هەر دیدگایەکی سیاسیت هەیە ئەوە بزانە:


مرۆڤ پێویستی بە پاک و خاوێنیە، خاوێن ڕاگرتنی خۆی و سروشت و چوار دەوری خۆی، دەیپارێزێت لە جۆرەها نەخۆشی گوازراوه و پیس، بۆ ئەوەی خۆت و خزمانت و نەتەوەکەت پارێزراو بێت، هەمیشە هەوڵ بدە پاک و خاوێن و بۆن خۆش بیت.

ئەم بەڵگەیەی خوارەوە نیشاندەری ئەو نەخۆشیانەیە کە لە ڕێگەی خاشاک و بۆن و بەرامەی پیسەوە بڵاو دەبنەوە، نمونەی نەخۆشی کولێرا و طاعونی هێناوە، پزیشکەکان لە سەر چۆنیەتی چارەسەر کردن و بنبڕ کردنی ئەم نەخۆشیانە ناکۆک و ڕای جیاوازیان هەیە، بەڵام زانستی پزیشکی و پزیشکەکان هەمویان کۆکن لەسەر ئەوەی لە ئەنجامی پیس و خاشاکی فڕێدراو و بۆگەن و گەنیوەوە بڵاو دەبێتەوە.


لە ژمارە 45ی ڕۆژنامەی وقایع اتفاقیەی ڕۆژی پێنج شەممە، 17صفر 1268کۆچی برابر بە 12/12/1851 زایینی لە لاپەڕێ یەکەمیدا بەم شێوەیه دواوە:


لەبەر پاراستنی تەندروستی گشتی و هەموان بەرپرسانی وڵات فەرمانیان داوە کە شاری تاران و دەوروبەری پاک و خاوێن ڕابگرن و لە خاوێن کردنەوەی ئەو شوێنانە کەمتەر خەم نەبن.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©