فاڵ ونووشتەوجادوودوعاکردن و....هتد،ئەوبابەتەیەخەڵکێکی زۆری سەرقاڵ کردووە،ئەم دیاردەیەڕاستەوخۆکاریکردۆتەسەرژیان وکەسایەتی وباری سایکۆلۆژیی ئەوتاکانەی نزیکی ئەم دیاردەیەدەکەونەوە.ئەم بابەتەسەرچاوەیەکی مێژوویی دووری هەیەولەنێوزۆربەی نەتەوەکاندابەتایبەتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ولەنێوئەوانیشدالەنێوئێمەی کوردداباوبووە،تابەئەمڕۆش لەدوای ئەوهەمووپێشکەوتن وجیهانگریی هێشتاهەرڕەواجی خۆی هەیەوخەڵکی بەگشتی ،لەگەڵیشیانداخەڵکی ڕۆشنبیروتێگەیشتووباوەڕیان پێیەتی.

لەڕاستیدائەم بابەتەڕەنگەپێویست بەزۆرلێکۆڵینەوەی زانستیی بکات وپێویستی بەکاری پۆڵێنکردن وتوێژینەوەیە،ئەم دیاردەیەئێمەباسی دەکەین ڕاوبۆچونی جیاوازی زۆرهەیەلەسەر،چونکەئەم کارەهەندێکی بەنێوی سیحروکاری شەیتانەوە پێناسەدەکرێت وەک جادوو(سیحر)،هەندێکی تریان بەنێوی دین وبیروباوەڕی ئاسمانییەوە وەک نووشتەودوعا.بەهەرحاڵ هەرێەکێک لەمانەڕاستەوانەپەیوەستەبەباری سایکۆلۆژییەوە،ئەگەریەکێک فاڵبگرێتەوەیاخودقاوەکاتێک مەسەلەیەکی ئایندەییت بۆدەستنیشان دەکات بێگومان ئەمەهەندێک جارکاری هەڕەمەکی تێگەیاندنەوجاری واش هەیە بەڕێکەوت هەندێ لەوتەکان ڕاست دەرئەچن ،هەندێجاریش فاڵچیەکان یان قاوەگرەوەکان ڕاددەی هۆشیان بەهێزەوئێمە دەڵێین هەستی شەشەمیان کاردەکات بەمەش هەندێ لەڕووداوەکانی ئایندە بەڕاستیی دەخەنە بەردەستی مشتەرییەکان.

لەهەردووبارەکەدا،هەمدیسان لایەنی دەروونی ڕۆڵ دەبینێت لەسەرمشتەریی کەوای لێدەکات بیروباوەڕی بەهێزبێت پێیان گوێ لەئامۆژگاریەکانیان بگرێت وبکەوێتەناوبازنەیەکی بێ چەماوەودەریایەک لەخەیاڵی بێسەروبەرەوە.ئەم کاریی گەریانەوئەم بارودۆخە بەهەمان شێوەبۆنوشتەودوعاش هەمان بەرنامەیەبەڵام دوعابەهێزترە چونکەپەیوەستەبەدین وئاینەوەوباوەڕهێنانەبەدەستی ئیلاهی بۆچارەسەری کێشەکان ودۆزینەوەی چارەکان.

گومان لەوەدانییە کەقوورئان وفەرموودەسرچاوەی زانیاریەکانن ،بەڵام ئەمڕۆبەشێوەیەکی ناڕاستاوخۆبەکاردەهێنرێن تاخەڵکانێکی زۆربەپەرۆشەوەپەنابەرنەبەرنووشتەودوعا.

ئەوکەسانەی ئەم کارانەدەکەن هەریەک بەشێوازێک جێبەجێی دەکەن .هەیانەتەنیاسەیری ناولەپی دەست دەکات ،یان چەنددانەیەکی دەنکی تەزبیح دەژمێرێت یان سەیری ناوفنجانێکی قاوەدەکات ،یان کەسێک دەخەوێنێت یان چەندپەڕەیەک لەکتێبێک دەخوێنێتەوە ،یان سەیری ناوقورئان دەکات ،بۆڕونکردنەوەی کارەکانیان گوایەهەریەک لەمانە دەتوانێت نهێنی ژیانی تێدابەدی بکرێت وڕاستیەکان بەکەسی بەرامبەربڵێ لەپاشان چارەسەری بۆدابنێ ،ئەویش چەندپیتێک یان چەندژمارەیەک لەسەرپارچه کاغەزێک دەنووسێت وپێی دەڵێت بیسووتێنە یان بیکەرەئاوەلەپاشان ئاوەکەی بدەبەوکەسەکەخۆت مەبەستتە ،جابۆهەرکارێک بێت کێشەنییە ،یان چەندگژوگیایەکی دەداتێ بیسووتێنێت ،گوایەخوستەکانی دەپێکێنێت وەبەچەندین شێوەی تریش ئەمەش لەبەرامبەرپارەیەکی زۆرداکەلەڕاستیدا‌ئەمانەهیچ کامیان واقعی نین وهەمووی خورافیاتن.

ئەگەرئەوکەسانەی ئەم کارەدەکەن بەناوی ئاینی ئیسلامەوەبیکەن ئەوەلەقوورئانی پیرۆزدائاماژەبۆئەوەدراوەجگەلەخودای مەن هیچ کەسێک ناتوانێت نهێنی ژیانی داهاتووی کەسێکی تربزانێت،بەڵام ئەوەی داخەئەوەیە ئەمڕۆلەکۆمەڵگای ئێمەدائەم کارانەبەشێوەیەکی بەرچاوڕوولەزۆربوونەوڕۆژبەڕۆژتەشەنەی زیاتردەکات لەناوکۆمەڵگاداووەک ڤایرۆسێکی لێهاتووەوایلێهاتووەهەرکەسێک سەردانی ئەوجادووگەرانە بکات چەندکەسانێکی تریش بەونەخۆشییە توش دەکات .

زۆرجارهەندێ لەکێشەکۆمەڵایەتییەکان بەهۆی ئەم دیاردەیەوەسەرهەڵدەدەن،یان ئەگەرکەسێک گرفتێکی هەبێت وباسی بکات بۆدۆست وهاوڕێیانی،بێگومان هەریەک لەلایەک ناونیشانی یەکێک لەوجادوگەرانەی پێدەڵێت کەوەک پزیشک ئاماژەی پێدەکەن ،بەڵام لەڕاستیداڕەنگەکێشەکەی ئەوەندەقورس بێت کەدەچێتەلای ئەقڵدزان ئەوەندەی ترکێشەکەی بۆزیاددەکەن وناوی چەندکەسێکی پێدەڵێت کەهیچ لەنێوانیاندانییەودواتردەبێتەناخۆشیانوجاری واش هەیە دەبێتەهۆی ڕوداوی جیابونەوەیان زیاتربێهیوای کەوالەکەسەکەدەکات کۆتایی بەژیانی بێنێت.

بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە پیاوان بەڕێژەیەکی زیاترلەئافرەتان پەنابۆئەم کارەخورافیاتانەدەبەن لەنێویشیانداگەورەپیاوانی دەسەڵات پەنای بۆدەبەن ،هەروەهاگەنجانێکی زۆروابەستەبوون وچارەسەری دژوارە چونکەکارگەری تەواوی لەسەرسایکۆلۆژیای کەسەکەهەیەونێگەتیفانەکاردەکاتەسەرکەسایەتی مرۆڤەکان.

تاکەڕێگاش بۆکەمبوونەوەی ئەم کارەبێماناییە میدیایە،چونکەدەتوانێت لەڕێی زانایانی ئاینی وپسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان پسپۆڕەکانی زانستی پاراسایکۆلۆژییەوەڕونکردنەوەبەخەڵک بدرێت دەربارەی ئەودیاردەیەتاکاربکەنەسەرهۆشیارییمان وەک کابوسێک ئەم خورافاتەلەخەیاڵماندادەربکەن

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©