ئدریس نێچیرڤان بارزانی كوڕی سەرۆكی هەرێم كە هاوكات سەرۆكی زانكۆی كوردستانە لە هەولێر، بە بڕی ٣٩ ملیار دینار پشكەكانی لە بانكی نێودەوڵەتی كوردستان دەفرۆشێت، لەو بانكەی موڵكی باوكیەتی.


منداڵی پێشمەرگەش لەسەرمادا بەهۆی خۆگەرمكردنەوە بەخەڵوز دەمرن یان ماڵەكانیان ئەو لافاوە دەیبات، كە سەرمایەدارە هەڵتۆقیوەكانی حیزب ئاراستەی ماڵەكانیان كردوون بە زێراب. لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش، تەنیا لەنێوان ساڵی ٢٠١٤ بۆ سالی ٢٠١٨ زیاتر لە ١٧٠٠ پێشمەرگە شەهیدبوون و زیاتر لە ١٠هەزار پێشمەرگە برینداربوون، لە كاتێكدا زۆرینەیان لە كاتی شەهیدبووندا ٥ هەزار دینار لە گیرفانیاندا نەبوو، لەگەڵ ئەوەش مافیا سیاسیەكانی هەرێم رۆژانە بانگەشەی پێشمەرگەبوون دەكەن، بەڵام مۆنۆمێنتێكیان بە شەهیدانی شەڕی داعش رەوا نەبینی.


بەپێی ئاشكرابوونی بەڵگەنامەكان لە ماوەی یەك ساڵدا، مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیران كە حكومەتەكەی بە زەبری ترس و تۆقاندن و دزینی پارەی گیرفانی خەڵك بەڕێوەدەبات، ملیۆنەها دۆلاری خەرج كردووە بۆ كڕینی خانوو و موڵك لە ئەمریكا.

 


ساڵی ٢٠١٧ رۆژنامەی یەنی شەفەقی نزیك لە پارتی داد و گەشەپێدانی رەجەب تەیب ئەردۆعان دۆستەكەی مەسعود بارزانی، لە هەواڵێكیدا وتی "مەسعود بارزانی خاوەنی ٥٥ ملیار دۆلارە و دەستی بەسەر داهاتی ٤٥ بیرە نەوتدا گرتووە". ئەم هەواڵەی رۆژنامەكە بەهیچ شێوەیەك لەلایەن سەرۆكی ئەوكاتی هەرێمی كوردستان و میدیاكانی حیزبەكەی رەتنەكرایەوە.


ئەم حوكمڕانییە بنەماڵەییەی كوردستان دزی و سەركوتكردنی ئازادی و دژایەتیكردنی مرۆڤی ئازا ستراتیژییەتی، سێكسیست بوون بنەمای وەڵامە فەرمییەكانییەتی بۆ راستییەكان. بۆیە زۆر ئاساییە راگەیەندراوێكی رەتكردنەوەی پڕ لە تۆمەت و سوكایەتی و جنێو لە ئدریس بارزانییەوە ببینین كە هاوشێوەی نامەكەی ئامۆزاكەی باوكی بێت.

نیاز عەبدوڵڵا

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©