سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، سه‌ركرده‌ی كوردی زیندانیكراوی توركیا له‌ گرتوخانه‌كه‌یه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و هۆشداریی له‌ داڕمانی ته‌واوی توركیا دا و داوایكرد هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجام بدرێت.

هۆكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی ده‌میرتاش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ توركیا به‌ده‌ست دابه‌زینی به‌های لیره‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ توشی قه‌یرانی ئابوری و هه‌ڵاوسانی نه‌ختینه‌ بووه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ش بڕیاری ده‌ركردوه‌ كه‌مترین ئاستی كرێ دوو هێنده‌ بكات و سوریشه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سوود به‌رز نه‌بێته‌وه‌.

بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌ ئابوریانه‌، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، سه‌ركرده‌ی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په‌ داوا ده‌كات هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجام بدرێت و ده‌ڵێت "دۆخه‌كه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌..تا توركیا دانه‌ڕماوه‌، باشتره‌ په‌نا بۆ هه‌ڵبژاردن ببرێت."

زۆربه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دان، به‌ڵام ئه‌ردۆغان سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌ له‌ واده‌ی خۆی و له‌ ساڵی 2023 به‌ڕێوه‌بچێت، چاودێرانیش ده‌ڵێن به‌هۆی كه‌للـه‌ره‌قیی ئه‌ردۆغانه‌وه‌، رۆژبه‌رۆژ ئاستی جه‌ماوه‌ریی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا داده‌به‌زێت.

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©