لانە ساماڵ

  ئەم قەوانە هەر دووبارە ئەبێتەوە
 یاسایی گەردوونی تێکداوە زەمین لەرزەش،
 بەو پلەیە تا ئێستا تۆمار نەکراوە
نەحەفتەیەک نەدووان و سیان
هەزارانیش گەر تێپەڕی هیچ ناگۆڕێ....
پەرۆشیەک لەو ڕادەیە،
تاسەیەک بەو ئەندازەیە من نا،
جیهان ناسان ئەڵێن لەدوا هەسارەی پلۆتۆش،
نەبینراوە ڕۆژ ژمێرەکەی گەردونیش بیردۆزی ئاوای نەدیووە
 پلاتۆ و ئۆشۆ و بێردناشۆش هۆش و جۆشیان ئەو قۆناغانەی نەبڕیووە
رۆژنامە نوسانیش هاتوون
تێبگەن لەو دەنگ و باسە لە جیهان بڵاو بۆتەوە
گوتراوە لەو هەسارەیەی کە زەویە
لەو هەرێمەی کەوا ناوی کوردستانە
بەس لەلای خاتونێکی لاو دەیجوور هەفتانە میوانە
ئەوەی بەمن ئەوترێ هەر ئەمەیە
حەسرەتی ڕۆژی دواترە
ئەم دەیجوورە
گەر حوکمیشی سێدارە بێ
 کەلی باوەڕێ ناگۆڕێ و
بەبێ دوو دڵی رۆح هەر سزاکەی قبووڵە

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©