووتی : منداڵەکەی تۆچۆنە پێدەچێت وەزعی باش بێت واخەوتووە،؟

هەرچەندە من لەمنداڵەکەی خۆم نزیک دەبوومەوە ماچم دەکرد شیرم پێ دەدا ،کوڕەگەنجەکەهەناسەیەکی توندی هەڵدەکێشا دەستی دەکردبەناوقژەئاڵۆزەکەیدا و هۆن هۆن فرمێسک بەسەرڕیشە تەنکەکەیدا دەهاتە خوارێ ، خۆم پێنەگیرا لێی چومەپێشێ تا دڵنەوایی بکەم پێم گووت خەفەت مەخۆ ڕاستەبرابچکۆلەتەوخۆشەویستە خواگەورەیە ئیشەڵڵا چاک دەبێتەوە، ئەوەتا من جەرگمەو وەکو تۆ ناکەم دەبێت سەبروتەحەموولت هەبێت ، بەم قسانەی من هێندەی تر دڵتەنگ تر بوو هەرئەوەندەی پێ وترا بڵێت منیش دەزانم جەرگ خۆشەویستە، خۆی پێ نەگیرا گریانەهێمنەکەی بووبەگریانێکی زۆربەکوڵ ،ڕۆیشەدەرەوە بەجێی هێشتم .. ژنەبەساڵاچۆکە بەزاراوەی هەورامی دەستی کرد بەلاواندنەوە بەسەرمنداڵەکەدا کەمێک لەووشەکانی تێگەیشتم چوومەپێشێ لێی ، لێم پرسی دایەگیان: ئەوەتۆدایکی ئەومنداڵەنیت پێی دەڵیت کەی من وەک دایکتم پێدەکرێت ؟ لەوەڵامدا گووتی نامن دایکی نیم من دایەگەورەی ئەم منداڵەم ! ئەوکوڕەگەنجەش باوکی بو.

باشە دایکی ماوە ؟ بەڵێ ماوە ،ئەیچۆن سەبری گرتووە خۆی نەهاتووە لەگەڵ منداڵەکەیدا؟ ووتی کچی خۆم ئەم منداڵە هەمووژیانی تائم تەمەن کەشەش مانگە لە عەزابدایە ،دایکی ئەم منداڵەکچێکی جوانی ئاقڵ ولەسەرخۆبوو کەمێکیش بەخزمایەتی لەیەکترنزیک بووین ، زۆرم حەزدەکردبیکەم بەبوکی خۆم بەڵام کوڕەکەی من لەدەرەوەی ووڵات بوو ئەویش باوکی ڕێگەی پێنەدەیالەکلتووری خۆیان دەربچێت بۆیە کوڕەکەم لەسەرپێشنیارەکەی من ڕازی بوو، بڕیاری دا بگەڕێتەوەبۆکوردستان جارێکی ترنەڕواتەوەبۆ هەندەران ، کوڕەکەم هاتەوە ئێمەش چەندجارێک چووین بۆخوازبێنی پاشان باوکی ڕازی بوو کچەکەیمان بداتێ، بەڵام بەمەرجێ جارێکی ترکوڕەکەم ناوی هەندەران نەهێنێت ئەگەرناکچەکەیمان لێدەسەنێتەوە ، بەهەرحاڵ مارەمان کردو ئاهەنگێکی خۆشمان بۆسازکرد ،لەپاش دوومانگ پێکەوەبوون کوڕەکەم لەبڕیارەکەی پەشیمان بووەوە پێی ووتین دەیەوێت بچێتەوە بۆهەندەران ، هەرچەندە زۆریشمان قسەبۆکرد کەباوکی کچەڕازی نابێت کچەکەی بچێت بۆدەرەوەی ووڵات ، باوکی کچەکەش پێی گوتین باخێزانی خۆشی بێت من هەرلێی دەسێنمەوە باکچەکەم بێوەژن بێت ئەوەم خۆشترە تا خەڵکانێک وشەی ناشرین و توانج بدەنە پاڵم ژنەبەساڵاچوکەهەربەردەوام بوولەگێڕانەوەی بەسەرهاتەکە نەیدەتوانی منداڵەکەباش لەئامێزبگرێت چونکە لەتوانای ئەودا نەمابوو منداڵ بەخێوکردن ، هەرچۆنێک بێت منداڵەکەم لێوەرگرتوو گرتمە ئامێزم ، دووبارەکەوتمەوە پرسیارکردن؟

باشەدایەگیان ئەوان دوومانگ پێکەوەبوون بەردەوام شەڕوئاژاوە لەبەینیاندابووە ئەی ئەم منداڵە بۆ؟وتی: ئاخرکارەساتەکەلەمەدابوو ،هەربەزوی بوکەکەم دوگیان بوو، زۆریش هەوڵیانداتامنداڵ نەکەوێتەنێوانیان بچن بۆلای پسپۆڕی شارەزا منداڵەکەلەناوبەرن بەڵام باوکی کچەکە بەمە قایل نەبوو ،وتی بەڵکو ئەمەببێتەهۆکارێک ئەم کوڕە لەبڕیارەکەی پەشمان ببێتەوە، بەڵام ڕۆژبەڕۆژ زیاترسورتردەبوو لەسەر سەفەرەکەی ، کچەش ماڵەکەی جێهێشت و چووەبۆماڵی.

باوکی و منداڵەکەی بۆجێهێشتین داوای جیابونەوەی یەکجاریی کرد لەکوڕەکەم ، کوڕەکەشم بڕیاری تەڵاقدانی نەدەدا ئەوان پارێزەریان گرت ،بەزۆرلەیەکیان جیاکردنەوە ئێستا ئەم منداڵە لای من بەردەوام دەگری ،دیارە سۆزی دایکی خۆی دەوێت . لەم کاتەداژنێک منداڵێکی بەباوەشەوەبوو هێنایە سەرقەڵەوێرەکەی تەنیشتی منەوە داینا بەسەرسوڕمانەوە سەیرێکی ژنە بەساڵاچووکەی کرد دایەخان ئەوەتۆیت ؟ ئەوەهیوانەخۆشە؟ لەپاش وتوو وێژەکەیان زانینم کەئەوژنە پوری ئەومنداڵەیە خوشکی دایکییەتی باوەشی کرد بەمنداڵەکەدا بەسۆزێکی دایکایەتییەوە گرتییە ئامێزی ، لەپاش چەندچرکەیەک منداڵەکە چاوەگەشەکانی هەڵبڕی و سەیرێکی پوری کرد هەروەک بە چاوەکانی پێی بڵێت تۆش بۆنی دایکمت لێ دێت ، من تەنیا نەخۆشی ئامێزی دایکمم.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©