ئامادەكردنی: هانە شاخی
نامیلكەی شیعری پۆرترێتەکانی بەردەم پەنجەرە، یەکەم ئەزمونی نامیلکە شیعری شاعیری لاو هیوا مووسایە. ئەم نامیلەکەیە بڕیارە هەفتەی داهاتو لەتوێی ١٢٦ لاپەڕەدا بڵاوبێتەوە، کە لەسەر ئەرکی نوسەر خۆی چاپکراوە. ئەم نامیلەکەیە لە چاپخانەی کارۆ چاپکراوە، بە چاپێکی ستانداردو پرۆفیشناڵانە. دیزاینی بەرگەکەی لەلایان دیزاینەر (خۆگر ئەحمەد) دەوە كراوە، کاری ناوەوەی لەلایەن (سامان قادر)ەوە ئەنجامدراوە. 
دەربارەی ئەم نامیلكە شیعریە نووسەر وتی" شیعرەکانی ناو ئەم نامیلەکەیە لەبابەتەکانی (ئەوینداری، ژن، جەنگ، نیشتیمان، مرۆڤ و ئازادی و دین و سروشت) دەدوێت. زۆرێک لە شیعرەکان پۆرترێتە شیعرن، تەنانەت هەوڵمداوە دەقە شیعرییەکانیش لەشێوازی وێنە شیعری سەربەخۆدا داڕێژێتەوە، بەجۆرێک کە خوێنەر دەیخوێنێتەوە هەست بکات بەر وێنەیەکی سەربەخۆ کەوتەوە".

وتیشی" لەم نامیلەکەدا فۆکسی زۆرم لەسەر (وێنە، مۆسیقا، هاڕمۆنیا و تەکنیک) کردوە. 
جێگای باسە لەم نامیلکەیەدا ئەوشیعرانەشی تیدایە کەنوسەر خەڵاتی فیستیڤاڵی گەلاوێژی پێ وەرگرتوە، لەگەڵ ئەو شیعرانەشی کە لە ڕۆژانامەو گۆڤارەکاندا بڵاوبونەتەوە.

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©