گۆڤاری" ۆل ستریت جۆرناڵ" ی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كردوه‌ ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی و سه‌رۆكی به‌شی جێبه‌جێكردن له‌ كۆمپانیای" تێسلا" ئایلۆن ماسك له‌ كۆشكێكی نهێنی له‌ شاری" ئۆستن" له‌ ویلایه‌تی ته‌كساس له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی.


به‌ گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ له‌م گۆڤاره‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ نرخی ئه‌م كۆشكه‌ 12 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌، له‌كاتێكدا ماسك خۆی باس له‌وه‌ ده‌كات نرخی خانوه‌كه‌ی‌ 50 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه‌ و له‌ نزیك ئه‌و شوێنه‌یه‌ كه‌ موشه‌كه‌ ئاسمانیه‌كانی كۆمپانیای" سپه‌یس ئێكس" ی لێوه‌ ده‌نێردرێت بۆ بۆشایی ئاسمان له‌ ناوچه‌ی‌" بوكا چیكا" له‌ ویلایه‌تی ته‌كساس.


ئایلۆن ماسك سامانه‌كه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ 261 ملیار دۆلاره‌ و ساڵی ڕابردوو ئاشكرای كرد كه‌ ده‌یه‌وێته‌ خانوه‌كانی و 9 كۆشكه‌كه‌ی‌ له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا بفرۆشێت.


زۆرینه‌ ئه‌م پیاوه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی‌ باجی فیدراڵی نادات به‌ڵام خۆی ئه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ته‌نها ساڵی پار 11 ملیار دۆلار باجی داوه‌.
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©