نەورەس محەمەد_ پەرۆشی بڵاوبوونەوەی نامیلكەی شیعری"شقارتە"م تا ڕا و تێبینی خوێنەری لەسەر بزانم

ئامادەكردنی: هانە شاخی
كچە خانمی شاعیری لاو و براوەی یەكەمی شیعر لە پێشبڕكێكی ساڵی دەزگای نوسیار بۆ (شیعرو و چیرۆك و ڕۆمان) كە ساڵی یەكەمی بەڕێوەچوونی بوو، (نەورەس محەمەد) بۆ ماڵپەڕی (KNA) دەربارەی ئەزموونی شیعری و وەرگرتنی خەڵاتەكەی لە كێبڕكێی ئەدەبی نووسیاردا دواو ووتی"چواردە ساڵ بووم کاتێ یەکەم جار کتێبێکی شیعرییم لەناو تەنەکەیەکی خۆڵدا دۆزییەوە، ھی شاعیرێک بوو، ئەوەندەی نەبرد گیانی لەدەستدا! لەوکاتەوە دەستم بەخوێندنەوە و نوسین کرد".  ئەو خانەمە شاعیرە ووتیشی" ساڵی دووهەزار و هەژدە یەکەم کۆڕی شیعریم لە کتێبخانەی ئەمەزۆن بەڕێوەچوو وەک یەکەم ئەزموون. ئینجا کۆڕ و بڵاوکردنەوەی شیعری زێتری بەدوادا هات.
نوسیار بۆ ئەم ساڵ پێشبڕکێیەکی ئەدەبی ڕاگەیاند، کە بەرهەمەکانی ( شیعر، چیرۆک، ڕۆمان)لە لەلایەن لیژنەی بە ئەزموونەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرا و خەڵاتەکاش چاپکردنی بەرهەمەکان بوو..
یەکەمجار هاوڕێیەکی ئازیزم ڕێکلامی پێشبڕکێیەکەی نوسیار بۆ ناردم، ئیدی کە ئیشکردنم لەسەر شقارتە تەواو بوو، وابیرمکردەوە خراپ نییە کە یەکەم ئەزموونم لەلایەن کەسانی شارەزا و بە ئەزموونەوە ببیندرێ یان هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێ


ئەوە بوو شقارتەم بۆ ئیمێڵی نوسیار نارد، لە کۆتایدا
براوەکانی خەڵاتی یەکەمی هەر سێ ژانەری( شیعر و چیرۆک و ڕۆمان) نۆبەرەی کتێبەکانیان چاپ دەکرێت. خۆشبەختانە ئەزمونی  "شقارتە"ی من براوەی یەکەمی نوسیار بوو بۆ" شیعر". ئیدی زۆری نەماوە بچێتە بەر دیدی خوێنەران.
پەرۆشی بڵاوبوونەوەی "شقارتە"م تا ڕا و تێبینی خوێنەری لەسەر بزانم

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©