كۆڕەكە ڕۆژی سێشەممە لەلایان ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگەوە سازدەدرێت

 
ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ لە درێژەی چالاكیەكانیدا، ڕۆژی سێ‌ شەممە بەرواری  2020/12/1 كۆڕێكی ناساندن و واژۆكردن بۆ كتیَبی (تێگەیشتن لە ڕۆمان) بۆ نووسەر و ڕۆژنامەنووس (شاخەوان سدیق) سازدەكات، كە كتێبەكە گفتوگۆیەكی درێژە دەربارەی ژانری ڕۆمان لەگەڵ نووسەرو وەرگێڕ (عەلی عوسمان یەعقوب)دا. هەر لەو ئێوارە كۆڕەدا و لەلایان نووسەر و مامۆستای زانكۆ

(یاسین ئافتاو)ەوە، چەند سەرنجێك دەربارەی كتێبەكە دەخرێتە ڕوو.

شیاوی باسە كۆڕەكە كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ لە كتێبخانەی ئەمەزۆن بووك ستۆر بەڕێوە دەچێت كە دەكەوێتە سەر شاڕێی سالم خوار باخی گشتی نزیك تاوەرەكانی قەیوان.

                شاخەوان سدیق و عەلی عوسمان یەعقوب

شاخەوان سدیق دەربارەی كتێبەكەی دەڵێت: ئەم كتێبە ئیشكردنێكی ووردی ئێمەیە دەربارەی وورژاندن و دووبارە پیاچونەوە بە پرسی ڕۆمان و ئەو تێگەیشتنانەی هەتا ئێستا بۆ پرسی (پێگه‌ی خه‌یاڵ له‌ ڕۆمان، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی ڕۆماننووس له‌ به‌رهه‌مه‌که‌ی، ئاماژه‌ و به‌کارهێنان و هۆکاری توندوتیژی له‌ ڕۆمان، پێگه‌ و بایه‌خی ئایین و ئه‌فسانه‌ و زمان بۆ ڕۆمان، ڕۆڵی خوێنه‌ر له‌ ده‌ستنیشانکردنی مانا، به‌کارهێنانی ته‌کنیکی ده‌قئاوێزان، جگه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی شووناس و پێگه‌و ئه‌رکه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی ڕۆمان) و چه‌ندان پرسی تر، كتێبەكە بەرهەموو شەونووخونی و دڵسۆزی و ماندووبونی هەردوكمانە و دڵسۆزانە كارمان لەسەر كردوە، من بۆ ئەوەی بتوانم كارێكی وا بكەم و زانستیانە پرسیارەكان داڕێژم بە دەیان كتێب م دەربارەی ئەم بابەتە خوێندۆتەوەو لەكاتی كاركردن لە كتێبەكەدا تەواوی كاتی خۆم بۆ تەرخانكردووە.  بەبڕوای من ئەم كتێبە دەبێتە یەكێك لە باشترین سەرچاوەكان دەربارەی ئەو بابەتە. 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©