عەلی حەمەساڵح، ئهندامی پهرلهمانی كوردستان لهبارهی رونكردنهوهكهی وهزارهتی دارایی پهیوهست به بهكارهێنانی پارهی مانگی 12 بۆ موچهی مانگی 11، رایگهیاند، شتێک بەناوی "حکومەتی یەکگرتوی ھەرێم و خەزێنەی حکومەت نیە"، تا وەزارەتی دارایی ھەبێت و دەسەڵاتی بەسەر داھاتدا ھەبێت و ڕونکردنەوە بدات، دهشڵێت، "ئەوەی لە گۆڕاندا بڕیار بەدەستەو ئەم ڕاستیەی نەزانیوە، ئەوە ئێستا زانی، راستگۆیانە لەگەڵ دەنگدەر قسەی کۆتا بکەن، یان بڕیاری کشانەوە یان بگوترێت ئێمە دەزانین دو ئیدارەییە".
عەلی حەمەساڵح له نوسینێكدا لهبارهی رونكردنهوهكهی وهزارهتی دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێم و داهات، رایگهیاندوه، "رونکردنەوەیەکیان بەناوی وەزارەتی دارایی نوسیوە، قسەکانی منی لە بارەی نەدانی موچە بە "ناڕاست و مزایەدە" داناوە، لێرە دەمەوێت خەڵکی کوردستانیش بزانێت، شتێک بەناوی حکومەتی یەکگرتوی ھەرێم و خەزێنەی حکومەت نیە، تاوەکو وەزارەتی دارایی ھەبێت و دەسەڵاتی بەسەر داھاتدا ھەبێت و ڕونکردنەوە بدات".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "داھاتی نەوت ھەر چەند بێت ئێستا (350 ملیۆن دۆلار) دەدرێتە موچە، ناشپرسن لەوی دیکەی، ههروهها (200 ملیار دینار) ڕاستەوخۆ لەعێراق دێت، ھاوپەیمانان ڕاستەوخۆ موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەدەن، داھات ھەر چەند بێت، سنوری سلێمانی خۆی ڕاستەوخۆ تەواوکردنی موچە بۆ فەرمانبەرانی 43% و سنوری ھەولێر 57% دەدات و دینارێکی ناگەڕێتەوەو دارایی ھیچ پەیوەندی پێوەنیە".
عەلی حەمەساڵح باسی بهڵگهنامهیهك دهكات كه له 30-11-2021 له وهزارهتی دارایی و ئابوری دهرچوه و بهپێی وتهی ئهو، "ناڵێ کۆی داھات بگەڕێننەوەو دەڵێ بە 43% بە 57% تەمویلی موچە بکەن، دەڵێ: سلێمانی بانکی ئاشتی (70 ملیارو 480 ملیۆن) دینار، ھەولێرو دھۆک "بانکی منارە" (93 ملیارو 480 ملیۆن)دینار بدەن بۆ موچە، واتە: ھەر زۆنە و بەڕێژەی خۆی نەک کۆی داھات، ئەی ئەوی تر؟".
رونیشیكردوهتهوه، "ھەرچی خەرجی ھەر زۆنێکە ھەر یەکەو لە داھاتی خۆی دەیدات، پارەی پرۆژەکانی پارێزگای سلێمانی و دەرمان و نەسریەی فەرمانگەو ھێزی ئەمنی و سەربازی و خواردنی نەخۆشخانەو فستیڤاڵ و چاککردنەوە ...ھتد، ھی سلێمانی ھەر لە داھاتی سلێمانیە، ھەولێرو دھۆکیش ھەموو شت لە داھاتی خۆی".
ئهو پهرلهمانتاره دهڵێت، "وەزارەتی دارایی نەداھاتی لە دەستەو نەخەرجی و دو ئیدارەیی و دو زۆنی حیزبیە، ئیدی بۆ لەبری ئەوان باسی داھات و خەرجی دەکەن، بەڵگەی دیکەی نەبوونی دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی بەسەر داھات".
بهپێی وتهی عهلی حهمهساڵح، "تا ئێستا سلێمانی (44 ملیار دینار) تەمویلی موچەی مانگی یازدەی سنوری خۆی کردوە، لەکاتێکدا تەنیا داھاتی سێ شوێنن 88 ملیارە، پەروێزخان: 26 ملیارو 890 ملیۆن دینار، باشماخ: 21 ملیار دینار، کارەبای سلێمانی: 40 ملیارو 994 ملیۆن، ئەمە تەنیا داھاتی سێ شوێنی یەک ئیدارە بۆ یەک مانگ، جگە لە باج و ڕسوماتی دیکە، بەدڵنیایی داھاتی ھەولێرو دھۆک زۆر زیاترە، ھیچیشی لە ژێر دەستی وەزارەتی دارایی نیەو دوو ئیدارەیەو ھەرکێ و بۆخۆی".
عهلی حهمهساڵح له پهیامێكدا بۆ بزوتنهوهی گۆڕان نوسیویهتی، "ئەوەی لە گۆڕاندا بڕیار بەدەستەو ئەم ڕاستیەی نەزانیوە کە من دەیانجار باسم کردوە، ئەوە ئێستا زانی، ڕاستگۆیانە لەگەڵ دەنگدەر قسەی کۆتا بکەن، یان بڕیاری کشانەوە یان بگوترێت ئێمە دەزانین دو ئیدارەیەو شتێک نیە ناوی حکومەت بێت و پارتی و یەکێتیش چیان بوێت ھەر ئەوە دەکرێت، ڕاستگۆیانە ھۆکاری مانەوە بە خەڵک بڵێن".