ئەمڕۆ یەکشەممە (19 ی کانونی یەکەمی 2021) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (72) دۆلار و (98) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (70) دۆلار و (30) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

لەماوەی چەند رۆژی رابردودا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو روی لە دابەزین کرد، بەجۆرێک لە (18) مانگی رابردودا یەکەمجارە نەوت بەو ئەندازەیە دابەزێت،

بەڕای پسپۆڕانی ئابوریش بڵاوبونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەیە، لە ئێستاشدا نرخی نەوت جێگیرنییە و بەردەوام لە بەرزبونەوە و نزمبونەوەدایە.

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©