لەکەناڵی ڕوداو بینەری بەرنامەیەک بوم لەمەڕ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردنی ساڵی ۲۰۲۰--۲۰۲۱.


پێشنیاری سەرەکی کە زۆر جەختی لەسەر دەکرا، دەوام بکرێت بە سێ ڕۆژ، بەواتایەکی تر، قوتابیان و خوێندکارانی پۆلێک ئەگەر ۳۰ خوێندکار بن، ۱٥ یان لە سێ ڕۆژدا و ۱٥ کەی تر لە سێ ڕۆژەکەی تردا.


ئەم پێشنیارە کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر کوالێتی فێربون و فێرکردن ، کە بە پێی ستانداردەکانی ۱۰ تا ۱٥پرۆژەی بونیادنانی تواناکان کاری جدی لەسەرکراوەو دەکرێت، بەواتایەکی تر دەبێت بەشەوانەکانی بابەتەکان کەمکرێتەوە ، ئەگەر بابەتی بیرکاری بە نمونە وەرگرین لە بازنەی دووەمی قۆناغی بنەڕەتی، قوتابیان ٥ بەشە وانەیان لەهەفتەیەکدا دەخوێند، لەم حاڵەتەدا دەبێت بکرێتە ۲ بەشەوانە !!! باشە مامۆستا چۆن دەتوانێت مەنهەجی خوێندن تەواو بکات؟ ! چۆن داوای ٚلێ دەکرێت ئاستی زانستی قوتابیانی بەرز بێت و کوالێتی فێربون بەرز بێت؟ پاشان پرسیارێکی جەوهەری گرنگ، مرۆڤ لە ڕۆژێکدا سێ ژەم نان دەخوات، یا لەکاتی برسێتیدا نان دەخوات ، ئەم پێشنیارە دەڵێت دەبێت لە سێ ڕۆژدا منداڵەکە ژەمی هەفتەیەک بخوات !

توانای مێشکی منداڵ سنوردارە ،چۆن دەتوانێت مەنهەج و بابەتی شەش ڕۆژ لە سێ ڕۆژدا بخوێنێت!!! مەگەر پرۆسەکە بکرێت بە تێ ئاخنینی مێشک! بابەت گەلێکی قورسی وەک زانست و زمانی ئینگلیزی و کۆمەڵایەتی بەهەمان ستایل ؟! پاشان مامۆستایان لەم بێ موچەییەدا چۆن دەتوانن هەفتەیەک شەش ڕۆژ دەوام بکەن؟ بۆ نمونە : مامۆستامان هەیە دڵسۆز و خەمخۆر بەڵام ڕۆژانە دەبێت بە تەکسی لە سلێمانیەوە بگاتە باریکە و بێستانسور و عەربەت ، ئەگەر موچەی نەبێت ، یا کێشەی هاتوچۆی بۆ دروست بێت چۆن دەتوانێت دەوام بکات، کورد دەڵێت ، کاسەی پڕ ئاشتی ماڵە !


پێویستە مامەڵەی پەتایەک لەگەڵ کۆرۆنا بکرێت، بەڵام کەمێک زیاتر خۆپارێزی بکرێت، دایکان و باوکان هۆشیارانەتر منداڵەکانیان ڕا بهێنن و مامۆستایان و ستافی قوتابخانە ڕۆژانە وردتر چاودێری منداڵەکان و خوێندکارەکان بکەن، بۆ خۆپارێزی.


ڕۆژانە هەزارەها مرۆڤ لە نێو بازاڕەکاندا لەنێو شەقامەکاندا پێک دەپژێن، پرسەی ناوداران کە سنوریان تێپەڕاند، خۆپیشاندانەکان کە شەقامیان هەژاند، شتێکی ئەوتۆی لێنەکەوتەوە وەک باس دەکرا !!!! لە بری دابەزاندنی زیاتری کوالێتی فێربون و فێرکردن، باشترە پێکوتە و ڤاکسینی کۆرۆنا بەخۆڕایی بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابین بکرێت بۆ خێرا فریا کەوتنی حاڵەتە کان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی دەتوانرێت دەوامی هەندێک کارمەندی تەندروستی ( معاون طبی ) ناو خەستەخانەکان بگوازرێتەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن و ژورێک بۆ کارمەندەکە دابین بکرێت لە نێو قوتابخانەکاندا ،ڕۆژانە چاودێری تەندروستی بکات و مافی بڕیاری هەبێت لە بوارەکەی خۆیدا......بەهیوای ساڵێکی سەرکەوتوو بۆ هەمووان...لەگەڵ ڕێزدا.

وتارەکانی تری ئەم نوسەرە
یاسین ڕەسول عوسمان
سەما کردن لەگەڵ گورگ
یاسین ڕەسول عوسمان
کۆمەڵگەی شڵەژاو
یاسین ڕەسول عوسمان
لەنێوان فۆرم و شوناس گۆڕین
یاسین ڕەسول عوسمان
هەولێر تەنها نیە!
یاسین ڕەسول عوسمان
دیارە بەغدا خۆشە !
یاسین ڕەسول عوسمان
کورد بوون و کوردایەتی
یاسین ڕەسول عوسمان
درۆ،دەروازەی بێ متمانەیی...
یاسین ڕەسول عوسمان
ڕیسکی زەنگی گەشتەکەی کازمی

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©