ئەم گۆڤارە وەرزییەو گرنگی بە نووسین و وەرگێڕانی ئەدەبی دەدات

ئامادەكردنی: هانە شاخی
پاش بڵاوبوونەوەی یازیدە ژمارەی لە ڕابردوودا، ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری وەرزی ئەدەبی (باران) بە كۆمەڵێك بابەتی نووسراو وەرگێڕاوی ئەدەبی كەوتە بەر دەستی خوێنەران.

ئەم گۆڤارە بەرهەمی دەزگای ئایدیا بۆ فكرو لێكۆڵینەوەیەو لەلایان ڕۆژنامەنووس (شاخەوان سدیق)ەوە، سەرپەرشتی دەكرێت.

لەم ژمارە نوێی گۆڤاری باران دا، خوێنەران جگە لە خوێندنەوەی چەندین بابەت لە بوارەكانی (لێكۆلینەوەی ئەدەبی و نووسین و شیعر و چیرۆك و دیداری ئەدەبی) دەشتوانن، تەوەرێكی گرنگ و پڕ زانیاری دەربارەی ژیان و ئەزموونی نووسەر و وەرگێڕو چیرۆكنووس( ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل) بخوێننەوە.


شیاوی باسە ئێستا ئەم ژمارە نوێیە لە پێشنگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب بەردەستەو لە ڕۆژانی داهاتووشدا لە زۆربەی كتێبفرۆشیەكاندا بەردەست دەبێت.

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©