ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیران مزهر محەمەد ساڵح ،ئەمڕۆ هەینی قەبارەی مانەوەی قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی عێراق و میکانیزمی قەرەبووکردنەوەی خستەڕوو.


ساڵح رایگەیاند:"بۆ قەرزی دەرەکی بڕێکی هەڵواسراو هەیە کە بە پێی ڕێکەوتنی یانەی پاریس بۆ یەکلاییکردنەوەی قەرزە دەرەکییەکانی عێراق جێگیر نەکراوە و دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قەرزەی کە پیش لە 1990 بە 41 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە، کە پێویستی بەوەیە ئەو قەرزە بە 80٪ یان زیاتر بەپێی مەرجەکانی ڕێکەوتنی یانەی پاریس زیاتر لە 8-9 ملیار دۆلار نیە.


وتیشی: "ئەو بڕەی ناوبراو لەکتێبەکانی هەژماری چوار وڵاتی کەنداودا دەردەکەوێت کە ڕێژەی نزیکەی 66٪ لەنێوان سعودیە و کوێت و قەتەر و ئیمارات دابەشکراوە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕی عێراق و ئێران و پێشبینی دەکرێت 100٪ لە بەرئەوەی قەرزەکە پەیوەندی بە جەنگەوە هەیە نەک بۆ مەبەستی گەشەسەندن".


باسی لەوەکرد"مانەوەی 34٪ دەگەڕێتەوە بۆ هەشت وڵاتی جیاواز و بە گشتی دەتوانرێت بوترێت قەرزداریی سیادیی عێراق دابەشکراوە لەنێوان گروپی یانەی پاریس و وڵاتانی دەرەوەی یانەی پاریس و قەرزی بازرگانی".


وتیشی: "قەرزە دەرەکییەکانی عێراق بەتایبەتی ئەوانەی پێش ساڵی 1990 بەپێی ڕێکەوتنی یانەی پاریسی 2004 جێگیرکراون و تێیدا ڕازیبوون بەنوسینی 80٪ و زیاتر لەو قەرزانە کە خەمڵاندنی سەرەتایی هەبوو لەوکاتەدا نزیکەی 129 ملیار دۆلار کە زۆربەیان نووسراون و باقی قەرزەکانیش بۆ ماوەی 20 ساڵ دانراوە".

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©