چاودێران وایدەبینن ئەو شەپۆلە توندوتیژییانەی کە بەم دواییە عێراقی گرتەوە، ئاماژەیەک بۆ گەڕانەوەی نارەزاییەكان بۆ وڵات، کە دەتوانێت بەربەست بخاتە بەردەم نەخشەڕێگای سیاسی دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و بەربەستێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو دروستبكات.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، هێرشە هەمەجۆرەکانی هەفتەی ڕابردوو بۆ سەر شارەکانی عێراق گۆڕانکارییەکی لە دیمەنەكەدا دروستكردووە، ئەمەش دوای سووربوونی موقتەدا سەدر دێت لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە.


میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە دوای ئەو لێدانەی لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا بەریانكەوت و تەنیا 17 كورسیان بە دەستهێنا، تێدەكۆشن بۆ دووپاتکردنەوەی کاریگەری خۆیان.

ڕۆژنامە ئەمریکیەكە لەڕاپۆرتەکەیدا توندوتیژییەكانی بەستوەتەوە بە چوونەناو قۆناغێکی هەستیاری دانوستانەکانی ئەتۆمی لە ڤیەننا لە ئێران و ئەمریکا.

ڕۆژی 9ی کانوونی دووەم، عێراقییەکان كاتێك هەستان تراژیدیای تیرۆرکردنی موسلیم ئایدان سەركردە لە رەوتی سەدریان بینی، کە تەرمەکەی بە شوێنەواری 11 فیشەک لە ناوچەی شیشیانی ناوەندی پارێزگای بێسان دۆزرایەوە.

لە پێنج شەممە و هەینی ڕابردوو، چوار هێرشی جیا لایەنە سیاسییەکانی کردوەتە ئامانج کە بەرهەڵستی کاریگەری نفوزی میلیشیاکان بوون، دوو هێرشیان بارەگای حزبی تەقەدومی محەمەد حەلبۆسی سەرۆكی پەرلەمان بوون.

هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە سێ مووشەک لەباڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا کەوتنەخوارەوە،و لەهەمان ڕۆژدا كەسانی ماتۆڕسکیل بۆمبیان فڕیدایە بارەگای  پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغدا.

دوای نیوەشەو چەکداران نارنجۆکیان لە نوسینگەی کوتلەی"تەقەدوم_ پێشکەوتن" لەباکوری بەغدا فڕێدا و نووسینگەی پەرلەمانتار عەبدولکەریم ئاتان ئەندامی هاوپەیمانی پێشکەوتن بە نارنجۆکێک هێرشی کرایە سەر.

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە دەسەڵاتدارانی عێراق هەوڵێکی سێ فڕۆکەیان پووچەڵکردەوە بۆ ئامانجگرتنی بنکەی ئاسمانی بەلەد لەپارێزگای سەلاحەدین کەهێزەکانی ئەمریکای تێدایە.

ئیحسان ئەلشەمری شیکەرەوەی سیاسی عێراق، وتی" بەئامانجگرتنی بارەگای حزبەکان پێدەچێت لەلایەن ئەو گروپانەوە بێت كە لەپێکهێنانی حکومەت دوورخراونەتەوە لەبەرئەوە هێرش و تەقینەوەكان وەک كارتی فشار بەکاردێنن".

ئەلشەمری، سەرۆکی سەنتەری فیكری سیاسی لە عێراق وتیشی "ئێمە ڕووبەڕووی سیناریۆکراوەکان دەبینەوە، دوای ئەوەی گروپە سیاسییەکان هۆشداریانداوە لەوەی رۆژگارێكی سەخت چاوەڕێی  عێراق دەكات، ئەمەش بۆ ئەوەی ئەو هێزانەی لەگەڵ سەدر هاوپەیمانیان كردبێت بگەڕێنەوە".

ئەبو عەلی عەسکەری، بەرپرسی ئاسایشی لیواکانی حزبوڵای عێراقی نزیك لە ئێران، ڕۆژی دووشەممە هۆشداری دا لەوەی ڕۆژانی سەخت چاوەڕێی عێراق دەكات، کاتێک فراکسیۆنە شیعییەکان لە حکومەت دەكرێنە دەرەوە.

لەسەر ئەم جۆرە هەڕەشانە ئەلشەمری ڕوونی کردەوە: "ڕووبەڕووبونەوەی چەکداری دروشمی هاوپەیمانەكانی ئێرانە، ئەوەش لە ترسی كەمكردنەوەی نفوزیان و لێپێچینەوەیان".

ئەم هێرشانە لەگەڵ ئیدانەکردنی بەربڵاوی نەتەوە یەکگرتووەکان و پارتیزانەکان و تۆمەتبارکردنی تاوانباران بە تیرۆر و کارکردن بۆ ئەجێندای دەرەکی گوماناوی بەدیهاتوون

هاوپەیمانی پێشکەوتو- ئەزم ئیدانەی ئامانجی سیاسی سەرکردە و نووسینگەکانی کرد و داوایان کرد کە تیرۆریستان دادگایی بکرێن و بدرێنە دادگا

هاوپەیمانیەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: "ئەم ڕێگایانە ئێمە لە دروستکردنی دەوڵەتێکی سیادی دوور لە ئەجندای گوماناوی و دوور لە تیرۆر و چەک لانادرێت"
هەڕەشەی حزبوڵا بۆ "ڕۆژانی سەخت" هاوکات بوو لەگەڵ پێشکەشکردنی سكاڵا لەلایەن لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیەوە بۆ نادەستووریبوونی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان.

عەلی ئەلسەحیب، شیکەرەوەی سیاسی عێراق، وتی" دیمەنی سیاسی لە دۆخێکی شڵەژاندایە بەهۆی لێکترازای نێوان کوتلە سیاسییەکان کە گوێ لە زمانی دیالۆگ ناگرن و پابەندن بە داواکارییەكانی خۆیانەوە".

وتیشی " بەداخەوە هێزە سیاسییەکان دوورن لەڕۆحی دێموکراسی کە ڕەنگە لەپشت هێرشکردنە سەر بارەگای حزبەکان و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا بن".

ئاماژەی بەوەشكرد، ناکۆکییەکان بوونەتە هۆی سەرلێشێواویی و تێكەڵكردنی كارتەكان لە دەوڵەتەوە بۆ بێ‌ دەوڵەتی، چونکە لە ناوخۆ و دەرەوەدا هەن یاری دەکەن و لایەنەكان بەكاردەهێنن.

بەپێی عورفی دوای ساڵی 2003 لە عێراق، ئەمجارەش پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەچێتەوە بۆ کورد، سەرۆک وەزیران بۆ شیعیەكان و سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ سوننەكان رۆیشتووە.

عسام الفیلی، پرۆفیسۆری زانستە سیاسییەکانی عێراق، ڕوونی کردەوە کە "جوڵانەوەی مەرجدار لە ناو هێزە سیاسییەکاندا هەیە (ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانی عەزم و تەقەدوم) هەیە بۆ بەشداریپێكردنی لایەنەكان لە قۆناغی داهاتوو، لەگەڵ ئەوەشدا تائێستاش حكومەتی زۆرینە رەتدەكرێتەوە.

ئەو مامۆستایەی زانكۆ باسیلەوەكردووە هەرچەندە گروپە چەكدارەكان هەڕەشەیان دەكرد، بەڵام دەستبەجێ ئیدانەی هێرشەكانیان كرد. وتی "ئێران لە ژێر فشاری نێودەوڵەتیدایە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هەندێک لێکتێگەیشتن لەگەڵ حزبە دەسەڵاتدارەکانی عێراق هەبێت".

موقتەدا سەدر لە ڕێی هاوپەیمانی لەگەڵ کوتلە سوننی و کوردیەکان بەدوای پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینە نیشتمانیدا دەگەڕێت، کە لەلایەن هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانەوە ڕەتدەکرێتەوە.

سەرۆکی عێراق بەفەرمی پەڕاوی خۆکاندیدکردنی بۆ خولی دووەم پێشکەشکرد، ئەوەش دوابەدوای پێشکەشکردنی پەڕەی خۆکاندیدکردن بۆ هەمان پۆست لەلایەن هۆشیار زێباری ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.

ناکۆکی نێوان هەردوو لایەنی سەرەکی کورد و هەوڵیان بۆ سەرۆکایەتی عێراق هەڕەشەی گەڕانەوە بۆ سیناریۆی ساڵی 2018 دەکات کە ئەو دوو حزبە چوونە ناو شەڕی هەڵبژاردنەوە و لە بەرژەوەندی بەرهەم ساڵح كۆتایی هات.
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©