ڕوداوەکانی ناو ڕۆمانە کە لە ڕوی شوین وکاتەوە دورنیە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕی براکوژی لە کوردستان

 بەرزان عەلی

شارنەوازان ناونیشانی ڕۆمانێکە کە هاوڕێئ ئازیزم (ئاراس لالە حمە) نووسیویەتی ئەزمونی یەکەم یەتی و لە دووتوی (165)لاپەڕە دا نوسراوە، ڕوداوەکانی ناو ڕۆمانە لە ڕوی شوین وکاتەوە دورنیە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی براکوژی لە کوردستان، بەڵام بڕوام وایە ناوچەی شارەزوور وهەوڕامان پشکی شێری بەرکەوتووە، شارنەوازان پڕە لە ڕووداوی گەرم پشکی گەرمییەکەی بەرهەموومان کەوتووە، ئەگەر بەوردی سەیری دیزاینی بەرگی کتێبەکە بکەین دەبینین لە دووڕەنگ پێکدێت، ڕەنگی سور، ڕەنگی ڕەش، ڕەنگی سور وەک ڕەنگێکی باو هیمایە بۆ خوێن ڕشتن و جەنگەکان لە هەمان کاتدا هێمایە بۆ خۆشەویستی عەشق ڕەنگی ڕەش هیمایە بۆ نائومێدی غەم باری لە ناو زۆرێک لە میلەتان واباوە کە جلی ڕەش هێمایە بۆ لە دەستدانی کەسێکی ئازیز لە ناو بەرگی کتێبەکە دا دوو مرۆڤ دەبینرێت کە بە شمشێر شەڕ دەکەن، ئەم شمشێرانە لە هەمان کاتدا دەلالەتی مێژوی هەیە، گەڕانەوە یە بۆ سەردەمی خەلافەت کە لە شارەزوور بە شمشێر شەڕیان کردووە، ئەم وێنەیە پێمان دەڵێت کە براکان ڕوو بە ڕوو شەڕ ناکەن، هەندی جار لە پشتەوە لە یەک دەدەن باکیان بە یەک نیە بێڕەحمانە شمشێر دەوەشینن چێژ لە کوشتنی یەکتری وەردەگرن، بەڵام گەر وردتر سەرنج بدەین دەبینین ڕەنگی سور زاڵە بە سەر ڕەشدا بە دیوێکدا جێگەی دڵ خۆشیە کە خۆشەویستی زاڵە بە سەر نائومێدیدا بە دیوێکی تریشدا خوێن ڕشتن بووە بە کەلتور بو کورد، لە کتێبی ڕەوان شناسی ڕەنگەكا ئاواهی باسی ڕەنگی سوور دەکات، ڕەنگی سوور تاقیکراوەی ڕەنگی زەردو نارنجی تۆخە، هێمای ڕەها بونی وزەیە لە دۆخی فسیولۆژی هەناسەدان و هەناسە وەرگرتن خێرا دەکات و هێمای هێزی ژیانە، چالاکی ئەعساب خێراتر دەکات هەست بزوێنەو جەخت لە سەر بەدەستهێنانی دەکات و چاکەکارە و لە هەمانکاتدا ئەنجامی خۆشبەختی دەوێت و ژیان دۆستە، هێزی شۆڕش لە هەناویدایە، ڕەنگی سوور تەنگەژە و چالاکی کۆمەڵایەتی و جوڵانەوەی ململانی لە هەناویدایە ڕەنگی ڕەشیش بە دیوێکی تردا هێمایە بۆ زەوی (شارنەوازان) کە تروسکای تیانیە بۆ ژیان کردن، سەوزبونەوە گەڕانەوەی ژیان بۆ مڕۆڤەکانی شارنەوازان، بەڵام نوسەری ڕۆمانە کە بۆ ئەوەی ڕەهایی تاوانەکانی خۆی نەدرێتەپاڵ هاتووە ناوی خۆی ڕومانەکەی بەسپی نوسیوە خۆی هێناوەتەدەر لەو تاوانکاریانە، بەڵام من دەڵێم ڕۆماننووس جەلادێکی دڵ ڕەقەو هیچی کەمترنیە لە شەڕی براکان کە دواتر لە بەشەکانی تردا باسی جەلادبونی دەکەم لە دەستم ڕزگاری نابێت گەر وردتر سەیری بەرگی ڕۆمانە کە بکەین کۆمەڵێ تۆپەڵێ ڕەش هەیە کە زۆر وردە ئەمەش هێمایە بۆ بونی خەون لە ناو مرۆڤەکانی شارنەوازان، چونکە دەبێت لە بیرمان نەچێت سەرەتایی ڕۆمانە کە بە خەون دەست پێ دەکات کۆتایەکەشی هەر بەخەون قفڵ دەكات، کە تەکنێکێکی جوانە دواتر قسەی لە سەر دەکەم.
 بەشی دووەم: ناونیشان
 هەمیشە وابیرم کردۆتەوە لە نوسین کە دەبێ سێ پایەی سەرەکی هەبن، بۆ ئەوەی نوسینێکی باش لە نوسیکی خڕاپ جیابکەینەوە ئەم بۆچونەم تەنها بۆچونی خۆمە بە ئەزمون پێگەشتوم لە هیچ سەرچاوە یەک وەرم نەگرتووە ئەوانیش ئەم سێ پایەن یەکەم، ناونیشان دووەم، دیزاینی کتێبە کەدیوی دووەمی ناوەڕۆکی نوسینەکەیە سێهەم ناوەڕۆکی کتێبەکە یەکە لە سەرەتاوە دەست پێدەکات و دەچێتە ناوەڕۆک دواتریش قفڵێ نوسینەکەیە لەڕوی پەیامەوە لێرەدا وردتر قسە لە سەر ناونیشان دەکەم، چونکە ناونیشان دیوێکی فێڵاوی نوسەرە بۆ پەلکێش کردنی خۆێنەر بۆ خوێندنەوەی کتێبە کە، هەمیشە ناونیشان هێزێکی زیاتری بەرکەوتووە بووە بە گرێیەک بۆ خوێنەر، چونکە دەبێت لە بیرمان نەچێت ناونیشانی ڕۆمان زۆر وردترە لە ناو نیشانی کتێبێکی شعری یان چیرۆک چونکە شا عیر چیرۆک نوس زۆر بە ئاسانی دە توانن ناونیشانی یەکێک لە نوسینەکانیان هەڵبژیرن هیچ کێشەیەکیان نەبێت، بەڵام ڕۆمان لە بەر ئەوەی کارەکتەری زۆری تێدایە ڕووداو شوێنی زۆر تێدایە تۆزێک قورسە بۆ دانانی ناونیشان هەربۆیە من وابیردەکەمەوە کە ئەم ناو نیشانە لە ئاست بەهێزی ڕوداوەکان ئەو زمانە پاراوەی نوسەردانیە کە خوێنەر هیلاک ناکات، چونکە کاتێک کە ئەم ڕۆمانە دەخونیتەوە هەر وەک ئەوە وایە خۆت کارەکتەرێکی ناو ڕۆمانە کەبیت یا خود لە شەوێکی باراناویدا کە خەولە چاومان تۆڕاوە، بەدەم خواردنی چەرەس و میوەو لەگەڵ قاپێ عارەقی حەوت دانشتویت سەیری فلمێک دەکەیت کە حەزنەکەیت تەواو بێت هەرلەم ڕوانگەوە دەڵێم ناو نیشانەکەی زۆر بێهێزە، پە لکێشت ناکات بۆ خوێندنەوەی، پێم وایە گەر ڕۆمانە کە ناوی لە یلا بوایە سەرنج ڕاکێش تر دەبوو.  لە مەشدا جەلاد جارێکی ترستەم لە لەیلای یاخی دەکات، بۆچی نوسەری ڕۆمانە کە (شارنەوازان)ی هەڵبژارد؟
شارنەوازان لەم ڕۆمانە دا هەوڵدانێکە بۆ نەرێ کردنی شوێن بە کاردێت، ئەمەش دەچێتە خانەی ڕەهایی کە لە نووسیندا شتی وا هەرنیە، شارێک لە هەموو بەهاکانی بسڕیتەوە هیچ ئە گەرێک بۆ گۆڕانکاری نەهێڵیتەوە ڕاستە ڕوداوەکان دابەش کراوە بە سەر کوردستاندا، بۆ نمونە قەڵا هێمایە بۆ هەولێر پردە کە هێمایە بۆ پردێ، وەک ناوەندی وەستانی شەڕدانانی سنوور بۆ شەڕ، بەڵام پێم وایە شارەزوور، هەورامان لەم ڕۆماندا پشکی شێریان بەرکەو تووە جەباری ڕۆژنامە فرۆشیش، نوری جەریدە فروشە، کە لە سیدسادق ڕۆژنامە و کتێب گۆڤاری دەفرۆشت، بەڵام نووسەر کەوتۆتە ژێرهەژمونی هەوڕامان، چونکە لە هەورامان دۆڵێکی لێیە خۆرنایگرێتەوە پێدەڵێن (خۆرنەوازان) شارنەوازان واتە شارێک کە نابێت بە شار، شارێک کە خۆری ئاسودەیی و ئاڕامی ژیانی تیاهەڵ نایەت. واتە شارێکی دیستۆپیا، واتە شارێک پڕە لە ئاژاوە و گەندەڵی و نا ئاسودەیی، بەڵام نووسەری ڕۆمانە کە بیری چووە کە هەر لەو شارە دا جەباری ڕۆژنامە فرۆش، چۆن کۆردۆنیا دەکاتە خوێنەرێکی جدیی لە ناو ڕۆحی کتێبەوە فیری خۆشەویستی دەکات، ئەمە جگە لەوەی لە دوای وەستاندنی شەڕی براکوژی مەلا ئەکبەر واز لە بزوتنەوەی ئیسلامی دێنی لە پیاوێکی توندڕەوی جیهادیەوە دەبێتە مرۆڤێکی عاشق کە وا بوو بۆ شارێکی وێرانی وەکو شارنەوازان، کە ڕۆمان نووس هیچ نە فەسێکی ژیانی تیا نەهێشتۆ تەوە نەفی دەکات. بەڵام لەولاشەوە کتێب، ئاشتی، عەشق سێکوچکەی ژیانێکی ئارامن، ڕاستە کتێب بەڵایە بۆ ڕۆحی مڕۆڤ وێرانی دەکات وایلێ دەکات کە ئارامی نەمێنێت، بەڵام ئێمە دواجار ناتوانین دەست بەرداری کتێب بین، هەروەک ئەوەی ناتوانین دەست بەرداری ئەم ڕۆمانەبین بە دیوێکی تریشدا، ئەم ڕۆمانە گێڕانەوەی سەرگوزشتەی شەڕی دوحیزبە بەپاڵ پشتی هێزە هاوپەیمانەکانیان دەستی دەرەکی لە ساڵەکانی 94دەستی پێکرد هەموومان دەزانین جەنگ ماڵ وێرانی دێنێ، بەڵام تا سەر نیە ڕۆ ژێک کۆتایی دێت، بەڵام نووسەری ڕۆمانە کە هیچ هیوایەکی بە شارنەوازان نیە، دوای جەنگیش خۆشارێکی وەکو ستالینین گراد شەڕێکی گەورە لە نێوان سوپای ئەڵمانیا و ڕوسیا دەستی پێکرد شار وێران بوو، لە تاو برسێتی گۆشتی پشیلە و سەگ و مرۆڤ دەخۆن، تەسلیم نابن، بەڵام ئیستا کچەکانی ستالین گراد بەدەم خواردنەوەی ڤۆدگاو جگەرەکێشان خەریکی جوانکردنی ژیانن، باشە هەرخودی نوسەری ڕۆمانە کە لە دەسپێکی بەشی یەکەمدا ئاواهی وەسفی شارنەوازان دەکات، دەڵێ " کۆردۆنیای لەیلای بێوەژن لە ناو شارێکدا بوو، شارێکی دەوڵەمەند و قەشەنگ، پڕ بوو لەباڵندە و درختی ڕەنگاو ڕەنگ دوو شاخ و دوو قەڵا شارەکەیان جوانترکرد بوو، باشە شارێک هێندە جوانی تیابێت گەشتیار ڕووی تێبکات خەڵکەکەی دەوڵەمەندبن، چۆن دەکرێت ئەم هەموو جونیە لە ناو بچێت هیچ هیوایەک نەمنێتە وە بۆ ژیان کردن دەست پێکردنە وەنا کرێت بەشکاندنی باڵەکانی کۆردۆنیای لەیلای بێوەژن لەلایەن جوامێری هەمزەچی و جەوهەری مامەخولە ناکڕێت، بەراورد بکرێت بەوێڕان کردنی شارنەوازان، بەڵام ئەم ڕۆمان نووسە، جەلادە چی بوێت دەیکات.
گەر وردتر قسە لە سەربەرگی کتێبەکە بکەین دەبینین ڕۆماننووس زۆر لێزانانە هاتووە فریوی خوینەری داوە دێت بەهەندێ دێڕی کوشندە خوینەر ناچار دەکات کتێبەکە بخونێتەوە باس لە عشق دەکات گوایە ئەم ڕۆمانە پڕە لە عشق من بە دیوێکدا وەکو تەکنیک سەیری دەکەم بە دیوێکی تردا خیانەتە لە خوێنەر، بەڵام من لە سەر خیانەتەکەی قسە دەکەم حەزەکەم جوان ئەم دێڕانە بخویننەوە کە ڕۆماننووس لە بەرگی پشتەوەی کتێبەکەیدا دایناوە کە پڕە لە ژەهر بۆ خوێنەری ئاسایی ڕۆماننووس وای نوسیوە "عەشق لەم وڵاتەدا وەک پەتا وایە زۆرینەمان دەیگرین هەندێک کەس بە سوکی و هەندێکی تر بە قورسی هەندێک کەس زوو چاک دەبنەوە و هەندێکیش تا مردن پێیەوە دەتلێتەوە هەڵبەت هەندێکیش زیاتر لە جارێک توشی پەتاکە دەبن" بەش بەحاڵی خۆم تێنەگەشتم ئەم نووسینە چ پەیوەندییەکی بەڕۆمانەکەوە هەیە لەکاتێکدا کۆی ڕۆمانەکە وێران کردنی شارێکە کە تەرمەکانی شەڕی براکوژی بە تەکسی و بە دیلیڤەری دەگوازرینەوە بۆ شارەکانی تر مزگەوتەکان پڕبون لە تەرم شار لە بری ئاو خوین شەقامەکانی سور کردووە، جگە لەوەش سێ کارکتەر دەکات بە عاشق کە دوانیان عەیبە پیان بوترێت عاشق یەکێکیان (جەوهەرە) پیاوێکی چەکدارە و دەستی هەیە لە کوشتنی براکانی لەیلا دەکات بە هاوسەری بە ناوی عشقەوە و یەکجار سیکسی لەگەڵ دەکات دوای مانگی لێ جیادەبێتەوە دووە میان مەلا ئەکبەر کە پیاوێکی توندەڕە و جیهادیە دە یکاتە مە عشوقی لە یلای داماو سێهەمیان کوردونیایە کە لە ڕێگەی کتیبەوە لە زانکۆ عاشقی کچێک دە بێت لەکاتێکدا دوانیان عاشق نەبون فریوی لەیلایان داوە ڕۆماننووس بەشەق کردونی بە عاشق ئاخر مەلا عاشقی خودانیە چۆن عاشقی مڕۆڤ دەبێت ئێمە تێدەگەین مڕۆڤ دەتوانی عاشق بێت، بەڵام لەم ڕۆماندا عشق پانتاییەکی بچوکی هەیە، بەڵام بۆچی ڕۆماننووس ئەم دێرە کوشندانەی نوسیوە بۆ ئەوەی خوێنەر پەلکێشی ناو ڕۆمانەکەی بکات.
بەشی سێ هەیەم
ئافرەت لە ڕۆمانی شارنەوازاندا

ئافرەت وەک کائنێکی نەرمونیان ڕۆح سوک هەمیشە کارەکتەرێکی باش بووە بۆ نووسەران تاچۆنی بوێت ئاواهی ڕۆڵ بگێریت کەم نین ئەو نووسەرانەی کە هەمیشە لە نوسینەکانیاندا ستەمیان لە ئافرەت کردووە سودیان لە پاکی و میهرەبانی ئافرەت وەرگرتووە تاوەگەڕی بخەن بۆ ناو نووسینەکانیان ئەوەتا ڕۆماننووس لە لاپەڕە 25ئاواهی وێنای لە یلای بێوەژن دەکات "لەیلا بێوەژن لەو ژنانە نەبوو خەم و خەفەتی ڕۆژگار نائومێدی بکەن و شوێنەوار لەدەم و چاویدا جێبهێڵێن ئەو هەر بەکچەعازەبی کە لەڕادیووە گوێی لە چوارینەکانی خیام گرتبو بڕیاریدا بوو هەتا بۆی ئەکرێت گوێ بەخەم و خەفەت نەدات بێوەژن کەوتنی لەیلا و دڵتەڕی ڕێک پۆشییەکەی لە لایەن خەڵکەوە بە خڕاپ لێکدەدرا یەوە، بەڵام ڕۆماننووس وەکو جەلا دێک دێت ئەم شیکپۆشی و جوانی و ڕۆشنبیری لەیلا دەداتە بەر کە تەرو وێرانی دەکات لە بەر تەواو کردنی ڕۆمانەکەی ژیانی لەیلا ڕەش دەکات هەر لە سەرەتاوە ژیانی ڵێدەسنێتەوە و بە بێوەژنی دەست دەکات بە ژیان ئەم ڕۆماننووسە جەلادودڵ ڕەقە هەرلە سەرە تاوە دژایەتی خۆی بۆ لەیلا دەردە بڕێت توشی خەمۆکی دەکات سەرەتا محمد شەلی باوکی کۆردۆنیا دەکاتە قوربانی حیزبە ئۆپۆزسیونە شیعەکان دواتر دێت دەیدات بە بایزحسن لەویش منداڵێکی دەبێت بە ناوی هەوار ساڵێک هاوسەری نابێت ڕۆماننووس لە دۆلێ کەران دەکوژرێت دواتر ڕۆمان نووس تێر نەبووە لە عەزیەت دانی لەیلا ئەمجارە یان بۆ ماوەی مانگێک دەیخاتە باوەشی بەرپرسێکی یەکێتی بە ناوی عشقەوە تەنها یەک شەولای دەخەوێت یەکجاریش سێکسی لەگەڵ دەکات دواجار تەڵاقی دەدات بێوەژن دەبێتەوە ئەمە جگە لەوەی برایەک و هاوڕێکیشی دەدات بە کوشت دوای ئەمانە ڕۆماننووسە جەلادە کە هێشتا تێر نەبووە هەر وەک ئەوەی نەخۆشی دەرونی هەبێت جارێکی تر لەیلا دەخاتە باوەشی پیاوێکی ئیسلامی توندڕە و تاجوانییەکانی لەیلا بسوتێنی بیخوین نەوە کە ڕۆماننووسە جەلا دەکە چۆن وەسفی خۆشەویستی مەلا ئەکبەری توندڕە و دەکات بۆ لەیلا لە لاپەڕە 52 دا دەڵێ" مەلا ئەکبەر داڵغە و خەیاڵی لە لای لەیلای بێوەژن بوو شەو ڕۆژ بیری لێدە کردەوە توشی دڵە ڕاوکی یەکی بەردەوام بوو بۆ لەیلا دڵ عەقڵێ داگیر کردبوو بیری لە زۆرشت دەکردەوە پرسیاری لە خۆی دەکرد و بێوەڵام دەمایە وە هەتا زیاتر بیری بکردایەتە وە زیاتر توشی یەئس و نائومێدی دەبوو بە دوای ڕێگەیەکی گونجاو دا دەگەڕا تا بگات بە لەیلا، بەڵام مەلا ئەکبەر بیری چووە کە بەختی لەیلا لای خوداو گوڵ نیە، بەڵکو لای ڕۆماننووسێکی جەلادە چونیبوێت والە لەیلا دەکات، تەنانەت ناش هێڵێ لە ژوری نووستنە کەیدا بە ئارامی سیکس بکات لەگەڵ مەلا ئەکبەر لەپڕ هێزێکی ئاسایش هەڵ دە کوتنە سەرژووری نوستنەکەی کامێڕا دەخاتە سەر جێگای نووستنەکەی ئابڕوی لەیلاو مەلا ئەکبەر دەبات کەوا بوو ڕۆماننووس گەر لەبەر پرسەکانی پارتی یەکێتی زیاتری نەکردبێت کەمتری نەکردووە دواتریش پێمان ناڵێت کە مەلا ئەکبەر مارەی کردووە یان هەلێ گرتووە فڕاندویەتی لە کۆتایشدا محمد شەلی هاوسەری وەکو خەون بۆ زیندوو دەکاتەوە لە کاتێکدا لەیلا هاوسەری مەلا ئەکبەرە نازانم ئەم ڕۆماننووسە جەلادە بۆ ئەوەندە دڵ ڕەقە دژی ژیان کردنی لەیلایە، هەر وەکو قەرەبویەکی ڕۆحی دەیتوانی ناوی ڕۆمانەکەی بنێت لەیلا نەکو شارنەوازان، چونكە کارەکتەری لەیلا لە هەموو ڕوداوەکاندا وەکو قوربانییەکی جەنگ ئامادەی هەیە.
چەند هەڵەیەکی کوشندە لە ڕۆمانی شارنەوازان لە بەشێکی ڕۆما نەکەدا ڕۆماننووس دێت وێنای ئافرەتێکی یاخی مان بۆ دەکات لە کۆمەڵگایەکی عەشایەری و ئاینی کە چۆن ئاقرەتێک بە ناچاری تێدادەژی، بەڵام واز لە خەون و ژیانی تایبەتی خۆی ناهێنی هەموومان دەزانین مەشروب خواردنەوەی ئافرەت لە شارە ڕۆشنبیرەکانیشدا ئاسیی نیە ئافرەت مە شروب بخواتەوە ج جای شارێکی وە کو شارنەوا زان ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەمەیە کە ڕۆماننووس چون خۆی مە شروب ناخواتەوە دێت بیرەکەی لەیلا پڕدەکات لە سەهۆڵ لە کاتێکدا بیرە بە ساردی دە خورێتەوە و سەهۆڵێ ناوێت جون کحولەکەی لە سەدا چوار یان پێنجە کە سەهۆڵ تێکرد، دەبێ بە ئاو، چونکە سەهۆڵ دە کرێتە ناو ویسکی یان ڤۆدگا یان عارەق هەربۆیە دەبوایە ڕۆماننووس پرسی بە مەشروب خۆرێک بکردایە، بۆ نمونە خۆم.
 لە بەشێکی تری ڕۆمانە کەیدا باسی مەلا ئەکبەر توندڕە و دەکات کە چۆن عاشقی لەیلای بێوە ژن دەبێت دە ڵێ مەلا ئەکبەر نەشەبو لەکاتێکدا وشەی نەشە لە ناو موعتادەکاندا بەکاردێت پەیوەندی بەمادەی هۆشبەرەوە هەیە کەسی موعتاد کاتێک موادی لێ دەبڕێت نەشە دەبێت بۆ دەست کەوتنی مواد هەموو شتێک دەکات یان بە چەقۆ خۆی بریندار دەکات لە تاو ئازار بە کوردییەکەی خۆمان جەستە ی داوای مواد دەکات تا لە نەشەی ڕزگاری بێت جوامێر کە بەرپرسێکی پارتییە لە دەسپێکی ڕۆمانە کە دا ئاواهی وێنای جەوهەر دەکات کە خۆشەویستی بۆ چەک هەیە لە زمانی جەوهەرەوە ڕۆماننووس دەڵێت چەک باشترین هاوڕێ مڕۆڤە، دەیەوێت پێمان بڵێت جەوهەر کە بەرپرسێکی پارتییە ڕقی لە کتێبە ڕقی لە خەڵکی ڕۆشنبیرە جگە لە کوشتن هیچی تر نازانێت دەیکات بە وەحش و مڕۆڤێکی بیابانی ئەوەندە ناشرینی دەکات کە تۆی خوێنەر ڕقت لێبێت، بەڵام هەرخودی ڕۆماننووس دێت جەوهەری مامەخولە، کە بەرپرسێکی یەکێتییە لە محوەری شارەزوور ئاواهی وەسفی دەکات کە پیاوێکی ڕۆشنبیرە ئەهلی کتێب خوێندنەوەیە بەم جورە لە بارەی جەوهەری مامە خولەوە دەدوێت حەزێکی زۆری هەیە بۆ کتێب کۆکردنەوە هەمیشە شانازی بە ژمارەی کتێبەکانییەوە دەکات لە قسەکردندا خۆی بە ئەهلی کتێب لە قەڵەم دەدات هیرشی دەکردە سەر جوامێر و بە دژی علم و پێش کەوتن و کتێب لە قە ڵەمی دەدا جارێ من لەوە تێناگەم کە وەزیفەی ڕۆشنبیر ئەوە بێت جەک هەڵبگڕیت و براکانی خۆی بکوژێت کاتێک دەڵێن جەنگ ئیتر هیچ وەزیفە یەکی نامێنێ، تەنها تۆ جەنگاوە ری حیزبیت بۆ ئەوەی نەکوژرێت دەبێ بکوژیت ڕۆماننووس وەکو کارکتەڕێکی بێئاگای ناو کۆمەڵگا و جەنگ کەوتۆتە ژێر هەژمونی ڕاگەیاندنی یەکێتی بێ گەڕان و بەدوادا چون قبوڵی کردووە سیفەتی ڕۆشنبیری بداتە پاڵ یەکێتی پارتیش بە دوژمنی کتێب بناسێنی نوسە ری ڕۆمانە کە نەیتوانیوە خۆی بە دوربگرێت لە لایەنگری یەکێتی ئەمەش ڕەنگە بۆ ئەوە بگەڕێتە وە کە خۆی پێشتر یەکێتی بووە یان لە سروشتی خۆیەوە ڕقی لە پارتییە.
دواجار ڕۆمانی شارنەوازان چی پێوتین.؟
یەکەم: ئەم ڕۆمانە پێوتین جە نگ جگە لەماڵ وێرانی و تێکدانی شار و لە هەمان کاتدا ئاسەواری خڕاپ لە سەردەرونی مڕۆڤەکان دروست دەکات.
 دووەم: ئەم ڕۆمانە پێیوتین جەنگ ناتوانی هەژمونی کتێب بەسەر مڕۆڤە خوێنەوارە کانەوە بووەستێنی لە هەموو بارو دۆخێکدا کتێب بەهای خۆی هەیە.
 سێ هەم: ئەم ڕۆمانە پێیوتین جەنگی براکان گەر جارێک بۆ پیاو نەهامەتی بێنی چوارجار بۆ ئافرەت بەدبەختی دێنی ئەمەش بەو مانایەی لە جەنگەکاندا هاوسەرە کەی دەکوژرێت یان کوڕەکەی یان براکەی یان خۆی بەزینوی لە سەرماچێک دەکوژرێت.
 چوارەم: ئەم ڕۆمانە پێیوتین ژیان کردنی ئافرەتی بێوەژن لە کۆمەڵگایەکی ئاینی و عەشایەری پیاوسالاری زۆر سەختە ژیان کردن چون ئافرەت ناتوانی ئازاد بێت تەنانەت لە پۆشینی جلوبەرگیشدا هەر بۆیە هەموو جوڵەیەکی ئافرەتی بێوە ژن توانجێکی لە سەرە.
 پێنجەم: ئەم ڕۆمانە پێیوتین عەشق و خۆشەویستی دەتوانێ مڕۆڤێکی توندەڕەوی ئاینی بگۆڕێت بۆ مڕۆڤێکی ئاسایی و دایماڵێت لە توندڕەوی.
 شەشەم: ئەم ڕۆمانە پێیوتین شۆڕش بۆ ئازاد کردنی نیشتمان و کتێب خۆش گوزەڕانی و ئازادی مڕۆ ڤی کورد نە کڕا، بەڵکو شۆڕش بچوککڕایەوە بۆ سێکس و ئیستغلال کردنی ئافرەت و دزی تاڵانی شۆڕش گێرەکانی کرد بە جەلادو بەعسییەکانی کرد بە شۆڕشگێر.


بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©